تۆماس ئێدوارد لۆرەنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

T. E. Lawrence
Te lawrence.jpg
Lawrence in 1918
ناوی لەدایکبوونThomas Edward Lawrence
ناو(ەکان)ی ترT. E. Shaw, John Hume Ross
نازناو(ەکان)Lawrence of Arabia
لەدایکبوون (1888-08-16) 16ی ئابی 1888
Tremadog, Carnarvonshire, Wales
مردن١٩ی ئایاری ١٩٣٥(١٩٣٥-٠٥-١٩) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
Bovington Camp, Dorset, England
نێژرا لە
دڵسۆزیUnited Kingdom
Kingdom of Hejaz
خزمەت/لقBritish Army
Royal Air Force
ساڵانی خزمەت1914–1918
1923–1935
پلەColonel (British Army)
Aircraftman (RAF)
پێکدادانەکان/جەنگەکانFirst World War
خەڵاتەکانCompanion of the Order of the Bath[١]
Distinguished Service Order[٢]
Knight of the Legion of Honour (France)[٣]
Croix de guerre (France)[٤]
Alma materJesus College, Oxford

ئەفسەر بووە لە هێزی سوپای بەریتانی بە پلەی کۆلۆنێل ناوی تۆماس ئێدوارد لۆرەنس، دوو خەڵاتی شاهانەی پێ بەخشراوە بۆ ئازایەتی و خزمەتەکانی بۆ پاشای بەریتانیا، لە دایک بووی ساڵی ١٦ی ئابی ١٨٨٨ە و لە ١٩ی ئەیاری ساڵی ١٩٣٥مردووە، پیشەی شوێنەوارناسێکی بەریتانی بووە و ئەفسەری سەربازی و کەسێکی دیپلۆماتکار و نووسەر بووە. ئەو کەسە بوو کە ڕۆڵیکی بەرچاوی گێڕڕاوە لە شۆڕشی عەرەبەکان لە ساڵانی (١٩١٦ تا ١٩١٨) و هاوبەش بووە لە هێرشەکانی سینا لە میسر و هێرشی پەلەستین کەلە لە جەنگی جیهانی یەکەم ساڵانی (١٩١٥ و ١٩١٨) هەڵگیرساوە دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. فراوانی و هەمەجۆری چالاکیەکانی و پەیوەندیەکانی وەتوانای باس کردنی بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش  بە ڕوونی لە نووسیندا ناوبانگی نێودەوڵەتی بۆ پەیدا کردووە بووە بە هەڵگری ناوی لۆرەنسی عەرەبەکان، ئەمە ناونیشانی فیلم بوو کەلە ساڵی ساڵی ١٩٦٢ دەرهێنراوە باس لە ڕووداوەکانی چالاکیەکانی لە کاتی جەنگ جیهانی یەکەم دا دەکا.

سەرەتاکانی ژیانی[دەستکاری]

بنەماڵەی لۆرەنس لەم خانووە ژیاون ژمارە ٢, شەقامی پۆلستید, شاری ئۆکسفۆرد لە ١٨٩٦ تا ١٩٢١

ئەو لە مانگی ئابی ١٨٨٨ لە دایک بووە لە دوو دایک باوکی کە هەرگیز هاوسەرگیریان ئەنجام نەدابوو کە ئەمیش دایکی سارا جونەر لە دایک بووی ١٨٦١جلە ساڵی ١٩٥٩مردووە پیشەی مامۆستایی تایبەت بووە بۆ خانەوادە پلە بەرزەکانی بەریتانیا، و باوکی بەڕێز تۆماس چاپمان حەوتەمین بارۆن بووە لە دایک بووی ساڵی ١٨٤٦ولە ساڵی ١٩١٩ مردووە، پیاوێکی لە بنەماڵەیەکی خانەوادەی ئیرلەندی بووە. چاپمان و جونەر نازناوی لۆرەنس-یان هەڵگرتبوو کە ناوی باوکی سارای بوو؛ دایکی سارا وەک خزمەتکارێک بۆ خێزانی لۆرەنس کاری کردبوو کاتێک بە سارا دووگیان بووە[١]. لە ساڵی ١٨٩٦ خانەوادەی لۆرەنس  چوونە شاری ئۆکسفۆرد، تۆماس لەم شارەدا ئامادەی قۆناغی ئامادەیی بوو و دواتر لە ساڵانی ١٩٠٧ تا ١٩١٠ خوێندنی لە بواری مێژوو لە کۆلێژی عیسا لە هەمان شاردا تەواو کرد. لە نێوان ساڵانی ١٩١٠ و١٩١٤ دا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە کارچەمیش لە سوریای عوسمانی وەک شوێنەوارناسێک بۆ مۆزەخانەی بەریتانیا کاری کردووە،

