برۆ عومەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برۆ عومەری
لەدایکبوون١٩٤٢
گوندی چالێ
نسێبین
مەرگ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧
نسێبین
ھۆکاری مەرگنەخۆشیی دڵ
پیشەنووسەر
ھەڵبەستوان


برۆ عومەری (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە نسێبین - مردووی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە نسێبین) نووسەر و شاعیرێکی کورد بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

عومەری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری نسێبین قۆناغی ناوەندی تەواو کردووە، دواتر لە مێردین قۆناغی دواناوەندی و دواتر لە ئەستەمبوڵ زانکۆی تەواو کردووە و ساڵی ١٩٦٩ بووە بە دوکتور. برۆ عومەری ساڵی ١٩٧٨ بووەتە پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی و بەڕێوەبەری تەندروستی لە مەراش و مێردین. لە نەخۆشخانەی مێردین کاری کردووە، ساڵی ١٩٨٠ بە کودەتایەکی سەربازی دەستبەسەر و پاشان ئاوارە و شاربەدەر کراوە؛ دواتر لە نەخۆشخانەی شاری سینۆپ کاری کردووە. دوای ماوەیەک وازی لە کارەکەی ھێناوە و لە قۆسەر و ماردین ماوەتەوە، ماوەیەک لە نەخۆشخانەی مێرسین کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ خانەنشین بووە.

لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەدا نووسین و ھەڵبەستەکانی لەژێر ناوی برۆ عومەری بڵاو بوونەتەوە. برۆ عومەری لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٦دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی کوردی ئامەد. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بەھۆی نەخۆشیی دڵەوە لە شاری نسێبین کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Bro Omerî، Diyarname". web.archive.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)