بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلاستیک سێرچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلاستیک سێرچ
پەرەپێدەر(ان)شای بانن
یەکەم وەشان٨ی شوباتی ٢٠١٠؛ ١٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٠-٠٢-08)
وەشانی جێگیر6.4.1 / ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨؛ ٨ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠٩-18)[١]
ڕەوشی پەرەپێدانچالاکە
نووسراوە بەجاڤا
سیستەمی بەکارخەریسەکۆبڕ
جۆرگەڕان و پێرست
مۆڵەتنامەئەپاچی لووسیین 2.0
وێبگەelastic.co/products/elasticsearch
ئیلاستیک سێرچ بی ڤی
گشتی
مامەڵە وەکبورسەی نیویۆرک: ESTC
پیشەسازیپەرەپێدانی نەرمامێر
بارەگائەمستردام
بەرھەمەکانئیلاستیک سێرچ، لۆگستاش، کیبانا، بیتس
خزمەتگوزارییەکانچارەسەرە بازرگانییەکانی ئیلاستیک سێرچ
وێبگەelastic.co
شای بانن باس لە ئیلاستیک سێرچ دەکات لە Berlin Buzzwords 2010

ئیلاستیک سێرچ (بەئینگلیزی: Elasticsearch) بزوێنەرێکی گەڕانە لەسەر بنەمای لووسیین کە گەڕانی دەقی تەواوی فرەچادری دابەشکراو بەردەست دەخات لەگەڵ ناوبەستێکی وێب لەسەر بنەمای ئێچ تی تی پی و بەڵگەنامەی گەڵاڵەئازاد لەڕێگەی جەیسۆنەوە. ئیلاستیک بە جاڤا پەرەی پێ دراوە و سەرچاوە کراوەیە لەژێر بەندەکانی مۆڵەتی ئەپاچی. ڕاژەخوازە فەرمییەکان بە زمانەکانی جاڤا، دۆت نێت (سی شارپ)، پایتن، پی ئەیچ پی، ئەپاچی گرووڤی، ڕووبی و گەلێک زمانی دیکە بەردەستە. [٢] بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی دی بی ئێنجنز، ئیلاستیک سێرچ باوترین بزوێنەری گەڕانی بازرگانییە و بەدوای ئەودا ئەپاچی سۆلار دێت کە ئەویش لەسەر بنەمای لووسیین کاردەکات. [٣]

ئیلاستک سێرچ پەرەی پێدراوە شان بە شانی بزوێنەرێکی کۆکەرەوەی دراوە و پارسکردنی لۆگەکان بەناوی لۆگستاشەو (بەئینگلیزی: Logstash)، ھەروەھا سەکۆیەکی وێناکردن بەناوی کیباناەوە. ھەرسێ بەرھەمەکە دیزاین کراون بۆ بەکارھێنان وەک چارەسەرێکی تێھەڵکێشکراو، کە ناوە باوەکەی بریتییە لە "ئیلاستیک ستاک" (پێشتر: "ELK Stack"). ئیلاستک سێرچ دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ گەڕان بەنێو جۆرەھا بەڵگەنامە. گەڕانی گەشەخواز و نزیک ڕیەڵ تایم و فرەچادریی بەردەست دەخات. [٢] دراوەی ھاوپەیوەند زۆربەی جار لە ھەمان پێرستدا پاشەکەوت دەکرێت، کە پێک دێت لە شاردێکی سەرەکیی یان زیاتر و ھەروەھا لە ھیچ یان زیاتر لەشاردێکی ھاوتا. ئەو دەمەی پێرستێک درووست دەکرێت، ژمارەی شاردە سەرەکییەکان ناتواترێت بگۆڕدرێن. [٤]

ئیلاستیک سێرچ لووسیین بەکاردەبات و ھەوڵ دەدات کۆی تایبەتمەندییەکانی لەڕێگەی جەیسۆن و ناوبەستی پرۆگرامسازیی بەرنامەی بەکاربەری جاڤاوە دەستەبەر بکات. پاڵپشتیی دەکات لە گەڕانی فاسێت و فلتەرکردنی ھەنگاویی، [٥]، کە دەکرێت سوودی ھەبێت بۆ ھۆشدارکردنەوە ئەگەر بەڵگەنامەی نوێ ھاوتا بوو لەگەڵ کوێرییە تۆمارکراوەکاندا.

تایبەتمەندییەکی دیکەی ئیلاستیک سێرچ پێی دەڵێن "دەرەرێ" (بەئینگلیزی: Gateway) کە ھەڵگرتنی درێژخایەنی پێرست بەڕێوەدەبات. [٦] بەنموونە پێرستێک دەکرێت بەدەست بھێندرێتەوە لە دەرەڕێدا لەکاتی ڕوودانی تێکشکانی ڕاژەکاردا. ئیلاستیک سێرچ پاڵپشتی داواکاریی GETی ڕیەڵ تایم دەکات، کە وای لێ دەکات گوونچاو بێت وەک بنکەدراوەیەکی نۆ سیکوەڵ، [٧] بەڵام کورتھێنانی ھەیە لەڕووی مامەڵەی دابەشکراوەوە. [٨]

مێژوو

[دەستکاری]

شای بانن پێشینەی ئیلاستیک سێرچی درووست کرد بەناوی کۆمپاس لە ٢٠٠٤دا. [٩] لەو کاتەدا کە بیری لە وەشانی سێیەمی کۆمپاس دەکردەوە، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە گرنگە بەشە سەرەکییەکانی کۆمپاس دووبارە بنوسێتەوە بۆ درووستکردنی "چارەسەرێکی گەڕانی گەشەخواز". [٩] بۆیە "چارەسەرێک لەبنەماوە ئامادە بۆ دابەشکردن"ی درووستکرد و ناوبەستێکی باوی بەکار برد کە بریتیی بوو لە جەیسۆن لەسەر ئێچ تی تی پی، کە بەکەڵک بوو بۆ زمانەکانی تری پرۆگرامسازی جگە لە جاڤا. [٩] شای بانن یەکەم وەشانی ئیلاستیک سێرچی بڵاو کردەوە لە شووباتی ٢٠١٠دا. [١٠]

ئیلاستیک بی ڤی دامەزرا لە ٢٠١٢دا بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگووزاریی و بەرھەمی بازرگانی لەدەوری ئیلاستیک سێرچ و نەرمامێرە پەیوەندیدارەکانی. [١١] لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا، کۆمپانیاکە ڕایگەیان کە بڕی ٧٠ میلیۆن دۆلاری پەیدا کردووە لە خولی فەند کردنی جۆری C دا، ئەمەش ١٨ مانگ دوای درووستبوونی کۆمپانیاکە. خولەکە پێشەنگی دەکرا لەلایەن New Enterprise Associates (NEA) ەوە. فەند پێدەرەکانی تر بریتیی بوون لە Benchmark Capital و Index Ventures. ئەم خوولە کۆی پارەی پەیداکراوی لە پاڵپشتیی دارایی بەرز کردەوە بۆ ١٠٤ میلیۆن دۆلار. [١٢]

لە ئاداری ٢٠١٥، کۆمپانیای ئیلاستیک سێرچ ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیلاستیک سێرچ. [١٣]

لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا، دەستی کرد بە خستنەڕووی گشتیی یەکەمین (بە ئینگلیزیی: Intial public offering) بە بەھای خەمڵێنردراوی نێوان ١.٥ بۆ ٣ ملیارد دۆلار.[١٤]

خزمەتگووزارییە بەڕێوەبراوەکان

[دەستکاری]

زۆرێک ڕێکخراوە ئیلاستیک سێرچ وەک خزمەتگووزارییەکی بەڕێوەبراو دەست دەخەن. [١٥] ئەو خزمەتگووزاریانە ھەریەک لە خانەخوێکردن، دامەزراندن، پشتگیریی و ھەندێک پاڵپشتکردنی تر لەخۆ دەگرن. [١٦] زۆرینەی خزمەتگووزارییە بەڕێوەبراوەکان پاڵپشتیی بۆ کیباناش لەخۆ دەگرن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Releases - elastic/elasticsearch». لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە – لەڕێگەی GitHub.
  2. 1 2 «Official Website». Elasticsearch.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ↑ «DB-Engines Ranking - popularity ranking of search engines». db-engines.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ↑ «How to monitor Elasticsearch performance». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ↑ «percolate at elasticsearch.org reference». Elasticsearch.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ↑ «elasticsearch Guide: Gateway». elasticsearch. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  7. ↑ «Elasticsearch as database». Karussell.wordpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ↑ «No transaction support». Elasticsearch-users.115913.n3.nabble.com. ٨ی تەممووزی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  9. 1 2 3 Banon، Shay. «The Future of Compass & ElasticSearch».
  10. ↑ Banon، Shay (٨ی شوباتی ٢٠١٠). «You Know, for Search». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.
  11. ↑ «Immediate Insight from Data Matters». elastic.co. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  12. ↑ «ElasticSearch Scores $70M In Series C To Fund Growth Spurt». TechCrunch. AOL. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  13. ↑ «Elasticsearch Changes Name to Elastic to Reflect Wide Adoption Beyond Search». Elastic. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  14. ↑ Schleifer، Theodore (٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «The IPOs keep coming: The search company Elastic has filed to go public». Recode. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  15. ↑ «Hosted Elasticsearch & Kibana on AWS». elastic.co. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  16. ↑ «Elasticsearch Setup». ctovision.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.