بە بیابان بوون
بە بیابان بوون (بە ئینگلیزی: Desertification) جۆرێک لە داتەپین و مردنی زەوییە وشکەکانە کە بنچینە بایۆلۆجییەکانی ژیانی بەھۆی پرۆسە سروشتییەکانەوە لەدەست دەچێت یان بەھۆی چالاکییە مرۆیییەکانەوە ئەم زەویە وشکانە بە یەکجاری دەپوکێتەوە کە بەو ھۆیانەوە ناوچە بەپیتەکان بەشێوەیەکی زیاد وشک دەبن.[١] بڵاوبوونەوە و زیادبوونی ناوچە بیابانییەکان بەھۆی چەندین ھۆکاری جۆراوجۆرەوە دروست دەبێت،[٢] وەک گۆڕانی کەشوھەوا (بەتایبەت گەرمبوونی ئێستای جیھان) و بەزۆر بەکارھێنانی خاک لە ئەنجامی چالاکی مرۆڤ[٣]
بە درێژایی مێژووی جیۆلۆجی، فراوان بوونی بیابانەکان بە شێوەیەکی سروشتی ڕوویداوە؛ بەڵام کاتێک بیابانەکان بەھۆی سڕینەوەی خۆراکی ناو خاکەوە دەردەکەون، ئەو کات دەکرێت باسی مردنێکی «خاک»ی بە ئەنقەست بکرێت، کە ھۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ زیادەرۆیی مرۆڤ.[٤] بەبیابانبوون کێشەیەکی گرنگی ژینگەیی جیھانییە بەھۆی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکانەوە ڕوودەدات.[٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "desertification | Description, Causes, & Impacts". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-25 ھێنراوە.
- ^ Zeng، Ning؛ Yoon، Jinho (2009). "Expansion of the world's deserts due to vegetation-albedo feedback under global warming". Geophysical Research Letters (بە زمانی ئینگلیزی). 36 (17). ISSN 1944-8007. doi:10.1029/2009GL039699.
- ^ "Sustainable development of drylands and combating desertification". www.fao.org. لە ڕێکەوتی 2021-02-25 ھێنراوە.
- ^ "The Desert Will Win". web.archive.org. 2016-11-21. لە ڕێکەوتی 2021-02-25 ھێنراوە.
- ^ Geist، Helmut (2005). The Causes and Progression of Desertification (بە زمانی ئینگلیزی). Ashgate. ISBN 978-0-7546-4323-4.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |