بیابانی ڕێگستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەیەکی تۆپۆگرافی ئەفغانستان

بیابانی ڕێگستان (بە فارسی: ریگستان‎) ھەژدەھەمین گەورەترین بیابانەکانی جیھانە. ناوچەیەکی زۆر بێسەروبەر و چۆڵەوانییە لە نێوان پارێزگاکانی ھێلمھند و قەندەھار لە باشووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان ھەڵکەوتووە بیابانێکی لمییە و لە گردە لمی بچووک و سوور پێکھاتووە و نزیکەی ٥٠–١٠٠ پێ (١٥–٣٠ م) بەرزایی ھەیە لەگەڵ ناوچەی دەشتایی بە لم داپۆشراو، ھەروەھا ناوچەی بەردین و گڵی کراوەشی ھەیە. بناغە و بنەچەی گردەکان لە گواستنەوەی لم و وردە بەردی بیابانەکە دروست بوون، ئەمەش بەھۆی بایە بەھێزەکانی خۆڕئاوا و ڕۆژھەڵاتە کە توانای ھەڵگرتنی بڕێکی زۆر لە لمیان ھەیە. دیاردەی بە بیابان بوون پەرەی سەندووە و بیابان وردە وردە زیادەڕەوی دەکات بۆسەر ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری.

دیمەنێکی بیابانی ڕێگستان

وشکەساڵییەکی سەخت لە ساڵی ١٩٩٨ بووە ھۆی ئاوارەبوونی نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەسی ناوچەی بیابانی ڕێگستان. زۆربەیان ئێستا لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی لە نێوان ڕووباری ئەرغەندب و ھێلماند و ڕیگستان دا دەژین. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە کەمپەکانی UN بۆ ئاوارە ناوخۆیییەکان (IDPs) لە پارێزگای کەندەر، لەلایەن یوئێنەوە پشتگیری دەکرێن لە ئێستادا یوئێن بەدوای ستراتیژییەتی گەڕاندنەوە بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێت تاوەکو بگەڕێنەوە بۆ ژیان و نەریتی خۆیان لە بەخێو کردنی مەڕوماڵات لە ڕیگستان.[١] بیابانی ڕیگستان بەزۆری بەرەو ڕۆژاوا زیاد دەکات، زیادەڕەوی دەکات لە ناوچە کشتوکاڵییەکان. تیمی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت کە «ڕەنگە تا نزیکەی ١٠٠ گوند بەھۆی خۆڵ و لمی باوەوە ژێر لم بکەون» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لمی بیابانەکە بەرەو زەویە کشتوکاڵییەکان دەچن، ڕێڕەوی ئاوەڕۆکان وشک دەبن و بەھۆی ھاتنی لمیشەوە لەپێش چاوان ون دەبن. تیمی (یو ئێن ئی پی) چاودێری دەنکە لمییەکانی کرد نزیکەی تا ٥٠ پێ (١٥ مەتر) ڕێگا سەرەکییەکان دەبەستن، دانیشتووانیان بە زۆر ڕێگا ھەوڵ دەدەن بۆ کردنەوە یان دروستکردنی ڕێگای نوێ.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Degen, A. Allan; Weisbrod, Noam (2004-12-01). "Can Pastoral Nomads Return to their Traditional Livelihood of Raising Livestock in the Registan Desert of Southern Afghanistan?". Nomadic Peoples. 8 (2): 214–229. doi:10.3167/082279404780446131.
  2. ^ "THE EARTH IS SHRINKING". www.religiousconsultation.org. Retrieved 2021-02-21.