پاش هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤ وەکو خۆبەخشێک چووە ڕیزی سوپای بەریتانی و لە نووسینگەی عەرەبی لە قاهیرە کاری کردووە (ئەم نووسینگەیە لە ساڵی ١٩١٦ دامەزرێنرا) یەکەیەکی هەواڵگری سیخوری لە میسر بوو. لە ساڵی ١٩١٦دا بە کاری سیخوری گەشتی بۆ میزۆپۆتامیاو نمچە دوورگەی عەرەبی کرد، وەهەروەها لەگەڵ چەند ئەفسەری بەریتانی تر یاوەری هێزە عەرەبیەکانیان دەکرد  لەگەڵ بەرپابوونی شۆرشی عەرەبی وە پاڵپشتی لە شانشینی عەرەبیان دەکرد لە حیجاز بۆ سەربەخۆی دژی هێزی سوپای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. لۆرەنس لەگەڵ میر فەیسەلی کە سەرکردایەتی شۆڕشی عەرەبی دەکرد کاری کردووە وە هەندێ جار وەکو سەرکردەیەک بەشداری ریزە سەربازییەکانی عەرەبی کردووە دژی هێزە چەکدارەکانی عوسمانی بۆ گرتنی دیمەشق لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩١٨. دوای جەنگی جیهانی یەکەم لۆرەنس دەست بەکار بوو لە نووسینگەی دەرەوەی بەریتانیا وە بووە هێڵی پەیوەندیدار لە نێوان حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ فەیسەڵ. لە ساڵی ١٩٢٢دا خۆی دوورەپەرێز گرت لە ژیانی کۆمەڵایەتی، ساڵانی دواتری بە خزمەت کردن وەکو ئەفسەرێکی پلە نزم ژیانی بەسەر برد وە زۆربەی کاتەکانی لە هێزی ئاسمانی بەسەر برد، وەهەروەها بۆ ماوەیەکی کورت کاری لە سوپادا دەکرد تا ساڵی ١٩٣٥. پەرتوکێکی نووسی بە ناوی (مینت) کە باس لەو کاتانەی کە لە هێزی ئاسمانی شاهانەدا بووە وەکو فڕۆکەوانێکی ئاسایی. کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتی بووە و خۆی دەگونجاند لەگەڵ کەسانی هونەرمەند و نووسەر و سیاسەتمەدارانی ناسراو. هەروەها بەشداری لە پەرەسەندنی مۆتۆر بەلەمی ڕزگارکرد لە هێزی ئاسمانی شاهانەدا. لۆرەنس بە هۆی دوو کاریگەر ناسراو بوو بە هۆی ئەو راپۆرتانەی کە رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی کە ناوی لۆیل تۆماس بوو دەیکرد لەسەر شۆڕشی عەرەبی و هەروەها پەرتوکەکەی بە ناوی (حەوت کۆڵەکەی ژیری)، لۆرەنس لە ١٩ی ئایاری ١٩٣٦ دوای ٦ ڕۆژ برینداربوونی لە ڕووداوێکی ماتۆڕسیکیل دا لە شاری دۆروسێت لە تەمەنی 46 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

