تۆڕی تایبەتی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (شوباتی ٢٠٢٦) |
تۆڕی تایبەتی (Private network) ئەو تۆڕەیە کە لە بۆشاییی IP-ناونیشانی تایبەتی سوود وەردەگرێ و ئەو ئستانداردانەی بەھۆی RFC 1918 و RFC 4193 -ەوە دانراون پەیڕەو دەکا. IP-ناونیشانگەلی تایبەتی زۆرتر لە ماڵەکان، نووسینگەکان و تۆڕە ناوخۆییەکانی دەزگا ئابوورییەکاندا کاتێک بەکار دەبردرێن کە بەکارھێنانی ئەو ناونیشانانەی لە ئاستی جیھانیدا شیاوی بگاردۆزین پێویست نەبێ، یان ئەوەی کە لەبەردەستدا نەبن.
ھۆی ئەوەی کە ئەم ناونیشانانە بە تایبەتی ناوبردە دەکرێن ئەوەیە کە لە ئاستی جیھانیدا ڕادەست نەکراون، واتە بۆ ھیچ ڕێکخراویەکی دیاریکراو تەرخان نەکراون و ئەو پاکەتانەی IP کە ئەم ناونیشانانەیان لەسەر بێ ڕاناگوازرێنەوە بۆ ناو ئینتەرنێتی گشتی. ھەموو کەس بۆی ھەیە بەبێ پەسەندی تۆمارگە ھەرێمییەکانی ئینتەرنێت ئەم ناونیشانانە بەکار ببا.
ئەگەر ئاوەھا تۆڕێکی تایبەتی پێویستی بەوە بوو کە خۆی ببەستێ بە ئینتەرنێتەوە، دەبێ لە وەرگێڕێکی ناونیشانی تۆڕ یان لە پرۆکسی-ڕاژەکارێک سوود وەربگرێ.
ناونیشانە تایبەتییەکان لە وەشانی ٤ی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتدا (IPv4)
[دەستکاری]ھەروا کە لە RFC 1918 -دا بڵاو کراوەتەوە، ھێزی ڕاسپاردەی ئەندازیاریی ئینتەرنێت (IETF) فەرمانی بە بنکەی خاوەندەسەڵاتی ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت (IANA) داوە کە ئەم ناونیشانانەی خوارەوە لە وەشانی ٤ی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتدا گل بداتەوە و لە ئاستی جیھانیدا تەرخانی نەکا:
- 10.0.0.0 ھەتا 10.255.255.255
- 172.16.0.0 ھەتا 172.31.255.255
- 192.168.0.0 ھەتا 192.168.255.255
ناونیشانە تایبەتەکانی IPv4
[دەستکاری]
هێزی ئەرکی ئەندازیاری ئینتەرنێت (IETF) ڕێنمایی لایەنی پەیوەندیداری ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت (IANA)ی کردووە کە ئەم مەودایانەی خوارەوە لە ناونیشانەکانی IPv4 بۆ تۆڕە تایبەتەکان تەرخان بکات:
| ناوی RFC 1918 | مەودای ناونیشانی IP | ژمارەی ناونیشانەکان | قەبارەی ناسنامەی خانەخوێ | بیتی ماسک | Classful description[Note ١] | |
|---|---|---|---|---|---|---|
| بلۆکی ٢٤-بیت | 10.0.0.0 – 10.255.255.255 | 16777216 | 10.0.0.0/8 (255.0.0.0) | ٢٤ بیتی | ٨ بیتی | تەنها تۆڕێکی پۆلی A |
| بلۆکی ٢٠-بیت | 172.16.0.0 – 172.31.255.255 | 1048576 | 172.16.0.0/12 (255.240.0.0) | ،٢٠ بیت | ١٢ بیت | ١٦ تۆڕی پۆلی Bی یەکبەدوایەک |
| بلۆکی ١٦ بیت | 192.168.0.0 – 192.168.255.255 | 65536 | 192.168.0.0/16 (255.255.0.0) | ١٦ بیت | ١٦ بیت | ٢٥٦ تۆڕی پۆلی Cی یەکبەدوایەک |
لە کرداردا، باوە کە ئەم مەودایانە دابەش بکرێن بۆ چەندین سەبنێتی (Subnet) بچووکتر.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Forouzan، Behrouz (٢٠١٣). Data Communications and Networking. New York: McGraw Hill. لاپەڕە ٥٣٠–٣١. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٧-٣٣٧٦٢٢-٦.
- ↑ Classful addressing is obsolete and has not been used in the Internet since the implementation of Classless Inter-Domain Routing (CIDR), starting in 1993. For example, while داڕێژە:IPaddr was a single class A network, it is common for organizations to divide it into smaller داڕێژە:IPaddr or داڕێژە:IPaddr networks. Contrary to a common misconception, a داڕێژە:IPaddr subnet of a class A network is not referred to as a class B network. Likewise, a داڕێژە:IPaddr subnet of a class A or B network is not referred to as a class C network. The class is determined by the first three bits of the prefix.[١]
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «Note» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="Note"/> نەدۆزرایەوە