بنوردیلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆدێلی ستانداردی بنوردیلەکان

جیھان گەورەترین کۆمەڵەیە کە لە بنپارولەکان یان بنوردیلەکان (بە ئینگلیسی: Elementary particle) پێک ھاتووە. ئەم بنوردیلانە بە ھۆی ھێزەکانی ڕاکێشان، ئێلێکترۆمەگنەتیک و ناوکی پێکەوە بەسراونەتەوە. لێکدانەوەی پێکھاتە و گوورانی جیھان بە یارمەتی تایبەتمەندی و کارلێکەکانی بنوردیلەکان بووز دەخوا.

ماکی جیھان لە بنوردیلەکان پێکھاتووە. ھەموو شتەکان، لەشی مرۆڤ، ئەستێرەکان و… کۆمەڵەیەکی پێکەوەبەسراوی وردیلەکانن کە لە ژمارە و شێوەی جفت و جۆر بوونیاندا لێک جیاواز دەبن. فیزیکی بنوردیلەکان تێگەیشتنی قووڵتر و ڕوانینێکی بەرزتر لە پێکھاتە و گوورانی ئەتۆمەکان، مولکوولەکان، بلۆرەکان، گاشەبەردەکان، ئەستێرەکان، گەلەستێرەکان و جیھان بەگشتی، پێشکەش دەکا. بۆیە لێکۆڵینەوە لە بنوردیلەکان لە فیزیکی ھاوچەرخدا و بەتایبەت فیزیکی ئەستێرە و گەردوون ناسی گرنگی زۆری پەیدا کردووە.

تایبەتمەندی[دەستکاری]

بنوردیلەکان نابینرێن.

تەنی بنوردیلەکان[دەستکاری]

تەنی بنوردیلەکان زۆر بچووکە، بەم بۆنەوە دەکرێ خێراییەکەیان زۆر بەرز بکرێتەوە. وەک فۆتۆنەکان کە تەنیان نییە و تا بەرزترین خێرایی (واتە خێرایی نوور) دەڕۆن. سووکترین وردیلەی تەندار، ئێلێکترۆنە بە کێشی نزیک بە me = 9x10-28 gr. کێشی پرۆتۆن mp=1836me و کێشی نۆترۆن mn=1838.6me ە.

پوختەی بابەت[دەستکاری]

بنوردیلەکان یەکەی سەرەکی پێکھێنەری جیھانن. بە پێی کێشی تەنی نەجمیان بە سێ دەستە دابەش دەبن: باریۆنەکان (وردیلە قورسەکان)، نێپیۆنەکان (وردیلە سووکەکان) و مێزۆنەکان (وردیلە مامناوەندییەکان).

  • زۆربەی بنوردیلەکان لە ئەنجامی بوونی وزە بە ماک دروست بوون. کەمترین وزە بۆ دروست بوونی گرووپێک لە وردیلەکان لە لاکێشەی وزەی ئەنشتاین بە دەست دێ.
  • لە چڕی زۆردا، وردیلە بێ سەقامەکان «نۆترۆن، ھایپرۆن و مێزۆنەکان» سەقامگیر دەبن. ورەدیلە سەقامگیرەکانیش «ئێلێکترۆن و پرۆتۆنەکان» لەوانەیە بەھۆی پێکداداندا تیابچن.

ئەگەر بێتو بنوردیلە سەقامگیرەکان، مسۆگەر نەبن، ھیچ شتێک لە جیھاندا مسۆگەر نابێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]