گەشتەکانی و شوێنەوەرناسی[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە خولیای پیشەی شوێنەواری بووە ولەگەل هاورێکەی بە ناوی سیرل بیسۆن گەشتیان کردووە لەسەر باسیکیل وە ناوچەکانی ئۆکسفۆردو دەوراو پشتی و هەموو گوندەکان و کلێساکان و نەخشەیان درووست کردووە بۆ ئەو شوێنە کۆنانەی کە لەسەر ڕیگەیان بینیوە. لە هاوینی ساڵی ١٩٠٧دا هەڵدەستێ بە گەشت کردن بەتەنیای وە هەندێ جار لەگەڵ هاورێکەی بێسۆن و بەسەر بایسکلەوە بۆ ناو فەرەنسا هەموو کۆشکە کۆنەکانی سەردەمی چەرخی ناوەراست بەسەر دەکەنەوە و وێنەیان دەگرن. لەسالانی ١٩٠٧ تا ١٩١٠ دەچێتە کۆلیژی جیسیس لە شاری ئۆکسفۆرد بۆ خوێندنی بابەتی مێژوو، لە مانگی تەمووز و ئابی ١٩٠٨ توانی ٢،٢٠٠ میل (٣،٥٠٠ کم) بە تەنیا لەسەر بایسکلەوە رێگا بگرێت لە ڕێگەی فەڕەنساوە تا دەگاتە دەریای سپی ناوەڕاست وە بگەرێتەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکات لەسەر ئەم قەڵایانە [٢٨]. لە هاوینی ساڵی١٩٠٩دا گەشتێکی لەسەر پێ دەکا وبە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ کە دووریەکەی ١٠٠٠ میل - ١٦٠٠ کم دەبێ بۆ قەڵا خاچپەرستەکان کە دەکەوێتە خاکی سووریای عوسمانی[٣٠]. وەکو لە کۆلێژ جیسیس دەبێ ئەندامی بەشی ئەفسەرانی راهێنراوی زانکۆ دەبێ[٣١]. لۆرەنس لە کۆلیژەکە بە پلەی یەکەمی ڕێزەوە تەواوی کرد، توێژینەوەکەی کە پێشکەشی کردبوو لە ژێر ناوی کاریگەری جەنگی خاچەکان لەسەر سەربازانی تەلارسازی ئەوروپاییەکان- تا کۆتایی سەدەی ١٢یەم، بەشێکی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ بیسۆن بوو کەلە فەڕەنسا کردبووی، [25] و ئەو توێژینەوانەی کە بە تەنیا ئەنجامی دابوو [33].لۆرەنس سەرسام بوو بە سەردەمی ژیانی سەدەکانی ناوەڕاست؛ ئارنۆلدی برای لە ساڵی ١٩٣٧ لەسەری نووسیبوو کە "توێژینەوەکانی لەسەر سەدەکانی ناوەڕاست" "ڕێگایەکی بوو بۆ ئەوەی دەربازی بێ لە شێوەی ژیانی ئەوسەردەمئی ئینگلتەرای بۆرژوازی"[٣٤]. لە ساڵی ١٩١٠، ئەو گەشتەی دی جی هۆگارت کە بۆ مۆزەخانەی بەریتانیا ڕێکخرا بوو لە شوێنی بۆ لۆرەنس وەکو هەلێک بۆی رەخسا تا تواناکانی لە پیشەی شوێنەوارناسی لە کەرگامیش بسەلمێنێت وەلە هەمان کاتدا گەرترۆید بێڵی لەم شوێنەوارەدا ناسی.

شوێنەوارێکی سەرەتایی هیتییەکان کە لەلایەن لۆڕێنس و وولی لە دەستە راستەوەیە لە شاری کەرگامیش دۆزرایەوە

هەواڵگری سەربازی[دەستکاری]

