بڵند ئیبراھیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بڵند ئیبراھیم
ناوی لەدایکبوونبلند ئیبراھیم ناسر
لەدایکبووی١٩٧٤
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
وێبگەBilindibrahim.com

بڵند ئیبراھیم لەدایکبووی ١٩٧٤، گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

بلند نیشتەجێی شاری دھۆکە. بنەماڵەکەی لە ناوچەی شنگال نیشتەجێن. ساڵی ١٩٧٤ بەھۆی پەیوەندییان لەگەڵ ھێزی شۆڕش، لەلایەن ڕژێمی عێراق ناچار دەبن کۆچ بکەن. ساڵی ١٩٧٥ بەرەو شاری دھۆک دێن و لە ساڵی ١٩٧٧ ھەر لە شاری دھۆک بلند ئیبراھیم لەدایک دەبێت. ساڵی ١٩٨٣ خوێندنی سەرەتایی خۆی دەست پێدەکات. ساڵی ١٩٨٩ لە قوتابخانەی بزاڤ، ھەر لە شاری دھۆک خوێندنی ناوەندی دەست پێدەکات، ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٧ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی موزیک فێری ئامێری کەمان دەبێت. ساڵی ١٩٩٧ دەبێتە مامۆستایەکی لێھاتووی بەشی موزیکی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان، ساڵی ١٩٨٦ یەکەم سترانی ھونەرمەندی نەمر موحەممەد شێخۆ لە کاناڵی تەلەفزیۆنی کەرکووک بە ئامێری تەنبوور تۆمار دەکات. ساڵی ١٩٨٨ لە زانکۆی موزیک لەسەر دەستی مامۆستا وەحید خالید و ناھید خالید فێری ئامێری کەمان دەبێت. ساڵی ١٩٨٩ بە ئامادەکردنی پارچە موزیکێک بەشداریی لە فێستیڤاڵی قووتری دەکات کە لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچیت. ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ تیپی مۆسیقای پێشەنگ وەک گۆرانیبێژ بەشداری لە چەندین ئاھەنگدا دەکات. ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ تیپی ڕوھەندی ھونەری کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٧ وەک گۆڕانیبێژ و موزیکژەن بەشداری کردووە لە ھەموو پەیمانگای فێستیڤاڵە ھونەرییەکان. ساڵی ١٩٩٤ بە ھاوکاری مامۆستاکەی موحەممەد عومەری یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی (بالا بالا) تۆمار کرد. ئاوازدانەری ئەم گۆرانییە موحەممەد عومەری و گۆرانینووسەکەی ھوشیار موحەممەد بوو و بۆ یەکەم جار لە کاناڵی ناوخۆیی KTV-Dhok بڵاو دەکرێتەوە. ساڵی ١٩٩٨ یەکەم بەرھەمی بلند بە ناوی ئەڤینی لە کاسێتدا تۆمار دەکرێت، ئاوازدانەری ئەم گۆرانییە مامۆستا موحەممەد عومەر بوو. ساڵی ٢٠٠٠ لە گۆرانییەکدا بە ناوی (دەم و بەژن و بالا تە) لەگەڵ کۆڕی موزیکی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە کوردستان تیڤی بەشداری دەکات. ساڵی ٢٠٠٢ دووھەمین بەرھەمی بلند بەناوی (ھێلنا زێرین)، بڵاو دەبێتەوە کە ئاوازدانەری ئەم بەرھەمەش بلند خۆی دەبێت. ھەروەھا گۆرانییەکی فولکلۆری ناوچەی شنگالی بۆ کوردە ئیزەدییەکان لەگەڵ گرووپی شاریا بە شێوەیەکی نوێ بەرھەم دێنیت. لە سەردەمی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان گۆرانییەکیشی بۆ کوردان دروست کردووە بە ناوی (پایتەختا من).

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • ھێلنا زێرین (٢٠٠١) - Hêlina Zêrîn
  • وەرە پەری (٢٠٠٦) - Were Perî
  • گەریانەک (٢٠٠٨) - Geryanek
  • تۆم تەمەن - Tomi Temen
  • جارەکا دی (٢٠١٠) - Careka Dî

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]