وتووێژ:توخمی (فیلمی ٢٠٢٣)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Tessla: لە ویکیدا توخم بۆ element دانراوە، وەکوو توخمی کیمیایی. بەم پێیە elemental ئەبێتە توخمی. لە کوردسینەماش کە تۆ بە سەرچاوە ئەی ھێنیتەوە ھەر وایە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٨، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: پێویست ناکات ناو کوردسینەما بێنیت. ئەتوانیت بیگۆڕیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٤، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk@Tessla توخم لای ئێمە مانای باشی نییە، توخمی کە ھەر زۆر مانای خراپی ھەیە و جنێوە. توخم ڕەنگە لە بواری کیمیادا بۆ element خراپ نەبێ، بەڵام لە ھەموو شوێنێکا نەکرێ بە توخم باشترە. پێم وایە element بە کوردی ئەبێ بە بنەما. لە ھەنبانەبۆرینەشدا وەکوو ماددە و ئەساس مانای کراوەتەوە. بنەما یانی ئەو ماکەیە یان ئەو مایەیە کە لە بنەوەیە. وا ئەزانم «ما» لە بنەمادا بگەڕێتەوە بۆ ماکە یا ماددە یا مایە. لە فارسیشدا جگە لە عنصر کە عەرەبییە «بنپار»یشی پێ ئەڵێن. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٢، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من زانیاریم نییە بەتەواوەتی، کام ناوتان پێ باش بوو بیگوازنەوە، ماندوونەبن. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٠٧، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سەیرە، لای ئێمە ھیچ مانایەکی خراپی نییە. بە ڕای من ئەمە نابێتە پێوەر. میکرۆب لای ئێمە دژۆنە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە بە مانای microorganism نایەت. بنەمام زیاتر بە مانای principle بینیوە. ھەندێ جاریش بە ھاومانای بناخە و بنچینە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٥٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وشەیە ئاوا نابێت، مانایەکی ڕوون نادات. باشترە بنووسرێت «توخمەکان» وەک لە ناوەڕۆکی فیلمەکەش دیارە فیلمێکە لەبارەی توخمەکان. سەرچیا‏١٥:٠٥، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia زۆر ڕاست دەکەیت، دەبێت بنوسرێت توخمەکان، یاخود ڕەگەزەکان Aro Salar (لێدوان) ‏١٦:١٠، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: توخمەکان ئەبێتە elements. فیلمەکە ناوی elemental-ە. ‎Gêjełûk ‏١٨:١٧، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]