لە کانوونی دووەمی ١٩١٤، وولی و لۆرەنس لە لایەن سوپای بەریتانیاوە بە هاوبەشی هەڵبژێردران[٤٣] وەک شوێنەورناس بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربازی بۆ بەریتانیا لە بیابانی نەگڤ. ئەوان لە لایەن ڕێکخراوی دۆزینەوەی پەلەستینەوە پارەیان بۆ دابینکرا بوو بۆ گەڕان بە دوای ئەو ناوچانەی کە لە بایبڵ ئاماژەیان پێکراوە ئەمیش بیابانی زین، وئەمانیش لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواریان بۆ بیابانی نەگڤیان بەجێ هێنا کە بە درێژایی ڕێگاکەوە بوو. نەگڤ لە ڕووی ستراتیژیەوە گرنگ بوو، کە وەکو سوپای عوسمانی هێرشی بکەنە سەر میسر دەبێ لەو شوێنە تێبپەڕێت. وولى لەگەڵ لۆرەنس دواتر راپۆرتێکیان بڵاو کردەوە لەسەر گەشتەکەیان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار،[٤٤] بەڵام گرینگترین دەرئەنجامی ئەوە بوو نوێکردنەوەی نەخشەکێشانی ناوچەکە بوو، لەگەڵ سەرنجدانی تایبەت بە تایبەتمەندیەکانی پەیوەندی سەربازی و هەبوونی سەرچاوە ئاویەکان. وەهەروەها لۆرەنس سەردانی عەقەبا و شۆبکی کرد، ئەم دوو شوێنە دوور نین لە شوێنەواری پێترا [٤٥]. بارودۆخەکە لە ماوەی ساڵی ١٩١٥ ئاڵۆز بوو. ڕیزەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی عەرەبی جۆرە چاڵاکیەکژ هەبوو لە ڕیزەکانیدا بەتایبەتی ئەوانەی بە زمانی عەرەبی دەدوان لەو ناوچانەی کەلە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی دا بوون. وەهەم لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆرانێک لە عەرەبەکان سەرباز بوون لە ڕێزی هێزی چەکدارەکانی عوسمانیدا خزمەتیان دەکرد(٤٩). لۆرەنس وبەریتانیەکان لەگەڵ شەریف حوسێن لە پەیوەندیدا بوون ودانوستانیان هەبوو بۆ ڕابەرایەتیکردنی ڕاپەڕینێک دژی عوسمانیەکان. ڕاپەڕینێکی بەم شێوەیە یارمەتیدەر بوو بۆ بەریتانیا تا بچێتە بجەمگێ دژی عوسمانیەکان، وە کەمکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک هەبێ لە سەر کەنالی سویز. هەرچەندە دیبلۆماتکارەکانی فەرەنسی بەرهەلستکار بوون لەسەر ئەم جۆرە پیلانە لەلایەکی ترەوە یارمەتی سوریایان دا بۆ سەربەخۆ بوونی بەڵام وەک داگیرکەرێک لە ژێر دەستی فەڕەنسیەکان بن ونەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بێ[٥٢]. ناڕەزایی تووند لە لایەن حکوومەتی هیندستانەوە هەبوو، کە بە شێوەیەکی ئاسایی بەشێک بوو لە حکومەتی بەریتانی بەڵام بە سەربەخۆیی ڕەفتاری دەکرد وەچاوی لەسەر خاکی میزوپۆتامیا بوو کە لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بێ کە وەکو کۆگایەک بێ بۆ هیندستان خزمەت بکات، لەمەش زیاتر دەیویست سەر بە عەدەنی عەرەبدا ببەسترێتەوە[٥٣]. لۆڕنس لە نووسینگەی عەرەبی سەرپەرشتی ئامادەکردنی نەخشەکانی کرد[٥٤]، وە ئامادەکردنی هەواڵی ڕۆژانە بۆ جەنەراڵەکانی بەریتانیا لە شانۆکاندا[٥٥]، و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییەکان دەکرد (٥٤). خۆی ڕەخساندبوو بۆ بەجێ هێنانی کرداری نیشتنەوەی هێزەاکانی بەریتانیا لە شاری ئەلێکساندرێتا کە هەرگیز نەهاتە دی[٥٧]. لە بەهاری ١٩١٦ لۆرەنس بە خێرایی نێردرا بۆ میزوپۆتامیا بۆ ئەوەی یارمەتی لە هێورکردنەوەی گەمارۆی کوت بدات بە چەند ڕێگایەک وەکو دەستپێکردنی ڕاپەڕینێکی عەرەبی و بەرتیلدانی بەرپرسانی عوسمانی. ئەم ئەرکە هیچ ئەنجامێکی بەسوودی نەبوو[٦٠]. هاوکات ڕێککەوتننامەی سایکس– پیکۆت لە لەندەن بەبێ ئاگاداری بەرپرسانی بەریتانیا لە قاهیرە گفتوگۆی لەسەر کرا کە ڕێژەیەکی زۆری خاکی سوریایان بە فەڕەنسا بەخشی بوو. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە عەرەب دەبێت چوار شارە مەزنەکەی سوریا داگیر بکەن ئەگەر هەر جۆرێک دەوڵەتیان هەبوو: دیمەشق و حومس و حەما و حەلەب. ڕوون نەبوو کە لۆرەنس کە چەند ئاگاداری ناوەڕۆکی ئەم پەیمانە بووبێت [٦١].

