ئەمۆنگ ئەس

ئەمۆنگ ئەس (بە ئینگلیزی: Among Us، بە کوردیی ناوەندی: لە نێوان ئێمە) یارییەکی ڤیدیۆیییە کە لەلایەن کۆمپانیای ئینەرسلۆتی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٨ دروست کراوە.[١] یارییەکی سەرھێڵی زانستی و مافیایی و تۆقێنەرە و باس لە چەند کەسایەتیی ڕەنگاوڕەنگی بێقۆڵ دەکات کە لە بۆشاییی ئاسماندان کە ھەریەکەیان کارێکیان لەسەرە بەوەی کە لە ناویاندا چەند ناپاک یان بکوژ ھەن کە دەبێت بیاندۆزنەوە و دەریان بکەن پێش ئەوەی بەسەریاندا زاڵ بن و بیانکوژن کە بکوژەکان بە ناوی ئیمپۆستەر ناودەبرێن.[٢] یارییەکە ئێستا لەسەر ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس و ویندۆوزیش بڵاوکراوەتەوە.[٣]
پەرەپێدان
[دەستکاری]یاری «ئەمۆنگ ئەس» ئیلھامی لە یارییەکی ژیانی ڕاستەقینە بەناوی «مافیا» وەرگرتووە کە بە «وێروۆڵف»یش ناسراوە و لە ساڵی ١٩٨٦ بڵاوکراوەتەوە. ئامانجی سەرەتا ئەوە بوو یارییەکی ناوخۆیی فرە-یاریزان بێت و تەنھا بۆ مۆبایل و بە یەک نەخشە بێت. لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨دا یارییەکە بۆ سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە. دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوکردنەوەی، تێکڕای ژمارەی یاریزانانی «ئەمۆنگ ئەس» لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ یاریزان بوو لە یەک کاتدا.[٤]
پەرەپێدەر «فۆرێست ویلارد» و دیزاینەر «مارکوس برۆماندەر» پێیان وابوو ستۆدیۆکە بە شێوەیەکی باش بانگەشەی بۆ یارییەکە نەکردووە، بۆیە تیمەکە نزیک بوون لە کۆڵدان، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریان دا زیاتر کار لەسەر یارییەکە بکەن. دوای داواکاریی یاریزانان، تیمەکە بڕیاری دا تایبەتمەندیی یاریپێکردنی ئۆنلاین زیاد بکات، و لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا، وەشانێکی لەسەر پلاتفۆرمی ستیم بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی یاریزانان بتوانن لەسەر سیستمی ویندۆز یارییەکە بکەن.[٥]
برۆماندەری دیزاینەر دەڵێت توانای بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی یارییەکەدا بەھۆی ئەوە بووە کە توانای پێویستیان ھەبووە، ئەمەش ڕێگەی پێداون بەردەوام بن لە کارکردن لەسەر یارییەکە سەرەڕای ئەوەی بە باشی نەدەفرۆشرا.[٦]
دابەشکردن و بڵاوبوونەوە
[دەستکاری]کۆمپانیای «ئینەرستڵۆت» سەرەتا خۆی بانگەشە و دابەشکردنی بۆ یارییەکە کرد پێش ئەوەی لە فرۆشگاکانی گووگڵ پلەی و ئاپ ستۆر لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوی بکاتەوە. دواتر لە پلاتفۆرمی ستیم و ماڵپەڕی «Itch.io» دانرا.[٧]
تیمی پەرەپێدان پلانیان ھەبوو یارییەکە لەسەر کۆنسووڵەکانی وەک پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بڵاو بکەنەوە، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی پەیوەندیی نێوان یاریزانان تووشی کێشە بوون، چونکە وا بەدیدەکرا کە نووسین یان چاتی دەنگی بۆ بەکارھێنان گونجاو نەبێت.[٨][٩]
لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەھۆی دروستکەرانی ناوەڕۆک لە ئینتەرنێتەوە، بەتایبەتی لە ئەمریکا، کۆریای باشوور و بەڕازیل، ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و لە کۆتاییدا گەیشتە ھەموو وڵاتانی جیھان. بە گوتەی ویلارد، ستریمەر «سۆداپۆپین» (Sodapoppin) یارییەکەی لە پلاتفۆرمی توویتچ بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ بەناوبانگ کرد. زۆرێک لە یاریزانانی تری توویتچ و یووتیووب دەستیان کرد بە یاریپێکردنی «ئەمۆنگ ئەس» و ژمارەی یاریزانان بە خێرایی زیادی کرد و لە کۆتاییدا گەیشتە ١.٥ ملیۆن یاریزان لە یەک کاتدا.[١٠][١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Home | Innersloth – Creators of Among Us and The Henry Stickmin Collection!». www.innersloth.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ May، Sandra (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Space». NASA. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Among Us»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211502/https://www.pastemagazine.com/games/among-us/among-us-game-twitch/
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211512/https://www.escapistmagazine.com/v2/among-us-devs-have-created-a-gaming-phenomenon-albeit-two-years-after-it-launched/
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211514/https://www.kotaku.com.au/2020/09/among-us-improbable-rise-to-the-top-of-twitch/
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211516/https://innersloth.itch.io/among-us/devlog/45204/pc-and-online-released
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211518/https://store.steampowered.com/newshub/app/945360
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211519/https://www.inverse.com/gaming/among-us-xbox-ps4-release-date-update
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211520/https://www.dexerto.com/gaming/shroud-explains-why-first-games-of-among-us-were-confusing-1416351
- ↑ https://web.archive.org/web/20200924211523/https://www.thegamer.com/among-us-1-5-million-players-simultaneous-innersloth-party-game/
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەنیمێ و مانگا
- دەروازەی ئینتەرنێت
- وتارەکان بە explicitly cited کوردیی ناوەندی-دەقی زمانی
- ئەو یارییە ڤیدیۆیانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەرەپێدراون
- براوەکانی خەڵاتی وێبی
- کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٨
- گەمەکانی ئێکس بۆکس وان
- یارییەکانی ئای ئۆ ئێس
- یارییەکانی ئەندرۆید
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٤
- یارییەکانی پلەیستەیشن ٥
- یارییەکانی ویندۆز
- چاندی ئینتەرنێت لە ٢٠٢٠
- باو و ڕەوتەکانی دەیەی ٢٠٢٠
- ئەمۆنگ ئەس
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن جۆیستیک
- کاریگەریی پەتای کۆڤید-١٩ لەسەر پیشەسازیی کایەی ڤیدیۆیی
- میمەکانی ئینتەرنێت کە لە ٢٠٢٠ ناسێندران
- مانگا لەسەر بنەمای کایە ڤیدیۆیییەکان
- کایە سەرھێڵییە فرەیاریزانییەکان
- کایە ڤیدیۆیییەکانی نھێنی کوشتن
- کایەکانی نینتێندۆ سویچ
- کایە ڤیدیۆیییە ئاھەنگییەکان
- کایەکانی پلەی ئێڤری وێر
- کایە ڤیدیۆیییە خەیاڵییە زانستییەکان
- کایە ڤیدیۆیییەکانی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی
- کایە ڤیدیۆیییەکانی مانەوە
- براوەکانی خەڵاتی کایەکان
- کایە ڤیدیۆیییەکان کە لەسەر ھەسارە خەیاڵییەکان داندراون
- کایە ڤیدیۆیییەکان بە ئەڤەتاری تایبەتمەند
- کایەکانی ئێکس بۆکس کڵاود گەیمینگ
- یارییەکانی ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس