ئینتەر میلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئینتەرناسیۆنالێەوە ڕەوانە کراوە)
ئینتەرمیلان
ناوی تەواوF.C. Internazionale Milano[١]
نازناویانە شین و ڕەشەکە (ھەواداران)
ناوی کورتکراوەINT,میلانۆ
دامەزراندن٩ی ئازاری ساڵی ١٩٠٨
زەوییاریگای جۆزیپی میاتزا
میلان، ئیتاڵیا
پانتایی80,074
خاوەن یانەکۆمەڵەی کۆمپانیای ھۆلدینگی سۆنینگ (68.55%)[٢][٣]
ئینتەرناشناڵ سپۆرتس (31.05%)[٤]
پێریللی (0.37%)[٥]
خاوەن پشکەکانی تر (0.03%)[٦]
سەرۆکچین ستیڤن زھانگ
ڕاھێنەرئیتاڵیا سیمۆنی ئینزاگی
ڕاھێنەرسیمیۆنی ئینزاگی
خولسێریا ئەی
٢٠٢٢–٢٠٢٣دووەم
گەورەترین دۆڕاندنئینتەر ١–٩ یۆڤانتۆس ١٩٦٠–١٩٦١
گۆڵکەرئیتاڵیا جوزێپێ میاتزا (٢٨٨)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
[[٢٠٢٢–٢٠٢٣|وەرزی ئەمساڵ]]

یانەی تۆپی پێی ئینتەر میلان یانەیەکی ئیتاڵییە بەشدارە لەخوولی پلەیەکی یانەکانی ئیتالیا ناسراو بە کاڵچیۆ یان سێریا ئەی، یانەکە لە ساڵی ١٩٠٨ لە شاری میلانۆ دامەزراوە

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٨ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ دامەزرا لەلایەن کۆمەڵە لاوێک کە پێشتر ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ئەیسی میلان، بوون بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی میلان پیاوێکی ئینگلیزی بوو بە ناوی ئەلفێرد ئیدواردز ئیتاڵییەکان خۆشیان نەدەویست، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە بوو لە دژی ئەو یانەی ئینتەر میلانیان دامەزراند ناویان نا ئینتەر ناسیوناڵواتە ئینتەری جیھانی سەرۆکی یانە

سەرەتاکانی یانەکە[دەستکاری]

ھەر لەگەڵ دامەزراندنی یانەی ئینتەر میلان بە ساڵێک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩١٠ و دواتر پاش دە ساڵ ئەم، نازناوەی دووبارە کردەوە بەڵام ئەو کات ماسۆلینی دادوەری ئەوکاتی کە یەکێک بوو لە سەرکردایەتی حزبێکی فاشی دەکرد لە ئیتالیا بریارێکی دا کەوا گشت بێگانەکان لە ئیتاڵیا دەربکات ئەوەبوو یانەی ئینتەر میلان گەورەترین زەرەرمەند بوو لەم بریارە لەبەر ئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی یاریزانی دەرەوەی وڵات بوون ژمارەی یاریزانانی یانەکە کەم بوەوە ئەم یانەیە لەگەڵ یانەیەکی تر بە ناوی ئەمبرۆسیانا یەکی گرت، لە گەڵ ئەم یانەیەدا لە ساڵی ١٩٣٠ بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی

جۆزێپێ میاتزا کێیە[دەستکاری]

جۆسێپی میانزا ئەو یاریزانەیە کە ناوی یاریگاکەیان بە ناوی ئەو یاریزانە کردووە ئەم یاریزانە توانی ٣ جار لە گەڵ یانەی ئینتەر میلان خولی ئیتاڵیا بە دەست بھێنێت، ١ جار جامی ئیتاڵیا، لە گەڵ ئیتاڵیا توانی ٢ جار جامی جیھانی بە دەست بھێنێت