شۆڕشی عەرەبی[دەستکاری]

وێنەی لۆرەنس Rabigh, باکوری جەدە, ١٩١٧

لە١٦ی تشرینی یەکەمی١٩١٦، لۆرێنس بە کارێکی هەواڵگری بە سەرۆکایەتی ڕۆناڵد ستۆرس نێردرا بۆ هێجاز[٦٣]. چاوپێکەوتنی لەگەڵ کوڕەکانی شەریف حسێن کرد عەلی و عەبدوڵڵا لەگەڵ فەیسەڵ و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە فەیسەڵ باشترین پاڵێوراوە بۆ سەرکردایەتیکردنی شۆڕش [٦٥]. لە مانگی نۆڤەمبەردا، ستیوارت فرانسیس نیوکەمب هەڵبژێردرا بۆ ڕابەریایەتی کردنی پەیوەندیەکی هەمیشەیی بەڕیتانی بۆ فەیسەڵ وپیاوەکانی[٦٦]. نیوکەمپ نەگەشتبوو بۆ ناوچەکە و بارودۆخەکە بەرەو گرژی دەرۆیشت و پەلەی تیادا هەبوو، بۆیە لۆرەنس لە شوێنی نیوکەمپ نێردرا[٦٧]. لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ١٩١٦ فەیسەڵ و لۆرەنس پلانێکیان داڕێژت بۆ جێگیرکردنەوەی هێزە عەرەبییەکان لە دەوروبەری شاری مەدینەدا بۆ ڕێگرتن لە هەڕەشەکردن هێزەکانی عوسمانی بەسەر پێگەکانی عەرەب وە دانانی هێڵی شەمەندەفەری کەلە سوریایە لەژێر فشاری هەڕەشەدا [٦٨]. لۆرەنس نیوەندێک بوو بۆ هەڵگیرسانی شۆڕشی عەرەب وەهاریکاریان لە بواری ستراتیژی و پەیوەندی کردن لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی بەریتانی، وە لە هەمان کات بەشداری لە زۆرەها چاڵاکی کرد لەمانە چەند ئەنجامدانێکی سەربازی، ئەمانیش:

  • لە ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٧: هێرشکردنە سەر بارەگایەکی عوسمانی لە هەیجاز[٧٠]
  • لە ڕۆژی ٢٦ی ئازاری ساڵی١٩١٧: هێرشکردنە سەر هێڵی شەمەندەفەر لە ناوچەی عەبا ئەل نەم[٧١][٧٢]
  • لە ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ساڵی١٩١٧: هێرشکردنە سەر پردێک لە ڕاس- بەعلبک[٧٣]
  • لە ڕۆژی ٢ی تەمووزی ساڵی١٩١٧: هێرش کردنە سەر هێزەکانی عوسمانیەکان وشکستهێنانیان لە ناوچەی عەبا ئەل - لیسەن، سەربازگەی عەقەبە(٧٤)
  • لە ڕۆژی ١٨ی ئەیلوولی ساڵی ١٩١٧: هێرشکردن وتێکشکاندنی هێڵی شەمەندەفەری نزیک ناوچەی مودەورا [٧٥]
  • لە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی ساڵی ١٩١٧: هێرش کردنە سەر هێڵی شەمەندەفەر، وە تێکشکاندنی [٧٦]
  • لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٧: لە دوای هێرشێکی شکستخواردووی لەسەر پردی یەرموک، تەقاندنەوەی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵەکەوە کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی دێرە و عەممان و بەهۆی تەقینەوەکەوە چەندین برینداری بەرکەوتووەکانی لێکەوتەوە بووە هۆی بەرپاکردنی شەڕ لە نێوان عەرەبەکان وهێزی عوسمانیەکان[٧٧]
  • لە ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٨: شەڕی تەفیلە هەڵگیرسا لە نێوان عەرەبەکان لەژێر فەرمانی جەعفەر پاشای عەسکەری و عوسمانیەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوودا لە ئەنجامدا جەنگەکە شەڕکردنێکی بەرگری بوو بەڵام بوو بە هێرشێکی هێرشبەری لە مێژووی ناسراوە بە جەنگی "دەستوەشێنێکی تووندی هێز". لۆرێنس خەڵات کرا و پلەی بەرزکراوە بۆ ئەو ڕابەراتی کردنەی لە تەفیلە وە بوو بە ئەفسەری کۆڵۆنێڵ[٧٨]
  • لە ئاداری سالی 1918: هێرشکردنە سەر هێڵی شەمەندەفەر نزیک شاری عەقەبە[٨٠]
  • لە ڕۆژی ١٩ی نیسانی ساڵی 1918: هێرشکردن وە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بەریتانی بۆ سەر ناوچی تێڵ-شەم(٨١)
  • لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلولی ساڵی ١٩١٨: تەقاندنەوەی پردی شەمەندەفەری کەلە نێوان عەمان و ناوچەی دەرەع[٨٢]
  • لە ڕۆژی ٢٦ی ئەیلولی ساڵی 1918: هێرش کردن بۆ سەر هێزەکانی عوسمانیەکان و ئەڵمانییەکان نزیک گوندی تەفەس. هێزی عوسمانییەکان گوندنشینەکانیان کۆمەڵکوژ کرد لە بەرامبەردا هێزە عەرەبەکان و لۆرەنس زیندانیەکانیان کۆمەڵکوژ کرد [٨٣]

