ھێزی ڕاسپاردەی ئەندازیاریی ئینتەرنێت
ڕواڵەت
ھێزی ڕاسپاردەی ئەندازیاریی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet Engineering Task Force) پەرە و بڕەو بە ستانداردەکانی ئینتەرنێت دەدا، لە نزیکەوە لەگەڵ W3C و ISO/IEC -دا خەریکی ھاوکارییە و بەتایبەتی بەسەر ستانداردەکانی TCP/IP -یەوە کار دەکا. ڕێکخراوەیەکی ستانداردی کراوەیە بەبێ ئەندامەتیی فەرمی یان پێشمەرجی ئەندامەتی. گشت بەشداربووان و بەڕێوەبەران خۆبەختکەرن، ئەگەرچی زۆرتر وایە کە پارەی کارەکەیان لەلایەن خاوەنکاران یان دەستەبەرانیانەوە دابین دەکرێ؛ بۆ نموونە، کۆمپانیای ڤێریساین و ئاژانسی ھێمنایەتیی نەتەوەییی ویلایەتە یەکگرتووەکان پارەی پێویست بۆ سەرۆکی ئێستاکەی ئەو ڕێکخراوەیە دابین دەکەن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- خاوەندەسەڵاتی ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت: ئایانا
- بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە سپێردراوەکان: ئایکان
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی: https://web.archive.org/web/20090618032558/http://www.ietf.org/
- https://web.archive.org/web/20170630230955/http://www.webopedia.com/TERM/I/IETF.html
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێزی ڕاسپاردەی ئەندازیاریی ئینتەرنێت تێدایە. |