بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێمرێ جان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Emre Can
بە ئەڵمانی: Emre Can
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠١-١٢) ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
فرانکفورت، ئەڵمانیا
وڵاتی وەرزشئەڵمانیا
زمانی زگماکیئەڵمانی
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
دەستپێکی چالاکی٢٠١٢
ئەندامی تیپی وەرزشیبۆروسیا دۆرتموند
ئایینئیسلام
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان23
بەشداربووە لەجامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦
خولبۆندسلیگا، پرێمیەرلیگ، سێریێ ئا

ئێمرێ جان ([١] لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک یاریزانی بەرگریکار بۆ یانەی بروسیا دۆرتموندی بۆندسلیگا و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەکات.[٢] سەرەتای یارییەکانی لە یانەی بایرن میونشن دەستیپێکرد و زیاتر لە تیپی یەدەگی یانەکە یاریی دەکرد پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ بگوازرێتەوە بۆ بایەر لیڤەرکوزن. دوای وەرزێک لەلایەن یانەی لیڤەرپوڵی پرێمەرلیگەوە بە بڕی ٩٫٧٥ ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ کرا کە زیاتر لە ١٥٠ یاری ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی بە یوڤێنتوس دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٠ بە خواستن درایە یانەی بروسیا دۆرتمۆند؛ چەند ھەفتەیەک دواتر بە گرێبەستێکی ھەمیشەیی ڕووی لە تیپەکە کرد. یەکەم یاری خۆی لە ئەیلوولی ٢٠١٥ لە پلە باڵاکان ئەنجامدا و بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ ھەڵبژێردرا. ساڵی دواتر لەگەڵ ئەڵمانیا بوو کاتێک جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٧ی لە ڕووسیا بردەوە و یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتیی خۆی تۆمارکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sarigul, Emre (9 March 2015). "Guide to pronouncing Emre Can". Turkish Football. Retrieved 28 August 2015.
  2. ^ "Should Borussia Dortmund stick with Emre Can in midfield?". BVB Buzz (بە ئینگلیزی). 2024-06-09. Retrieved 2024-07-01.