لۆرەنس لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٧دا بە درێژایی ٣٠٠ میل بەرەو باکووردا بە تەنیا گەشت دەکات و بەرەو ئەقەبە و ڕەس بەعلبک و دەوروبەری دیمەشق و ئەزرەق و ئوردن دەڕوات. چاوی بە نەتەوە عەرەبەکان دەکەوێت، هەڵدەستێ بە ڕێنمایی کردنیان تا هەڵنەستنەوەو شۆڕش هەڵنەگیرسێنن دژی عوسمانیەکان تا هێزەکانی فەیسەڵ دەگات وە دوای ئەو هێرشە ئەنجام بدەن بۆ پردەکە بۆ دروستکردنی کاریگەری چالاکی چەکداری وسەرکەوتنی بەدەست هێنا بۆ سەرکەوتنی داڕێژتنی پلانەکانی بەریتانیا بۆیە خەڵاتی گرانبەهای بەدەست هێنا وەکو خەڵاتی ڤیکتۆریا و خەڵاتی باس کە دوو خەڵاتی تەنها دەدرێنە ئەو کەسانەی بوێرن ودڵسۆزانە بۆ بەریتانیا خزمەت دەگەیەنن وەهەم پلەی سەربازیان بەرز کردەوە بۆ مەیجۆر. لۆرەنس بەهەماهەنگی لە نێوان بارەگای بەریتانیا و پەیوەندی کردن بە فەیسەل کاری سەربازی هاودەمی ڕادەپەڕاند[٨٦]، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨دا پەیوەندی بەڕیتانی و فەیسەڵ لە رێگای ئەفسەری کۆلۆنێل پیرس چارلس جۆیس بوو، لۆرەنس تەنها کاری سەرەکی تەرخان کرابوو بۆ هەواڵگری وکۆکردنەوەی زانیاری [٨٧].

پلانڕێژی[دەستکاری]

فەیسەڵ و لۆرەنس ئامانجی سەرەکیان ئەوە بوو بە گرتنی شاری مەدینە بوو بەڵام بە گرتنەبەری ڕووەو باکوور لە ڕێگەی مەعن و دێرەعەوە بۆ دیمەشق و ئەو خاکانەی لە دوای ئەمان دێت. فەیسەڵ دەیویست هێرشی ئاسایی لە دژی عوسمانیەکان دا بکات، بەڵام لۆرەنس بەم شێوە هێرش کردنەکەی پاشگەز کردەوە[٨٨]. شاری مەدینە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش بوو بۆ شۆڕشەکە وە وەک دووەم پیرۆزی شوێنەکەی بۆ موسوڵمانان، وە لەبەر ئەوەی سەربازگەی عوسمانیەکان بەهۆی نەخۆشی و گۆشەگیریەوە بۆیە لە جیاتی هەوڵدان بۆ گرتنی پلانیان درێژ کردەوە کەلە دیمەشقەوە هێرش بکەنە سەر هێڵی شەمەندەفەری هەجازی بەتەواوەتی تێکو پێکی بشکێنن و لەناوی ببەن[٩٠].

