ئەدۆنیس (شاعیر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەدۆنیس

أدونيس
لەدایکبوون١٩٣٠ز
قەسسابین
نەتەوەعەرەب- سووری
پیشەشاعیر و نووسەر
چالاکبوون-

عەلی ئەحمەد سەعید ئێسبەر ناسراو بە ئەدۆنیس (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی١٩٣٠ لە گوندی "قەسسابین، سووریا) شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، ڕەخنەگری ئەدەبی سوورییە. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا "وەک بوومەلەرزە" سەرکردایەتی شۆڕشێکی نوێگەریی لە شیعری عەرەبی کرد، زۆرجار ئەم کاریگەرییە بەهاوتای ئەو گۆڕانەی تی. ئێس. ئێلیۆت کردی بۆ ئەدەبیی ئینگلیزی بەراورد دەکرێت.[١] ئەو بە مەزنترین شاعیری عەرەبی زیندوو دادەنرێت.[٢]

لە قوتابخانەی لاییک خوێندوویەتی و قۆناغی ناوەندیشی لە ئەنتاکیە تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤٦ کە لە پۆلی پێنجەمی دواناوەندی بوو، پیوەندی بە حیزبی نەتەوەیی سووری کردووە، لەو کاتانەدا دەستی بە نووسینی شیعر کردووە و لە ساڵی ١٩٤٨ دا ناوی "ئەدۆنیس"ی بۆ خۆی هەڵبژارد. هەروەها خەڵاتی ئەدەبی گۆتەی فرانکفورتی ساڵی٢٠١١ی پێشکەش کراوە.

کتێبی "بێستانی ئاگر" کە وەرگێڕانی کۆمەڵێک وتووێژ لەگەڵ ئەم شاعیرە بە قەڵەمی کاوە خزری کاری بۆ کراە و بڕیارە وەشانخانەی مادیار لە سنە کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ بکات.

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

١-شیعر

(دلیلة)، ١٩٥٠، دیمەشق.

(قالت الارض)،١٩٥٤، دیمەشق.

(قصائد اولی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٥٧.

(اوراق فی الریح)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٥٨.

(اغانی مهیار الدمشقی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٦١.

(کتاب التحولات و الهجرة فی اقالیم النهار و اللیل)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٦٥.

(المصرح و المرایا)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٦٨.

(مفرد بصیغة الجمع)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٧٥.

(کتاب القصائد الخمس)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٧٩.

(المطابقات و الاوائل)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٠.

(کتاب الحصار)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٥.

(شهوة تتقدم فی خرائط المادة)، دار توبقال للنشر، المغرب،١٩٨٧.

(هذا هو اسمی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٨.

(احتفاء بالاشیاء الواضحة الغامضة)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٨.

(ابجدیة ثانیة)، بەیروت ،١٩٩٤.

(الکتاب:امس المکان الآن)، بەیروت ،١٩٩٥.

(فهرس لاعمال الریح)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٩٨.

٢- لێکۆڵینەوە

(مقدمە للشعر العربی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٧١.

(زمن الشعر)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٧٢.

(المصرح و المرایا)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٦٨.

(الثابت و المتحول- بحث فی الاتباع و الابداع عند العرب): أ‌- الاصول-١٩٧٤ ب‌- تأصیل الاصول-١٩٧٤ ت‌- صدمة الحداثة- ١٩٧٨.

(فاتحة لنهایات القرن)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٠.

(سیاسة الشعر)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٥.

(الشعریة العربیة)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٥.

(کلام البدایات)، بەیروت، چاپی یەکەم،١9٨٩.

(الصوفیة و السوریالیة)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٩٢.

(مختارات من شعر یوسف الخال)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٦٢.

(مختارات من شعر سیاب)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٦٧.

(مختارات من شعر شوقی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٢.

(مختارات من شعر الرصافی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٢.

(مختارات من شعر الکواکبی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٣.

(مختارات من محمد عبده)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٣.

(مختارات من شعر محمد رشید رضا)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٣.

(مختارات من شعر الزهاوی)، بەیروت، چاپی یەکەم،١٩٨٣.

(النظام و الکلام)، بەیروت ،١٩٩٣.

(النص القرانی و افاق الکتابة)، بەیروت ،١٩٩٣.

(ها انت ایها الوقت)، ١٩٩٣.

3-وەرگێڕان

(الاعمال المسرحیة الکاملة لجورج شحادة)، الکویت، ١٩٧٥-١٩٧٢.

(الاعمال الشعریة الکاملة)، دیمەشق، ١٩٧٨-١٩٧٦.

(مسرحیتان لراسین)، (فیدر) الکویت1975، (الشقیقان العدوان) دمشق ١٩٧٥.

(الاعمال الشعریة الکاملة –ایف بونفوا)، دیمەشق١٩٨٦.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Adonis: a life in writing". The Guardian. 27 January 2012. Retrieved 27 January 2012. ...He led a modernist revolution in the second half of the 20th century, exerting a seismic influence on Arabic poetry comparable to TS Eliot's in the anglophone world
  2. ^ "Adonis: a life in writing". The Guardian. 27 January 2012. Retrieved 27 January 2012. each autumn is credibly tipped for the Nobel in literature


ئەبوفەخر، سەقەر(٢٠٠١)، گفتوگۆ لەگەڵ ئەدۆنیس، وەرگێڕانی نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.