بیژەن زولفەقارنەسەب
بیژەن زولفەقارنەسەب | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | بیژەن زولفەقارنەسەب |
نەتەوە | کورد ![]() |
پیشە | یاریزان و ڕاهێنەر |
بیژەن زولفەقارنەسەب (لەدایکبووی ۷ی حۆزەیرانی ۱۹٤۹)ی شاری سنەیە. یاریزانی پێشووی و ڕاهێنەری تۆپی پێ بووە لە ئێرانە کە ئەزموونی بەشداری لە هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانی لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی ۱۹۷٦ و جامی نەتەوەکانی کیشوەری ئاسیا ۱۹۷۶ ی هەیە.
کورتەیەک لە سەر ژیان[دەستکاری]
دکتۆر بیژەنی زولفەقارنەسەب لە دایک بووی ۷ ی حوزەیرانی ۱۹٤۹ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ڕاهێنان و وەرزشی لە زانکۆی بڕۆکسێل
یاریزانی[دەستکاری]
زولفەقارنەسەب لە ساڵی ۱۹۷۰ لە یانەی ئەفسەر دەستی بە یاری پڕۆفێشناڵ کردو پاشان پەیوەست بوو بە یانەی پاس تاران و ئەمە بوو بە هۆی بەرەوپێشچوونی وەرزشەکەی.. بیژەن لە ساڵی ۱۹۷۵ پەیوەندیکرد بوو بە یانەی پرسپۆلیسی تاران. لە ساڵی ۱۹۷٦ بانگهێشت کرا بۆ یاری کردن لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیران ، زولفەقارنەسەب لە ۱۰ تەمووزی ۱۹۷۹ بەفەرمی لە وازی لە یاریکردن هێنا.
ڕاهێنەری[دەستکاری]
زولفەقارنەسەب لە یاریەکانی پێش ڕکابەری مۆندیالی ۱۹۹۸ فەرانسا لە تیمی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئیران بەشدار بوو ، پاشان لە یانەکانی ئیستقلالی تاران ، سایپا ، پاسی تاران ، مێسی کرمان، پەیکان،بەرقی شیراز ، زۆباهەنی ئەسفەهان، داماشی گیلان و نەفتی ئابادان وەکوو ڕاهێنەری سەرەکی کاری کردووە ، کە لەم ناوەدا دوو جار لەگەڵ یانەی سایپا بووە بە پاڵەوانی خولی تۆپی پێ پلە نایابەکانی ئێران.