گرتنی عەقەبە[دەستکاری]

لۆرەنس لە عەقەبە, ١٩١٧

لۆرەنس پێشنیارێکی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی ناڕێکوپێکی ڕیزەکانی هێزی عەرەب یەکبخا بە هینانی کەسایەتیەک بە ناوی عەودا ئەبو تەیی بۆ ڕیزەکانی سوپای عەرەب ئەم کەسە لە ڕیزەکانی سوپای عوسمانیەکان دا بوو کە دەکەوێتە شارۆچکەی عەقەبە لەسەر دەریای سوورەوە[٩٧][٩٨][٩٩]، بۆیە لە دەریاوە هێرشیان کرد ئەم ڕێگایانەی کە لە چیاکانەوە بۆی دەچوو بە شێوەیەکی پتەو بەرگری لێ کرابوون. هەڵمەتەکە لەلایەن شەریف ناسری مەدینە بەڕێوە چوو[١٠١]. لۆرەنس وردەکارییەکانی پلانڕێژی هێرشی ناوەوەی کە بۆی دایڕێژراو کردبوو پلە سەربازیە بەرزەکانی سەرووی خۆی لێ ئاگادار نەکردبۆوەوە لەبەر هۆکاری ئەوەی نەوەک پلانەکەی بۆ بەرژەوەندی فەڕەنساییەکانەوە بکەوێتەوە، هێرشەکە لە ٩ی ئایاری لە وێجه دەستی پێ کرد[١٠٢][١٠٣]لە ٦ی تەموزداعەقەبا کەوتە دەست هێزە عەرەبەکان بە پلانی لۆرەنس بۆ هێرش کردنی سەربازی بەسەر بەرگریەکانی تورکیەکان لە دوواوە. فەرماندەی نوێی هێزی هەڵمەتی ئاسمانی میسری بە سەرکردایەتیە نوێکەی جەنەراڵ ئێدمۆند ئالێنبی ڕازی بوو لەسەر ئەو پلانە ستراتیژیەی کە لۆرێنس پەیڕەوی دەکرد بۆ شۆڕشەکە. لۆرەنس پێگەیەکی متمانەیی بەهێزی بەدەست هێنا وەکو ڕاوێژکاری لەلایەن فەیسەڵ وهەروەها جەنەراڵ ئالێنبی.

دەرعە[دەستکاری]

لۆرەنس لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩١٧دا لە کاتێکدا دەرعای بە شێوەیەکی شاردراوەیی بەسەر کردەوە لەلایەن سوپای عوسمانیەوە دەسگیر دەکرێ و لێی دەدرێ ووە دەست درێژی دەکرێتە سەر بەشێوەیەکی جەستەییەوە لەلایەن دەسەڵاتداری ناوخۆیی و پاسەوانەکانیەوە، هەرچەندە شێوەی دەست درێژی کردنە سەری دیاری نەکردبوو. مالکۆم براون و جۆن ئی ماک و جێریمی ویلسۆن گفتوگۆیان کردووە کە ئەم ڕووداوە کاریگەری دەروونی لەسەر لۆرەنس هەبووە کە لەوانەیە هەندێک لە هەڵسوکەوتە نائاساییەکانی لە ژیانی دواتردا ڕوون بەدیار کەوتووە. لۆرەنس لە نووسینەکەی بە ناوی حەوت ستوونی ژیری کۆتایی بە سەردوولکەکەی هێناوە و نووسیویەتی: "لە دێرعە ئەو شەوە قەڵای پاکیزەییم بە شێوەیەکی نابەجی ون بوو" [١١٠]

کەوتنی دیمەشق[دەستکاری]

لۆرەنس لە ساڵی ١٩١٩

لۆرەنس بۆ چەند هەفتەدا لە کۆتایی جەنگی دا بەشداری لەگرتنی دیمەشقی کرد، بەڵام ئامادە نەبوو کاتی خۆ بە دەستەوەدانی فەرمی شارەکە بەڵکو چەند کاتژمێرێک دوای کەوتنەوەی شارەکە گەیشتە دیمەشق لە دەوروبەری کاتژمێر 9ی بەیانی لە 1ی تشرینی یەکەمی 1918، ئەم ڕووداوە زۆر نائومێدی کرد.؛ هەرچەندە یەکەم کەس کە گەیشتە دیمەشق کە دەیەمین لیوای ئەسپی سووکی ئوسترالی بوو بە سەرۆکایەتی مەیجۆر ئ. س. ن. بە ناوی "هاری" ئۆڵدن ، کە خۆبەدەستەوانی فەرمی شارەکەی لە میر سەعیدی بەوەکالەت ورگرت[١١١].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "No. 30222". The London Gazette (Supplement). 7 August 1917. p. 8103.
  2. ^ "No. 30681". The London Gazette (Supplement). 10 May 1918. p. 5694.
  3. ^ "No. 29600". The London Gazette. 30 May 1916. p. 5321.
  4. ^ "No. 30638". The London Gazette (Supplement). 16 April 1918. p. 4716.