بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەندرۆ فابیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Andrew Fabian
86th President of the Royal Astronomical Society
پێشینە Michael Rowan-Robinson
پاشینە Roger Davies
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون Andrew Christopher Fabian
(١٩٤٨-٠٢-٢٠) ٢٠ی شوباتی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ)[١]
نەتەوە British
ھاوسەر(ەکان) Carolin Crawford (ھاوسەرگیری ١٩٩١)[٢]
ماڵپەڕ www.csap.cam.ac.uk/network/andrew-fabian

ئەندرۆ کریستوفر فابیان [٣] (لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٤٨) فەلەکناس و فیزیای فەلەکناسی بەریتانییە. لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ بەڕێوەبەری پەیمانگای فەلەکناسی لە زانکۆی کامبریج بووە. لە ساڵی ١٩٨٢ تا ٢٠١٣ پرۆفیسۆری توێژینەوەی کۆمەڵگەی شاهانە بووە لە پەیمانگای فەلەکناسی لە کامبریج ، و جێگری مامۆستای کۆلێژی داروین بووە لە کامبریج لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١٢. لە مانگی ئایاری ٢٠٠٨ تا ساڵی ٢٠١٠ وەک سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی شاهانە کاری کردووە

خوێندن

[دەستکاری]

فابیان لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن (BSc، فیزیا) و تاقیگەی زانستی بۆشایی ئاسمانی مۆلارد لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن (دکتۆرا) خوێندوویەتی.

پیشە و توێژینەوە

[دەستکاری]

فابیان پرۆفیسۆری فەلەکناسی گرێشام بووە لە کۆلێژی گرێشام ، پۆستێک کە تێیدا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٢ بۆ ١٩٨٤ وتار و توێژینەوە گشتیەکانی بەخۆڕایی لەناو شاری لەندەن پێشکەش کردووە [٤] لە ساڵانی ١٩٩٤-٢٠٠٨ سەرنووسەری سەرەکی گۆڤاری زانستی فەلەکناسی بووە لە گۆڤاری ئاگادارییەکانی مانگانەی کۆمەڵەی فەلەکناسی شاهانە بە خۆڕایی. [٥]

بوارەکانی لێکۆڵینەوەکانی فابیان بریتین لە کۆی گەلەئەستێرەکان هەروەها ناوکی گەلەئەستێرەی چالاک و هێزی کێشکردنی بەهێز و کونە ڕەشەکان و پاشخانی تیشکی ئێکس . هەروەها لە ڕابردوودا کاری لەسەر دووانەی تیشکی ئێکس, ئەستێرەی نیوتڕۆن و پاشماوەی سوپەرنۆڤا کردووە. زۆربەی توێژینەوەکانی بریتین لە فەلەکناسی تیشکی ئێکس و فیزیای فەلەکناسی وزە بەرز، دەستکەوتە دیار و گەورەکانی بریتین لە بەشداریکردنی لە دۆزینەوەی هێڵە ئاسنییە فراوانەکان کە لە گەردیلە چالاکەکانی گەلەئەستێرەییەکانەوە دەردەچن، کە بەهۆی ئەو دۆزینەوەیەوە بە هاوبەشی خەڵاتی برۆنۆ ڕۆسی پێبەخشرا. نووسەری زیاتر لە ١٠٠٠ بابەتە [٦] و سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فەلەکناسی تیشکی ئێکسە لە پەیمانگای زانستی فەلەکناسی. [٧]

خەڵات و ڕێزلێنان

[دەستکاری]

فابیان خەڵاتی دانی هاینمان بۆ فیزیای فەلەکناسی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کۆمەڵەی فەلەکناسی ئەمریکی وەرگرت و مەدالیای زێڕینی کۆمەڵەی فەلەکناسی شاهانە لە ساڵی ٢٠١٢ ۆێبەخشرا [٨] و لە ساڵی ٢٠٢٠ خەڵاتی کاڤلی بۆ فیزیای فەلەکناسی پێبەخشرا [٩]

لە ساڵی ٢٠١٦ وەک هاوکارێکی بیانی لە ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکان هەڵبژێردرا [١٠] و لەلایەن کۆمەڵەی فەلەکناسی زەریای هێمنەوە میدالیای زێڕی بروسی پێبەخشرا. [١١]

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ فابیان میوانی بەرنامەیەکی تایبەتی ڕادیۆی بی بی سی ' The Life Scientific ' بوو. [١٢]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری awhoswho نەدراوە
  2. ^ داڕێژە:Who's Who
  3. ^ «No. 58014». The London Gazette. 17 June 2006. p. 10. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ List of Astronomy Professors on the Gresham College website
  5. ^ Carswell، Bob (2008). «Monthly Notices of the RAS». Astronomy & Geophysics. 49 (5): 14. Bibcode:2008A&G....49e..14C. doi:10.1111/j.1468-4004.2008.49514.x.
  6. ^ ADS, last run 16 July 2015
  7. ^ Institute of Astronomy X-ray Group
  8. ^ «RAS honours leading astronomers and geophysicists». Royal Astronomical Society. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. ^ «2020 Kavli Prize in Astrophysics». www.kavliprize.org (بە ئینگلیزی). ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ National Academy of Sciences Members and Foreign Associates Elected، National Academy of Sciences، May 3, 2016، لە ڕەسەنەکە لە May 6, 2016 ئەرشیڤ کراوە، لە 2016-05-14 ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «Past Recipients of the Catherine Wolfe Bruce Gold Medal». Astronomical Society of the Pacific. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ «BBC Radio 4 – The Life Scientific, Andy Fabian on black holes». BBC. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

داڕێژە:FRS 1996