تاریق حەرزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاریق حەرزی
لەدایکبوون٣ی ئایاری ١٩٨٢
توونس (شار)، توونس
مردن١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥(٢٠١٥-٠٦-١٥) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
Al-Shaddadah، سووریا
دڵسۆزیدەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ھۆی مەرگهێرشی ئاسمانی
خوشک و براAli Awni al-Harzi
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەjihadist
ئایینسوننە

تاریق بن تاھیر بن فالح عەونی حەرزی ناسراو بە ئەبوو عومەر توونسی (٣ی ئایاری ١٩٨٢ – ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥)، ئەندام و سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، لەدایکبووی توونسە و یەکێکە لە یەکەمین چەکدارە بیانییەکان لە دەوڵەتی ئیسلامیدا.


  • ناوبراو بە «ئەمیری شەھیدان یان خۆکوژەکان» ناسرابوو، چونکە داڕێژەری سەدان ھێرشی خۆکوژی بوو کە دەیان جیھادی لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان ئەنجامیاندا.
  • بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەو بەرپرسی دامەزراندنی چەکدارانی بیانی و پێدانی مەشق و ڕاھێنانی چەکی سووک بووە، پێش ئەوەی بیاننێرێت بۆ سووریا.
  • ھەروەھا دەوترێت بەشداری لە کۆکردنەوەی پارەدا کردووە بۆ ئەم گرووپە لە قەتەر بە بەھای دوو ملیۆن دۆلار کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٣ ڕەوانەی داعش کراوە.
  • لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا وەک تیرۆریستێکی جیھانی زیادی کرد لەگەڵ لیستێکی درێژی ناو و بەرواری لەدایکبوونی جێگرەوەدا.
  • لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خەڵاتی ٣ ملیۆن دۆلاری بۆ ھەر کەسێک دانا کە زانیاری بدات بۆ دەستگیرکردنی.
  • تاریق حەرزی لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ھێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە شاری شەدادی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کوژرا، براکەی بەناوی عەلی عەونی حەرزی لە ڕۆژی پێشوودا لە ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە مووسڵ کوژرابوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]