تۆماس کارلایل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆماس کارلیل

تۆماس کارلیل(ماوەی ژیان: ۴ـی کانوونی یەکەمی ۱۷۹۵ تاکوو ۵ـی شووباتی ١٨٨١) نووسەر و ڕەخنەگرێکی گاڵتەجاڕ و مێژوو نووسێکی ئیسکەتلەندی بووە، لە ٤ دیسەمبەری ساڵی ١٧٩٥ لەخێزانێکی ھەژار لە ئیسکەتلەندا لەدایک بووە، دایک و باوکی ناردوویانە بۆ ئەکادیمیای ئەئن و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا چۆتە زانکۆی ئیدنبرە، دەرچووە و وەکو مامۆستای بیرکاری کاری کردووە.

تۆماس کارلیل لەساڵی ١٨١٩ گەڕاوەتەوە بۆ زانکۆی ئیدنبرە و لەبەشی یاسا و ئەدەبی ئەڵمانی خوێندوویەتی، کۆمەڵێک وتاری لە گۆڤاری فرایزر بڵاوکردۆتەوە و لەلایەن گەورە نووسەرانی ئاڵمانیا تەرجومە کراوەتەوە کە بۆتە دەستپێکیکی سەرکەوتوو بۆ ژیانی ئەدەبی، لەساڵی ١٨٢٨ کاتێکی زۆری خۆی لە مەزرەعەی کریجنبۆتک لەئەسکتلەندا بەسەربردووە و زۆربەی نووسینەکانی لەو سەردەمەدا بەرھەم ھێناوە، لەساڵی ١٨٣٤ ڕۆیشتووە بۆ لەندەن و بۆتە ئەندامی فەرمانگەی ئەدەب.

لەساڵی ١٨٢١ کارلیل لە نووسینی ئایینی دوورکەوتۆتەوە و گرنگی داوە بە بواری ژیان و ڕێچکەیکی نوێی گرتۆتەبەر لەنووسینەکانیدا وێڕای نووسینی وتار لەسەر ئەدەبی ئەڵمانی، لە نووسینی کتێبی قارەمانەکان و خواپەرستییەکانیان ڕۆڵێکی گرنگ و دەورێکی باڵای داوە بە پێغەمبەری مەزنمان، ھەربۆیە دەربارەی پێغەمبەری مەزنمان دەڵێت ((بەخوا من محەممەدم لەبەر بێگەردی و بێفرت و فێڵی و خۆبردنە پێشەوە و سادەیی خۆشدەوەی))،

لەساڵی ١٨٢١ کارلیل لە نووسینی ئایینی دوورکەوتۆتەوە و گرنگی داوە بە بواری ژیان و ڕێچکەیکی نوێی گرتۆتەبەر لەنووسینەکانیدا وێڕای نووسینی وتار لەسەر ئەدەبی ئەڵمانی، لە نووسینی کتێبی قارەمانەکان و خواپەرستییەکانیان ڕۆڵێکی گرنگ و دەورێکی باڵای داوە بە پێغەمبەری مەزنمان، ھەربۆیە دەربارەی پێغەمبەری مەزنمان دەڵێت ((بەخوا من محەممەدم لەبەر بێگەردی و بێفرت و فێڵی و خۆبردنە پێشەوە و سادەیی خۆشدەوەی))، هەروەها دەڵێت (( محەممەد پرشنگێکە کە ھەموو جیهانی ڕووناک کردۆتەوە...))

تۆماس کارلیل لە ۵ـی شووباتی ساڵی ١٨٨١ لەتەمەنی ۸۵ ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]