بەکارھێنەر:Sakura emad/Policy and Guidlines Renewal/وپ:خراپکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چی شتێک خراپکاری نییە؟[دەستکاری]

لەوانەیە لەھەنێک کاتدا ئەمانەی خوارەوە بە پێیان بوترێت "خراپکاری" بەڵام لە چوارچێوەی ویکیپیدیادا بە خراپکاری لێکنادرێنەوە، ھەرچۆنێک بێت ھەر کردارێک پێویستە بە جیا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بزانرێت سەرپێچی سیاسەت و ڕێساکان دەکات، چونکە ئەگەر بەکارھێنەرێک ڕووداوێک بە خراپکاری لێکبداتەوە و خراپکاریش نەبێت، ئەوە لەوانەیە زیان بە زانستنامەکە بگەیەنێت بەوەی کە بەکارھێنەرە شارەزاکان تووشی نیگەرانی و دوورخستنەوە بکات.

دەستکاریکردن بە بوێریەوە[دەستکاری]

دەستکارییە بوێرییەکان، لەوانەیە لەگەڵ یەکدەنگی بن یان جیا بێت لەگەڵ یەکدەنگی ئێستا، بەڵام نابێت بە خراپکاری لێکبدرێنەوە تاوەکوو ڕێساکانی خراپکاری بەسەر دەسەپێت، وەک خراپکاری دەناسرێتەوە.

کۆمەڵگای ویکیپیدیا ھانی بەکارھێنەران دەدات کە ئازابن و دەستکارییە بوێرییەکان بگەنە یەکدەنگی.

بەزاندنی مافەکانی لەبەرگرتنەوە[دەستکاری]

بەرزکردنەوە و بەکارھێنانی بەرھەمی ماف پارێزراو لە ویکیپیدیادا کە سەرپێچی مافەکانی لەبەرگرتنەوە دەکات قەدەغەیە، بەڵام خراپکاری نییە تا ئەوکاتەی بەکارھێنەرەکە دوای چەن ئاگادارکردنەوەیەک ھەر بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکەی و دەشزانێت ھەڵەیە، بەلایەنی کەمەوە خراپکاری بەشێوەیەک جدی و پێداگیرە لەسەر کارەکەی لە ئەنجامدا بەربەست دەکرێت، بەڵام ھەموو کەس شایەنی ئەوەیە کاتی بۆ دابین بکەیت و بۆی ڕوون بکەیتەوە ویکیپیدیا چۆن کاردەکات لەبەر ئەوەی ئەوانەی سەرپێچی مافی لەبەرگرتنەوە دەکەن زیاتر چاکسازیخوازن وەک لەوەی خراپکار و سپامەر بن.

دەستکاری تێکدەر[دەستکاری]

ھەنێک لە بەکارھێنەران ناتوانن بگەنە ڕەزامەندی لەگەڵ ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانەوێت کێشەکەیان بۆ ڕوون بکەنەوە و بگەنە ئامانج، و بەردەوامن لەوەی لەدژی یەکدەنگی کاربکەن. شەڕە دەستکاری خراپکاری نییە و نابێت وەک خراپکاری لێکبدرێتەوە بڕوانە ویکیپیدیا:چارەسەرکردنی ناکۆکی لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ کێشەی ناکۆکی.

دەستکردن بە پرۆسەی سڕینەوە بە نیازی خراپ دەستکاری تێکدەرە و خراپکاری نییە، ھەرچۆنێک بێت بە خراپ بەکارھێنانی تاگەکانی سڕینەوە بەوەی کەسێک ھیچ مەبەستێکی لە سڕینەوە نەبێت، خراپ بەکارھێنانی تاگەکانە و خراپکارییە.

نەنوسینی کورتەی دەستکاری[دەستکاری]

کورتەی دەستکاری گرنگە و یارمەتی ئەوانی تر دەدات لە ئامانجی دەستکاریکردنەکەت تێبگەن، ئەگەرچیش بەکارھێنانی نابێتە ئەرک و داوانەکراوە، بەڵام جەخت لەسەر بەکارھێنانی دەکرێتەوە، ئەگەرچیش دەستکارییەکە بچووکیش بێت، و بە ئەتەکێتێکی چاکی ویکیپیدیا دادەنرێت، تەنانەت نووسینی چەن وشەیەک باشترە لەوەی ھیچ شتێک نەنوسرێت، ھەرچۆنێک بێت، نەنووسینی کورتەی دەستکاری خراپکاری نییە.

تاقیکردنەوە لەسەر پەڕەکان[دەستکاری]

ھەنێکجار بەکارھێنەران دەستکاری پەڕەیەک دەکەن وەک تاقیکردنەوە، ئەم دەستکارییانە، ئەگەرچیش قەدەغەن، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لە خراپکاری مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت ئەم بەکارھێنەرانە دەبێت بە زنجیرە داڕێژەکانی uw-test ئاگادار بکرێنەوە یان لە پەڕەی وتووێژەکەیان قسەیان لەگەڵ بکرێت، و بەخێرھاتنیان لێ بکریت و ڕەوانە بکرێن بۆ خۆڵەپەتانێی ویکیپیدیا، ھەروەھاش بەکارھێنەرە تۆماربووەکان ئەتوانن پەڕەی خۆڵەپەتانێ لە ژێر ناوی خۆیان دروست بکەن.

ئەگەر بەکارھێنەرێک تاقیکردنەوەی لەسەر پەڕەیەک کرد و پووچەڵی کردەوە ئەتوانیت داڕێژەی {{Uw-selfrevert}} لە پەڕەی وتووێژەکەی جێبھێلی، ھەر پەڕەیەک بۆ مەبەستی تاقیکردنەوە درووست بووبن لە دەرەوەی بۆشایی ناوی بەکارھێنەری دەکرێت لەژێر پێوەری سڕینەوەی خێرایی گشتی ژمارە دوو بسڕدرێتەوە. دەستکاری تاقیکردنەوەیی لەکاتێک بە خراپکاری دەبینرێن کە بەکارھێنەر بەردەوام بێت و پێداگیر بێت لە ئەنجامدانی لەدوای وەرگرتنی چەندین پەیامی ئاگادارکردنەوە.

پەلاماری کەسی قەدەغەیە[دەستکاری]

پەلاماری کەسی ڕێگەپێدراو نییە. لەکاتێکدا ھەنێک لە پەلامارەکان خراپکارین، وەک خراپکاری لە پەڕەی بەکارھێنەران، یان پەلاماردانی کەسی لەناو وتارێک، بەڵام خوودی پەلاماری کەسی خراپکاری نییە و پێویستە بە جیا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.