ئینسایکلۆپیدیای منداڵان (کتێب)
نووسەر |
|
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
ژپنک (ISBN) | 91-89675-32-0 |
ئینسایکلۆپیدیای منداڵان کتێبێکی منداڵانە بە زمانی سویدی، لە نووسینی ئامەد دیجلە، مەحموود لێوێندی، حەسەن مێت، سەیدجان ئەنتەر و وەرگێڕدراوە بۆ کوردی لەلایەن عەلی چیفتچی و لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاپێک بڵاوکراوەتەوە. فۆتۆگرافەری ئینسایکلۆپیدیای سویدی وێنەی ڕەسەنی بۆ کتێبەکە دروست کردووە. ھەروەھا کتێبەکە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی سۆرانی. ھەردوو چاپی کوردی و سۆرانی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئاپێکەوە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.[١]
ناوەڕۆک[دەستکاری]
ئینسایکلۆپیدیایەکە جگە لە نووسین، وێنەشی تێدایە، ھەندێک بابەتی کوردی وەک نەورۆز، جل و بەرگ، ھەروەزی دیاربەکر، کۆتر و ھتد دەگرنەخۆ. ئەم ئینسایکلۆپیدیای منداڵان نزیکەی ٥٠٠ وشە و دەستەواژەی تێدایە کە بە ڕیزبەندی ئەلفوبێ ڕیزکراون. ئەو ئینسایکلۆپیدیایە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بڵاوکراوەتەوە. ھەموو وشە و دەستەواژەکان بەپێی دنیای منداڵان و فانتازیا ھەڵبژێردراون. ھەر لاپەڕەیەکی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە ڕیزبەندی ئەلفوبێی کوردیی تێدایە و پیتی ئێستا بە شێوەیەکی جیاواز لەسەر ئەم ڕیزبەندییە نیشانە کراوە. ھەروەھا ئەمەش وا دەکات منداڵان ئاسانتر پیتەکانی ئەلفوبێ باشتر ببینن و بیانناسنەوە. بەستنەوەی وێنە و وشە و پیتەکان یارمەتیدەرە.[٢]ئینسایکلۆپیدیای منداڵان بە پلەی یەکەم بۆ ئەو منداڵانەیە کە دەخوێنن، بە تایبەت ئەوانەی لە ساڵانی سەرەتاییدان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Ansîklopediya Zarokan". bnk.institutkurde.org. Retrieved 2023-01-11.
- ^ http://bnk.institutkurde.org/catalogue/detail.php?pirtuk=1243