تۆمارگەی ھەرێمیی ئینتەرنێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆمارگە ھەرێمییەکانی ئینتەرنێت

تۆمارگەی ھەرێمیی ئینتەرنێت (Regional Internet Registry) بە ڕێکخراوەیەک دەوترێ کە کاری تەرخان و تۆماری سەرچاوەکانی ژمارە ئینتەرنێتییەکان (وەکوو ژمارەکانی IP و ژمارەکانی AS) لە ھەرێمێکی دیاریکراوی جیھاندا بەڕێوەبەرایەتی دەکا.

پێنج تۆمارگەی ھەرێمیمان ھەیە:

  • African Network Information Centre یان AfriNIC[١] بۆ ئەفریقا
  • American Registry for Internet Numbers یان ARIN[٢] بۆ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کانادا، و بەشگەلێک لە ناوچەی کاراییب.
  • Asia-Pacific Network Information Centre یان APNIC[٣] بۆ ئاسیا، ئۆسترالیا، نیووزیلەند و وڵاتەکانی دراوسێ.
  • Latin America and Caribbean Network Information Centre یان LACNIC[٤] بۆ ئەمریکای لاتین و بەشگەلێک لە ناوچەی کاراییب.
  • Réseaux IP Européens Network Coordination Centre یان RIPE NCC[٥] بۆ ئەورۆپا، ڕؤژھەڵاتی ناوین، و ئاسیای ناوەندی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]