بەردە سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەمی بەردە سوور
زارکدەریاچەی ورمێ
شوێنڕۆژھەڵاتی کوردستان، ورمێ، دەشتی ورمێ
درێژایی٥٠ km (٣١ mi)
بەرزایی سەرچاوە١٬٥٩٤ m (٥٬٢٣٠ پێ)
بەزایی زارک١٬٢٧٣ m (٤٬١٧٧ پێ)
Basin area٣٩٦ km2 (١٥٣ sq mi)

بەردە سوور یا چەمی شار یا شەھرچای چەمێکە کە لە ڕۆژاوای شاری ورمێ لە بەرزایییەکانی سنورەوە ھەڵدەقولێت و بە نێو دۆڵەکاندا و بەرە ڕۆژھەڵات ڕێدەگرێت و لە گوندی نوشانا ئەڤراز بەنداوی ورمێ یا بەنداوی شارچای لەسەر دروستکراوە، پاشان بەناو گوندەکاندا تێپەڕ دەبێت و باخ و زەوییەکانی ئەو ناوچەیە ئاودێر دەکات و پاشان دەچێتە ناو شاری ورمێوە و شار دەکاتە دووبەش و بەم بەرو ئەوبەری چەمی بەردەسووردا باخ و باخچەی دڵرفێن دروست کراوە و پاش ئەوەی لە شار دەردەچێت لە دەشتی ورمێدا زەوی و زارێکی زۆر ئاودێری دەکات و پاشان دەڕژێتە دەریاچەی ورمێوە.[١]

سەرچاوەی ئەم چەمە لە بەرزایییەکانی چیای بەردەڕەش و چیای زینەتابوتان و چیای بیریەزدەوە سەرچاوە دەگرێت و بە گوندی بەرەسۆردا تێدەپەڕێت و ھەر بەناوی ئەم گوندەوە ناونراوە و پاشان بە تەنیشت شارەدێی سلیڤانادا دەڕوات و دەڕژێتە بەنداوی ورمێوە، ئەم چەمە سەرچاوەیەکی چاکە بۆ ئاودێری لە ناوچەکە و دەشتی ورمێ. لەبەر ئەوەی ئەم چەمە بە ناوەندی شاردا تێپەڕدەبێت و شار دەکاتە دوو بەش، بە (چەمی شار) ناوی دەھێنرێت.[٢]

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئاوڕێژی چەمی بەردەسوور لە بەنداوەکەدا دەکاتە (٣٩٦)کیلۆمەتری چوارگۆشە و ناوەندی ساڵانەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوەکەدا دەکاتە (١٦٨)ملیۆن مەتری چوارگۆشە، نزیکەی (٩١١) گوند و مەزرەعە سوود لەم ئاوی چەمە دەبینن. ڕێڕەوی ئەم چەمە لە گوندی بەندێدا بووەتە شوێنێکی گەشتیاری بە ناوبانگ بۆ خەڵکی ورمێ.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ https://doe.ir/portal/theme/talab/0db/2-bs/inv/prod/[بەستەری مردوو]
  3. ^ https://www.sid.ir/