بیت
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بیت یەکەی بناغەییی زانیارییە لە پێژمێری (Computing) و دوورڕاگەیێنی (Telecommunication) دا؛ ھەر بیت تەنیا دوو باری ھەیە. لە زانستی کۆمپیوتەردا بە یەکێک لەو بارانە دەوترێت ١ (یەک) و بە ئەوی تر دەوترێت ٠ (سفر)، یاخود کوژاوە و داگیرساو، یاخود ڕاست و ھەڵە. زاراوەکە تێکەڵکردنێکی زمانەوانیە (portmanteau) لە دەستەواژەی binary digit - ژمارەی دوانی - و یەکەمجار جۆن تەکی لە ساڵی ١٩٤٦دا دایھێناوە.[١]
لە زانستی کۆمپیوتەردا[دەستکاری]
لە زانستی کۆمپیوتەردا، بیت بچووکترین یەکەی بیرگەیە. دەوترێت: نرخی ھەر بیت یەکسانە لەگەڵ ١ یان ٠. ئەمە کاتێکە کە لە ڕوانگەیەکی دەرھەستەوە سەیری بیرگە بکەین. ئەوەی لە ڕاستەقانیدا ھەیە ئەوەیە کە ھەر کام لە ٠ و ١ دوو ئاستی وڵتاژی جیاوازن کە ئێمە ناوی ٠ و ١مان لێداناون.
بریتیە لەبچوکترین یەکەی پێوانەی زانیاریاکان لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن بوارەکانی تری تەکنەلۆژیای زانیاریەکان، ھەر بتێک لە پێوانەکردندا بە سفر ٠ یان بەیەک ١ خۆی دەنوێنێ واتا یان داگیرساوە واتە ١ یان کوژاوەتەوە واتا سفر، راستیەکە ئەوەیە کە لەسستەمی باینەری دا پێوانەکانی پێ ژمێرەدەکرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ زانکۆی نۆرس کارۆلاینا ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، دوا سەردان 21.5.2016
![]() | ئەم «کۆمپیوتەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |