بەھائەدین ئیبن شەداد
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئیبن شەداد | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | 539 ک / 1145ز مووسڵ |
مەرگ | 632ک/1234ز حەلەب |
نەتەوە | کورد |
پیشە | مێژوونووس - فەقێ - قازی قازیەکان |
ئیبن شەداد ( لەدایک بووی 539 ک / 1145ز - مردووی 632ک/1234ز ) ناوی تەواوی بەھائەدین یوسف کوڕی ڕافع کوڕی تەمیمە لە بنەماڵەی کوردانی بەنی شەدادە،[١] مێژوونووس و زانا و شەرعزان و قازی قازیەکان بوو، ھەروەھا مامۆستای مێژوونووسی بەناوبانگ ئیبن خەلەکانە .
ژیان[دەستکاری]
ئیبن شەداد لە مووسڵ لە دایک بووە، لەو شارە خوێندی و لە فقھدا شارەزایەکی تەواوی دەسکەوت، پاشان چۆتە بەغدا و لە قوتابخانەی (النظامیة) زانستی عەقڵی و وێژەیی خوێند، دوای چوار ساڵ لە ساڵی (569کـ)دا گەڕاوەتەوە بۆ مووسڵ، ئەو کاتەی تەمەنی 30 ساڵ بووە لە مووسڵ لە قوتابخانەی (الشھرزوریة) دەرسی گوتووەتەوە، لەوێ پلە و پایەی بەرزبووەتەوە.
خاوەن ئاوەز بووە و خاوەن ھزرێکی سنگسن بووە،[٢] لەبەر ئەوە ئەتابەک چەندین جار بە باڵیۆز ناردوویەتی بۆ لای خەلیفەی عەباسی و لای سەڵاحەدین.. دوای ئەوەی لە ساڵی(583ک/1188ز) لە حەج گەڕایەوە سەردانی (بیت المقدس)ـی کرد، کە تازە سوپای موسڵمانان فەتحیان کردبوو، لەوێ سەلاحەدین بەدوای ناردوو و داوای لێ کرد کە لەلای بمێنێتەوە، ئیبن شەداد ڕەزامەندی دەربڕی و لەلای سەلاحەدین مایەوە ، لەوێوە دەبێتە مێژوونووسی تایبەتی سەلاحەدین و دەست دەکات بە نووسینی کتێبی (النوادر السلطانیة والمحاسن الیوسفیة/سیرة صلاح الدین الأیوبی)، لەم کتێبەدا ھەر چییەکی دیتبێت و بیستبێتی، بە شێوازێکی شیرین بەبێ جوانکاری زمانەوانی تۆماری کردووەن، خەباتی سەختی سوپاکەی سەڵاحەدین دژ بە ھێرشی سێ یەمی خاچپەرستان بەشێوەیەکی تەواو نمایشی کردووە بە بێ ئەوەی بەدوای ھەواو ھەواس پەرستی قارەمانیەتی پەلکێش ببێ، ھەر بۆیە دەگمەنە سەرچاوەیەکی مێژووی سوڵتانی یان میرێ لە سەرکردەکانی چاخی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە ھێندەی کتێبەکەی ئیبن شەداد بایەخی مێژووی ھەبێت.[٢][٣]
مردن[دەستکاری]
ئیبن شەداد دوایی مردنی سەلاحەدین، ھەوڵی دا ڕێگری بکات لە سەرھەڵدانی ئاژاوە لە نێوان کوڕەکانی سەڵاحەدین دا، دواتر گەڕایەوە میسڕ و ھەوڵیدا مەلیک عەزیز (عوسمانی کوڕی سەلاحەدین) لە جێی بابی دانێت و لەو کارە گرینگە سەرکەوتوو بوو ، لە ساڵی (591ک) مەلیک زاھیر غیاسەدین میری حەلەب، داوای لێکرد بچێت بۆ ئەوێ و دادوەری حەلەب لەدەست بگرێت، ئیبن شەداد ئەو داخوازیەی بەجێ ھێنا و تا دوا کاتەکانی ژیانی (632ک/1234ز) لەو کارەدا مایەوە .
پەرتووکەکان[دەستکاری]
- (النوادر السلطانیة والمحاسن الیوسفیة/سیرة صلاح الدین الأیوبی) لەمەڕ کەسایەتی سەلاحەدین و شەڕی خاچپەرستان.
- دلائل الأحکام) لە بارەی حەدیسەوە
- (ملجأ الحکام عند التباس الأحکام) لە بارەی دادوەریەوە
- (فضل الجھاد) و(الموجز الباھر) لە فوروعدا
- (العصا)