توخمی (فیلمی ٢٠٢٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
توخمەکان
دەرھێنەرپیتەر سۆن
بەرھەمھێنەردێنیس ڕیم
چەشنی فیلمکۆمیدیا-ڕۆمانسی
وێنەگری سینەماییدەیڤید بیانچی
ژان کلۆد کالاچێ
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی
ڕێکەوتی دەرچوون١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ماوەی فیلم١٠٩ خوولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠ ملیۆن دۆلار
داھات٤٨٤ ملیۆن دۆلار

توخمەکان (لەھەندێک وڵات بە ھێزەکانی سروشت ژێرنووسکراوە) (بە ئینگلیزی: Elementals) فیلمێکی کۆمیدی- درامای ڕۆمانسی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسار بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی مۆشن پیکچەرزەوە دابەشکراوە. لە دەرھێنانی پیتەر سۆن و بەرھەمھێنانی دێنیس ڕیم، لەلایەن سۆن، جۆن ھۆبێرگ، کات لیکێل و برێندا ھسوەوە نووسراوە، [ئ] لەگەڵ دکتۆر پیت وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار. ٢٧ەمین فیلمی درێژە کە لەلایەن ستۆدیۆکە بەرھەم ھێنراوە، فیلمەکە دەنگی لیا لویس و مامودۆ ئاتی و ڕۆنی دێل کارمێن و شیلا ئۆمی و وێندی مەکلێندۆن-کۆڤی و کاترین ئۆھارا لەخۆدەگرێت. چیرۆکەکە لە جیھانێکدا ڕوودەدات کە توخمە مرۆیییەکانی سروشت تێیدا نیشتەجێیە، چیرۆکەکە بەدوای توخمە ئاگرینەکان ئیمبەر لومێن (لویس) و توخمە ئاوییەکان وەید ڕیپڵ (ئاتی) دا دەگەڕێت، کە یەکتر دەبینن و عاشقی یەکتر دەبن دوای ئەوەی وەید بەھۆی ڕووداوێکی لۆرییەوە لە فرۆشگایەکی خواردندا خۆی دەبینێتەوە کە باوکی ئێمبەر، بێرنی (دێل کارمێن) خاوەندارێتی ئەو فرۆشگایە دەکات.

فیلمی ڕەگەزەکان بۆ یەکەمجار لە دەرەوەی کێبڕکێ وەک فیلمی کۆتایی لە ٧٦ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ دەرکەوت، کە پێنج خولەک چەپڵەی بێ وەستانی لێکرا، و لە ١٦ی حوزەیران لە ئەمریکا لە سینەماکانی RealD 3D, 4DX, و Dolby Cinema نمایشکرا. سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە لە خوار پێشبینییەکانەوە کرایەوە، بەڵام لەلایەن شیکارانەوە بە فیلمێکی خەوتوو دادەنرا و داھاتی ٤٨٤٫٣ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا.

چیرۆک[دەستکاری]

دوو ڕەگەزی ئاگرین بەناوەکانی بێرنی و سیندەر کۆچ دەکەن بۆ شاری ڕەگەزەکان و لەوێ تووشی ڕەگەزپەرستی دەبنەوە و پاشان ھەوڵ دەدەن ماڵێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە. دواتر منداڵەکەیان بەناوی ئێمبەر لەدایک دەبێت و فرۆشگایەک دادەنێن بۆ بژێوی ژیانیان و بڵێسەیەکی شین وەک پیرۆزبەک لەوێ دادەنێن. ئێمبەر ھەر لەوێ گەورە دەبێت، و باوکی بەڵێنی ئەوەی پێ دەدات کە کەی کۆنترۆڵی تووڕەبوونە ئاگرینەکەی خۆی کرد، ئەوکاتە خۆی خانەنشین دەبێت و فرۆشگاکە دەکاتە نێو ئێمبەرەوە.

ڕۆژێک کە بێرنی ڕێگە بە ئێمبەر دەدات بە تەنیا دوکانەکە بەڕێوە ببات، لەلایەن کڕیارەکانەوە سەری لێ دەشێوێت و بەپەلە دەچێتە ژێرزەمینەکە. تەقینەوە ئاگرینەکەی بۆرییەکی ئاو دەشکێنێت، ژێرزەمینەکە لافاو دەکات و وەید ڕیپڵ، ڕەگەزێکی ئاوە و پشکنەری شارە ڕاستەخۆ لەوێ پەیدا دەبێت. لەبەرئەوەی پێشێلکارییەک کراوە لەو دووکانە، ھەربۆیە وەید بەپەلە دەچێت بۆ شارەوانی و کاغەزی پێشێلکاری بە سەرۆکی شارەوانی شار «گەیڵ» بدات. ئێمبەر ھەوڵ دەدات کە وەید بوەستێنێت بەڵام شکست دەھێنێت.

وەید بە ئێمبەر دەڵێت دەیەوێت بیباتە نێو شوێنی سەرۆکی شارەوانی و لەگەڵ گەیڵ قسە بکات و ڕازی بکات کە فرۆشگاکەی باوکی دانەخەن. لەساتی قسەکردندا لەگەڵ گەیڵ، ئەوا پێیان دەڵێت گەر سەرچاوەی ئەو لافاوە بدۆزنەوە و چارەسەری بکەن، ئەوکات ڕێگە دەدەم کە فرۆشگاکە بمێنێتەوە. ئێمبەر بە کیسە چیمەنتۆ لەگەڵ وەید کونە درزاوییەکەی بەنداوەکە (سەرچاوەی لافاوەکە) دەگرن، بەڵام ھەر زوو شکست دەھێنێت، و پاشان ئێمبەر بە ھێزی ئاگرینی شووشەیەک لە بەنداوەکە دروست دەکات و بەچاکی دەیگرێت. ئەمەش وا دەکات کە گەیڵ ڕازی بێت و فرۆشگاکەی باوکی دانەخات.

بەھۆی گەڕان و کارەکانەوە وەید و ئێمبەر باشتر یەکتری دەناسن و پاشان وەید خێزانەکەی بە ئێمبەر دەناسێنێت و ئێمبەر بە ھێزە شووشەیەکەی ئەوان سەرسام دەکات. ئەو دووانە کە دوو ڕەگەزی جیاوازن عاشقی یەکتر دەبن و دوای چەندین سەرکێشی ئەوا بەیەکتر دەگەن.

ڕۆڵە دەنگییەکان[دەستکاری]

  • لیا لویس وەک ئێمبەر لومێن
  • کلارا لین دینگ وەک ئێمبەر (بەمنداڵی)
  • مامودۆ ئاتی وەک وەید ڕیپڵ
  • ڕۆنی دێل کارمێن وەک بێرنی لومێن

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hoberg, Likkel, and Hsueh were all credited as "Screenplay by" and "Story by".

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Elemental (2023 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.