ئەحمەد مەولانی
ئەحمەد مەولانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٩ لە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیر و وەرگێڕی کوردە.
لەو هەوەڵین خاوەن قەڵەمانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پاش لەبارچوونی حوکماتی پاشایەتیی بنەماڵەی پاڵەوەی کە زمانی کوردییان قاچاغ کردبوو، کتێبی بە زمانی کوردیی چاپ کرد.
ئەحمەد مەولانی پاش تێپەڕاندنی قۆناغە دوابەدوای یەکەکانی خوێندن لە بۆکان و شارانی تر، ھەتا کاتی خانەنشین کرانی، بە بڕوانامەی باڵای زمان و ئەدەبیاتی فارسییەوە لە قوتابخانە و زانستگەکانی بۆکان سەرقاڵی وانە وتنەوە و ڕاھێنانی زەوق و ھەستی خوێندکارانی کورد بوو. ئێستا لە شاری بۆکان دەژی. چەند بەرھەمێکی لە فارسییەوە کردۆتە کوردی و بڵاو بوونەتەوە. وتار و شێعری لە گۆڤارەکاندا چاپ کردووە.
نموونەی شێعر
[دەستکاری]شنەی شەوبا
لە سەرت گەڕێ سەری من، وەبەرت گەڕام نەڕۆی تۆ
نەدەبوو بەجێم بھێڵی، چ دەبوو نەڕۆی، بە بێ ھۆ؟
کە دەڕۆی و ون دەبی لێم ، شەوەزەنگە ژینی پڕ ژان
کەسەر و خەم و پەژارە ، دڵی من دەدەن گەمارۆ
بەشەوا، کە دێ شنەی با ، من و دڵ لە یەک دەپرسین
ئەوە بۆنی زولفی یارە ، گوڵە باغە، یاکوو شەوبۆ؟
دڵی من بە شوێن کەزیتا ، دەگەڕێ ببێتە نێچیر
دەیەوێ کە بسکی تاتات ، بە چەپک بخاتە ئەستۆ
دەمەوێ ھەتا لە ژینام، خەبەرێ لە من بزانی
بە وەفا نەکا بزانی، سەری من بدەی لە گڵکۆ
بە تەمەن نەکا حەسێب کەن، شەو و رۆژی دوور لە تۆ بوون
لە ژیان مەبەستی من تۆی، وەڕەزم لە خەڵکی نامۆ
مەلی دڵ کە دانەخۆرە، بە خەیاڵی خاڵی گۆنات
بەتەمایە لێرە نەڕوا، لە ھەوای فڕین کەوت خۆ
تەمەنێکە « ئەحمەد»ی تۆ، لە تەم و مژایە ژینی
دەڕەوێ تەمی پەژارە، کە وەدەرکەوی لە ئاسۆ
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- ھایوا کوڕە شوان (وەرگێڕانی نۆڤلێت)، نووسەر: هواشان، وەرگێڕی فارسی: پرویز دستمالچی)، ئینتشاراتی سەلاحەدین ئەییووبی، ورمێ؛ ١٩٨٩
- تەڕلان[١] (وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆک لە نووسەرانی بیانییەوە)؛ ١٩٩٢
- کڵاولار و قەرەچی[٢] (وەرگێڕانی ڕۆمانی کجکلاە و کولی، لە نووسینی نووسەر و وەرگێڕی فارسینووسی کورد ئیبڕاھیم یوونسییەوە)؛ ٢٠٠٦
سەرچاوەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |