بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەھارە عەلەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەھارە عەلەوی

لەدایکبوون١٩٨٩
سەقز، ئێران
مەرگ۲۰۱۱
ھۆکاری مەرگڕووداوی ئۆتۆمۆبێل
شوێنی دۆزینەی تەرمسەقز
نەتەوەکورد
پیشەچالاکوانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان
چالاکبوون٢٠٠٥–٢٠١٠
ئایینئیسلام، سوننە

بەھارە عەلەوی (١٩٨٩ لە سەقز، ئێران – ۲۰۱۱) نووسەر و چالاکوانێکی مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی ژنان بوو. لە کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژوو بۆ داخواستی گۆرانکاری لە یاسای مافی ژنان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری کرد و لە نێوان ھەزاران چالاکوانی دیکە ناسراو بوو و ڕۆڵی سەرنجڕاکێش و سەرەکی لەو کەمپەینە ھەبوو و بەشداربووانی ئەو کەمپەینە لە وتەکانی ئەو دەرس و ڕێنوێنییان وەردەگرت.[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

بەھارە لە شاری سەقز ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو و ھەر لە منداڵییەوە توانای نوسین و بە کار ھێنانی قەلەمی ھەبو. لە تەمەنی شازدە ساڵانیدا لە یەکێک لە گەورەترین کەمپەینەکانی وڵاتی ئێران لە بواری مافی ژنان بەشداری کرد و بە قڵەم و نوسینەکانی خۆی خەلکی ئاگادار دەکرد لە مافە ڕەواکانی خۆیان کە لە لایان حکوومەت و یاسا بنەرەتییەکانی ئێران پێشێل کرا بوون و دەبا بگۆردرایێن. ھەر وەھا دژی زۆرێک لەو ڕێ و ڕەسمە نامروڤانە بوو، وەک خەتەنە کردنی ژنان، کە بە سەر ژنان و کچاندا سپێندراون. بۆ ئەم مەبەستە لە پێنج ساڵدا سەردانی زۆبەی شارەکانی ئێران بە تایبەت ڕۆژھەڵاتی کوردستانی کرد. زۆر جار لەلایەن حکوومەت ھۆشداری پێدرا بەڵام قەت لە بیر و برواکانی خۆی کۆتا نەھات.[٢]

یەکێک لە ھاورێکانی بەھارە، کوردێکی خەلکی شاری کرماشان بوو بە ناوی کاوە کرماشانی[٣] کە لەلایەن ڕێکخراوەی جیھانی مافی مرۆڤ خەڵاتی ھڵمن ھمتی پێ بەخشرا. ئەو لە گفتگۆیێکدا کە لەگەل ڕادیو زەمانە ئەنجامی دا، ئەو خڵاتەی پێشکەش کرد بە بەھارە علوی و ڕایگەیاند کە نەترسی و دڵێری لە نوسیندا لە بەھارە فێر بووە.[٤]

بەھارە لە تەمەنێکی زۆر کەم و لەکاتێکدا کە لەگەل باوکی دەچوو بۆ شاری سنە لە ڕێگەدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و لە ساڵی ۲۰۱۱ و لە تەمەنی ٢١ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[٥] ئەو کارە ساتە و گیان بەخت کردنی بەھارە عەلەوی دەنگدانەوی زۆری ھەبوو لە نێوان چالاکوانانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان لە سەرانسەر ئێراندا و زۆربەیان لە ماڵپەرە جۆراوجۆرەکاندا باسی بەھارە و خزمەتەکانی بە مافی مرۆڤیان کرد.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بهاره علوی، غروب دختر خورشید، ایران گلوبال، آوریل 28, 2011
  2. بهاره علوی، فعال کمپین یک میلیون، ایران امروز، 24 آوریل 2011
  3. At night, when you close your eyes, think of a woman who never sleeps.
  4. بهاره علوی، زنی جوان با آرزوهای بزرگ، رادیو زمانه،
  5. گرامیداشت بهاره علوی، کانون زنان ایرانی، 5 می 2011
  6. مرثيه برایِ بهاره علوی که با بهار رفت، عصر نو، ۲۷ آپريل ۲۰۱۱

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]