بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێنێدیک ھۆڤێدێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بێنێدیک هۆڤێدێسەوە ڕەوانە کراوە)
بێنێدیک ھۆڤێدێس
بە ئەڵمانی: Benedikt Höwedes
لەدایکبوون (١٩٨٨-٠٢-٢٩) ٢٩ی شوباتی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
Haltern am See، ئەڵمانیا
وڵاتی وەرزشئەڵمانیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەڵمانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپcentre-back
شوێنی کارگێلزنکیرشن
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٧
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦
خولبۆندسلیگا
خەڵاتەکانSilbernes Lorbeerblatt

بێنێدیک ھۆڤێدێس (لەدایکبووی ٢٩ی شوباتی ١٩٨٨)یاریزانی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک بەرگریکار یاری کردووە. ساڵی ١٩٩٤ لە یانەی توس ھالتەرن کە زێدی خۆیەتی دەستی بە یاری تۆپی پێ کردووە. لە ساڵی ٢٠٠١ گواسترایەوە بۆ لاوانی یانەی شاڵکە ٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کاپتنی تیپی خوار ١٩ ساڵانی شاڵکە و وەک ئەندامێکی ئەو تیپە لە ساڵی ٢٠٠٦دا نازناوی خولی ئەڵمانی خوار ١٩ ساڵانی بەدەستھێنا. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، ھۆڤێدێس گرێبەستەکەی درێژکردەوە کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە یانەکەدا دەمێنێتەوە[١] لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١، ھۆڤێدێس بوو بە کاپتنی یانەی شاڵکە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٣، گرێبەستەکەی لەگەڵ شاڵکە درێژکردەوە، تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧.[٢] زۆربەی ژیانی یاریکردنی لەگەڵ یانەی شاڵکە ٠٤ بەسەر بردووە کە بۆ ماوەی شەش وەرز کاپتنی بووە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧، ھۆڤیدێس بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد[٣] لە ٢٦ی تشرینی دووەم، ھۆڤیدێس یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا و یۆڤانتۆس ئەنجامدا[٤] لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد[٥] لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیای کردووە. ھۆڤیدس لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ئەڵمانیا جامی جیھانیی فیفا بەدەستھێنا،[٦] و یەکێک بوو لەو سێ یاریزانە ئەڵمانییە کە لە ھەر حەوت یاریی ھەڵبژاردەکەی بەشداریکردووە، شانبەشانی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز و فیلیپ لامی کاپتن.[٧][٦][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Höwedes verlängert Vertrag auf Schalke». Bundesliga.de. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ Burrow، John (9 March 2013). «Schalke extends Howedes contract until 2017». Goal.com. لە 22 March 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Benedikt Howedes: Schalke defender joins Juventus on loan». BBC Sport. ٣٠ی ئابی ٢٠١٧. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Juventus break down Crotone wall». Football Italia. ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  5. ^ «Juve and the joy of six». Football Italia. ١٥ی نیسانی ٢٠١٨.
  6. ^ ئ ا «Benedikt HOEWEDES». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە 5 March 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 31 October 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «Arsenal transfer news: Arsene Wenger monitoring Benedikt Howedes, William Carvalho and Luiz Gustavo – reports». The Independent. ١٢ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Benedikt Höwedes signs for Juventus!». Juventus F.C. 30 August 2017. لە 30 August 2017 ھێنراوە – via juventusfc.com. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)