بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێدەنگی بەرخەکان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

بێدەنگی بەرخەکان (بە ئینگلیزی: The Silence of the Lambs) بەرھەم ھێنراوە لە ساڵی ١٩٩١, کە ئەنتۆنی ھۆپکینس ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە وەک «ھانیباڵ لێکتەر»، کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ڕۆڵگێڕی بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی لەم فیلمەدا. ڕۆڵگێری ناوداری ئەمریکی جۆدی فاستەر لەگەڵیدا ڕۆڵی کلاریس ستارلینگی بینی، کە لە بەرامبەردا خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ڕۆڵگێری بەدەستھێنا. ھەروەھا لەلایەن سکۆت گلێن وەک «جاک کراوفۆرد» و تێد لیڤین وەک بکوژی زنجیرەیی «بافالۆ بیل» بەژدار بوون لە فیلمەکەدا.

سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن تێد تولی نووسراوە کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین سیناریۆی بەدەستھێناوە و لە دەرھێنانی جۆناسان دێمێ بووە کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین دەرھێنانی بەدەستھێناوە. ئەم فیلمە لەسەر بنەمای چیرۆکی ھەمان ناو لەلایەن تۆماس ھاریسەوە دروستکراوە. فیلمەکە پێنج خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێناوە، و بە یەکێک لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ئەنتۆنی ھۆپکینز دادەنرێت. لە ساڵی ١٩٩٩ فیلمەکە پلەی ٦٥ی بەدەستھێنا بۆ باشترین فیلمەکانی سینەمای ئەمریکی لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا، ئەمەش بەشێک بوو لەو چالاکییانەی کە لەلایەن دامەزراوەی فیلمی ئەمریکییەوە ئەنجامدرا.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]