سی شارپ
سی شارپ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | .NET Framework، .NET |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ |
ناونراوە لەدوای | C♯، سی++ |
پەرەپێدەر | مایکرۆسۆفت |
Designed by | مایکرۆسۆفت، Anders Hejlsberg، Mads Torgersen |
Source code repository | https://github.com/dotnet/csharplang، https://github.com/dotnet/roslyn |
Issue tracker URL | https://github.com/dotnet/csharplang/issues |
وەشانی نەرمامێر | 11 |
وێبگە | https://docs.microsoft.com/en-us/dotnet/csharp/، https://docs.microsoft.com/de-de/dotnet/csharp/، https://docs.microsoft.com/ja-jp/dotnet/csharp/، https://docs.microsoft.com/fr-fr/dotnet/csharp/، https://docs.microsoft.com/it-it/dotnet/csharp/ |
Typing discipline | nominative typing، inference typing، dynamic typing |
File extension | cs، csx |
Stack Exchange tag | https://stackoverflow.com/tags/c%23، https://ja.stackoverflow.com/tags/c%23، https://es.stackoverflow.com/tags/c%23، https://ru.stackoverflow.com/tags/c%23، https://pt.stackoverflow.com/tags/c%23 |
سی شارپ (بە ئینگلیزی: #C) یەکێک لە زمانە بەرنامەسازییەکانی مایکرۆسۆفتە کە وەکوو زمانیکی بەرنامەڕێژیی ھاوچەرخ، گشتی، ئامانجدار، لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێدراوە و لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازانی کۆمپیوتەری ئەوروپی (ECMA) و ڕێکخراوی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان (ISO) پەسەند کراوە، ئەم زمانە بە جۆریک دیزاینکراوە کەبتوانێت لە ژێرخانی زمانی ھاوبەش(CLI) کاربکات، کە پێکدێت لە کۆدی جێبەجێکردن و ژینگەی کارپێکردن کە ڕێگە بە زمانە جۆراوجۆرە ئاست بەرزەکان دەدات لەسەر سەکۆ و تەلارسازییە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر و زۆر ھاوشێوەی لەگەل زمانی جاڤا و بەکارھێنەرانی ئاسانە بۆ ئەو کەسانی کە زانیارییان لە سی، سی++و جاڤا ھەیە
تایبەتمەندییەکانی سی شارپ[دەستکاری]
- ئاسان بۆ دەستپێکردن: سی شارپ زمانێکی ئاست-بەرزە کە نزیکترە لە زمانە بەرنامەڕێژییە بەناوبانگەکانی تر وەکوو سی، سی++ و جاڤا کە فێربوون بۆ ھەر کەسێک ئاسان دەبێت
- پەرەپێدانی کاربەرنامەی دێسکتۆپ و وێب ئەپڵیکەیشن: بە شێوەیەکی بەرچاو لەپەرەپێدانی کاربەرنامەکانی وێب و کاربەرنامەکانی دێسکتۆپ بەکاردێت کە یەکێکە لەو زمانە بەناوبانگانەی کە لە دێسکتۆپێکی پڕۆفیشناڵدا بەکاردەھێنرێت، ئەگەر ھەر کەسێک بییەوێت کاربەرنامەکانی مایکرۆسۆفت دروستبکات، سی شارپ یەکەم ھەڵبژاردییە
- کۆمەڵگەیەکی گەورەیە: کۆمەڵگەی گەورەی ھەیە و ھەمیشە گەشەدەسەنی بۆ ئەوەی لە سیستمەکان بمێنێتەوە و لەناونەچوبێت
- پەرەپێدانی یارییەکان: سی شارپ بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت لە گەشپێدانی یارییەکان و بەردەوام لە زاڵبوون و ھەوادارێکی گەورەی ھەیە
- بەشێکە لە .Net Framework
وەشانەکان[دەستکاری]
سی شارپ دۆت نێت[دەستکاری]
سی شارپ دۆت نێت لە ڤیژواڵ ستۆدیۆ ٢٠٠٣ڕا لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە، پێشان درا. دۆت نێت ھەندێک لە کلاسەکانی مایکرۆسافتە کە لە یک فایل بە نێوی دۆت نێت فرەیم وۆرکدا دانراوە و زمانەکانی ویژواڵ بەیسیک دۆت نێت، سی شارپ دۆت نێت و سی پلاس پلاس ھەموو لەو کلاسانە کەڵک وەردەگرن.
تێبینییەکان[دەستکاری]
- ^ The Microsoft C# 2.0 specification document only contains the new 2.0 features. For older features, use the 1.2 specification above.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "Using C# 3.0 from .NET 2.0". Danielmoth.com. May 13, 2007. Archived from the original on ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢. Retrieved October 4, 2012. Check date values in:
|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) - ^ "Visual Studio 2017 15.3 Release Notes". docs.microsoft.com.
- ^ ئ ا ب پ "Visual Studio 2017 15.9 Release Notes". docs.microsoft.com.