تان یونسیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تان یونسیان (بە چینی:談允賢; لەدایکبووی ١٤٦١ تا ١٥٥٤) پزیشکێکی چینی بوو لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتیی مینگ لە چین.

چالاکی پزیشکی[دەستکاری]

چالاکییە پزیشکییەکانی تان یونسیان بەردەوام بوو لە چارەسەرکردنی ژنان. لەسەرەتای کارەکەیدا بە چارەسەری مناڵی خۆی دەستی پێکرد، بە ئامۆژگاری داپیرەی بۆ بەردەوامبوونی لە پزیشکی. تۆمارەکانی کتێبی تان سی و یەم حاڵەتی نەخۆشەکانی تێدایە کە چارەسەرکراون. ئەو نەخۆشخانەی ھەیبوو زیاتر کێشەی تایبەت بە ژنانیان ھەبوو. وەکوو کێشەی سووڕی مانگانە، بەردەوامی لەبارچوون، و ھیتریش.

تان ھەروەکوو دکتۆرە خوێنەوارەکانی تر، زۆرجار دەرمانی گیایی دەنووسی بۆ نەخۆشەکانی. ھەروەھا ڕێگای کەویکردنی بەکاردەھێنا کە ڕوەکی مۆکسا یان جۆرە ڕوووەکێکی تر لە چەن خاڵێکی دیاریکراوی جەستەدا بەکاردەھێنریت لە کەویکردنەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]