بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێمیلی لە نیوموون (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێمیلی لە نیوموون
نووسەرلوسی ماد مۆنتگۆمێری
وڵاتکەنەدا
زمانئینگلیزی
زنجیرەکانزنجیرەی ئێمیلی
چەشنڕۆمانی مناڵان
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٢٣

ئێمیلی لە نیومۆن (بە ئینگلیزی: Emily of New Moon) زنجیرە ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری کەنەدایی لوسی ماد مۆنتگۆمێری نووسراوە، سەبارەت بە کچێکی ھەتیو کە لە دوورگەی شازادە ئێدوارد گەورە دەبێت. ھاوشێوەی ڕۆمانی ئان لە گرین گەیبڵزە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٢٣ دا بڵاو کرایەوە. ھەندێک لەو ڕووداوانەی لە زنجیرەی ئێمیلیدا ڕوودەدات، بەسەر خودی مۆنتگۆمەریدا ھاتووە. زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەک بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٩٨ دەرچوو.

پوختەی چیرۆک

[دەستکاری]

ھەروەک زنجیرەی پێشووتری و ناسراوتری «ئان لە گرین گەیبڵز»، ڕۆمانەکانی ئێمیلی ژیانیان لە ڕوانگەی کچێکی ھەتیوی گەنجەوە، ئێمیلی بێرد ستار، نیشان دەدا، کە لەلایەن خزمەکانیەوە بەخێو دەکرێت دوای ئەوەی باوکی بە نەخۆشی سیل دەمرێت. مۆنتگۆمەری ئێمیلی بە کارەکتەرێک دادەنا کە زۆر لە کەسایەتی خۆیەوە نزیکتر بوو وەک لە ئان، و ھەندێک لەو ڕووداوانەی لە زنجیرەی ئێمیلیدا ڕوودەدەن، بۆ خودی مۆنتگۆمەریش ڕوویانداوە. ئێمیلی بە قژ ڕەش، چاوی بنەوشەیی، گوێی بچکۆلانە، پێستی کاڵ، و زەردەخەنەیەکی «ھێواش»ی تایبەت و سەرنجڕاکێش وەسف دەکرێت.

ئێمیلی ستار دەنێردرێت بۆ ژیان لە کێڵگەی نیو موون لە دوورگەی شازادە ئێدوارد لەگەڵ پوری ئەلیزابێس و لۆرا مۆرەی و ئامۆزاکەی جیمی. ئەو ھاوڕێیەتی لەگەڵ ئیلس بێرنلی، تێدی کێنت، و پێری میلەر، کوڕە کرێکارەکە، دەکات، کە پوری ئەلیزابێس بە چاوێکی کەم سەیری دەکات چونکە لە «شارۆچکەی ستۆڤپایپ» لەدایکبووە، کە ناوچەیەکی ھەژارنشینە.

ھەر یەک لە منداڵەکان بەھرەیەکی تایبەتیان ھەیە. ئێمیلی بۆ نووسەربوون لەدایکبووە، تێدی ھونەرمەندێکی بەھرەمەندە، ئیلس وتاربێژێکی بەتوانایە، و پێری توانای ئەوەی ھەیە ببێتە سیاسەتمەدارێکی گەورە. ھەروەھا ھەریەکەیان چەند کێشەیەکیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا ھەیە. ئێمیلی کاتێکی سەختی ھەیە لەگەڵ پوری ئەلیزابێس، کە لە پێویستی ئەو بۆ نووسین تێناگات. باوکی ئیلس، دکتۆر بێرنلی، زۆربەی کات پشتگوێی دەخات بەھۆی نھێنییەکی ترسناکەوە کە پەیوەندی بە دایکی ئیلسەوە ھەیە. دایکی تێدی ئیرەیی بە بەھرە و ھاوڕێکانی کوڕەکەی دەبات، لە ترسی ئەوەی خۆشەویستی ئەو بۆ ئەوان لە خۆشەویستی ئەو بۆ دایکی زیاتر بێت؛ لە ئەنجامدا، ڕقی لە ئێمیلی، وێنەکانی تێدی، و تەنانەت ئاژەڵە ماڵییەکانیشیەتی. پێری وەک سێ کەسەکەی تر دەوڵەمەند نییە، بۆیە پورە تۆمەکەی جارێک ھەوڵدەدات ئێمیلی بەڵێن بدات کە کاتێک گەورە بوون ھاوسەرگیری لەگەڵ پێریدا بکات، و ھەڕەشەی ئەوەی لێدەکات کە ئەگەر ئێمیلی وا نەکات، ئەوا پارەی خوێندنی پێری نادات.

کارەکتەرەکانی تر بریتین لە دین «جارباک» پریست، کەسێکی بێدەنگ، نھێنی، و ڕەشبین کە دەیەوێت شتێک بەدەستبھێنێت کە دەترسێت ھەرگیز بەدەست نەھێنرێت؛ بەڕێز کارپێنتەری تووڕە، مامۆستا پیری قوتابخانەکە کە ڕاھێنەر و ڕەخنەگری ڕاستگۆی ئێمیلییە کاتێک دێتە سەر ھەڵسەنگاندنی چیرۆک و شیعرەکانی؛ ئامۆزا جیمی «سادە»، کە شیعرەکانی دەڵێتەوە کاتێک ھەستی بۆ دێت؛ پوری لۆرا، کە پورە میھرەبانەکەیە؛ و پوری ئەلیزابێسی توند و گومانلێکەر کە لە کاتە سەختەکاندا دەبێتە ھاوپەیمانێکی چاوەڕواننەکراو.[١]

زنجیرە

[دەستکاری]

سێ ڕۆمانەکەی ئێمیلی بریتین لە «ئێمیلی لە نیوو موون» (١٩٢٣)، «ئێمیلی سەردەکەوێت» (١٩٢٥) و «پرسیاری ئێمیلی» (١٩٢٧). زنجیرەکە تیشک دەخاتە سەر ئێمیلی لە ماوەی ڕۆژانی قوتابخانەیدا و سەرکەوتنی بە «ڕێڕەوی ئەلپی» ھێماییدا بۆ بوون بە نووسەرێکی سەرکەوتوو («ڕێڕەوی ئەلپی» دەستەواژەیەکە لە شیعرێکەوە وەرگیراوە کە لە تەمەنێکی گەنجییەوە ئیلھامبەخش بووە بۆی). کتێبەکانی دواتریش بەدوای ئێمیلیدا دەڕۆن لە چەندین پەیوەندی خۆشەویستی (کە پەیوەندی نزیک نین) و سەرکێشیدا. ئێمیلی پاڵەوانێکە کە خۆشەویستی بۆ جوانی سروشت و ھونەر، وەفاداری بۆ ھاوڕێکانی، تینوویەتی بۆ زانست، و تەرخانبوونێکی بەھێزی بۆ نووسینەکانی ھەیە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]