ئێمیلی بڵەنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێمڵی لە ساڵی ٢٠١٤

ئێمڵی ئۆلیڤیا لورا بڵەنت (بە ئینگلیزی: Emily Blunt) (لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٨٣؛ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو) خانمەکتەرێکی ئینگلیزە.

ناوبانگی ھێنا بە بەشداری لە فیلمەکانی (The Devil Wears Prada) و (Looper) و لەپاڵ ئەکتەر تۆم کروز لە فیلمی (Edge of Tommorow) و لە فیلمی مۆسیقایی (Into The Wood) لەپاڵ ئەکتەران جۆنی دێپ و مێرل ستریپ. ئێمڵی بۆ پێنچ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێوراو بووە، توانیویەتی دانەیەکیان بباتەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ فیلمی (Gideon's Daughter)، هەروەها براوەی خەڵاتێکی بافتاشە.