سەردەمی ھێرێرا لە ئینتەر میلان[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٤ کۆتایی بە بریارەکەی مۆسۆلێنی دادوەر فاشیزمەکەی ئیتاڵیا ھات، یانەی ئینتەر میلان و ئەمبرۆسیانا لەیەکتری جیا بوونەوە، یانەی ئینتەر میلان ڕاھێنەرێکی ھێنا بە ناوی ھیلێنۆ ھێرێرا ئەم ڕاھێنەرە کلیلێک بوو بۆ سەرکەوتنەکانی یانەکە و ڕابەرایەتی یانەکەی کرد لە بە دەست ھێنانی چەندین نازناو ناوبراو بە پلانی کاتیناتچۆ بە کار ھێنا کە ئێستاش ئیتاڵییەکان پێی ناسراون ئەم پلانەش بەرگرییەکی تۆکمەیە، لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە یانەی ئینتەر میلان ٣ جار خولی ئیتاڵیای بە دەست ھێنا و توانی دوو جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە دەست بھێنێت و ٢ جار جامی جیھانی یانەکان بە دەست بھێنێت

سەردەمی ئەڵمانییەکان لە ئینەرناسیۆنالێ[دەستکاری]

لەم سەردەمەدا یانەی ئینتەر ئاستی جێگیر نەبوو بەرەو باشی و خراپی دەچوو، ھەر لەم سەردەمەشدا کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا لە خولی ئیتاڵی یاری یان دەکرد لەم سەردەمەشدا خولی ئیتاڵی باشترین خول بوو لە ئەورووپا، ئەم یارییزانانەی لەم خولە یاری یان دەکرد پلاتینی و بۆنیک بۆ یانەی یوفنتۆس گۆڵێت و ڤان باستن و ڕیکارد بۆ یانەی ئەی سی میلان و مارادۆنا و کاڕیکا بۆ یانەی ناپۆلی، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩ بە ھێنانی ھەر سێ یاریزانی ئەڵمانی لۆتەر ماتیۆس و بریمە و یۆرگین کلینیسمان توانی خولی ئیتاڵی بە دەست بھێنێت

خۆزێ مۆرینیۆ ئەو ڕاھێنەرەی لەیەک وەرزدا ٥ نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە

سەردەمی خۆزێ مۆرینیۆ[دەستکاری]

لەم سەردەمی ڕاھێنەری بەناوبانگی پرتووگالی خۆزێ مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ٥ نازناو دەستەبەر بکەن تەنیا لە وەرزێکدا ئەمەش سەردەمی زێڕینی دادەنرێت بۆ یانەکە، بەمەش ئەوەی مۆرینیۆ بۆ یانەکەی کردوویەتی ھیچی کەمتر نەبووە لەوەی ھێڕێڕا کردی لە ساڵی ١٩٥٤

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

  • خولی ئیتاڵی ناسراو بە کاچیۆ ١٩ جار
  • جامی ئیتاڵی ٧ جار
  • جامی سووپەری ئیتاڵی ٦ جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٣ جار و دووجاریش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
  • جامی یۆڕۆ لیگ٣ جار و تەنیا جارێکیش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
  • پلەی دووەم لە جامی سووپەری ئەورووپی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FC Internazionale Milano S.p.A." Financial Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 23 July 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Suning Holdings Group acquires majority stake of FC Internazionale Milano S.p.A." inter.it (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 9 June 2016. Retrieved 6 June 2016. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Inter, Suning si prende il 68,55%, Moratti lascia dopo 21 anni". gazzetta.it (بە ئیتاڵیایی). Archived from the original on 6 June 2016. Retrieved 6 June 2016.
  4. ^ "LionRock Capital acquires 31.05% of FC Internazionale Milano S.p.A." inter.it (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 25 January 2019. Retrieved 25 January 2019. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Pirelli2015bilancio نەدراوە
  6. ^ List of shareholders on 30 June 2016, document purchased from Italian C.C.I.A.A., Guide and extract to download the original copy 23 May 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]