ئای ئۆ ئێس ١٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئای ئۆ ئێس ١٤
لەسەر بنچینەیDarwin
بەشێک لە زنجیرەیئای ئۆ ئێس
پاشکۆئای ئۆ ئێس ١٣
لەدوای ئەوئای ئۆ ئێس ١٥
بڵاوکەرەوەئەپڵ
Copyright holderئەپڵ
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
پەرەپێدەرئەپڵ
زمانی بەرنامەسازیC، سی++، Objective-C
وەشانی نەرمامێر14.8.1
User manual URLhttps://support.apple.com/guide/iphone/welcome/14.0/ios/14.0
وێبگەhttps://www.apple.com/ios/ios-14/، https://www.apple.com/hu/ios/ios-14/
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://apple.stackexchange.com/tags/ios14

ئای ئۆ ئێس ١٤ (بە ئینگلیزی: IOS 14) چواردەھەمین وەشانی سیستمی کارپێکردنی مۆبایلی ئای ئۆ ئێسە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە و جێگەی ئای ئۆ ئێس ١٣ی گرتووەتەوە. ئەم سیستمە کارپێکردنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد تاچ بەکاردەھێنرێت.[١][٢] ئەم وەشانە لە کۆڕی گەشەپێدەرانی جیھانی ئەپڵ لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ناسێندرا و لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بە فەرمی بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. ھەروەھا دواتر ئای ئۆ ئێس ١٥ جێگەی ئەم وەشانەی ئای ئۆ ئێسی گرتەوە. لە ئای ئۆ ئێس ١٤ دەستگەیشتن و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆڕدراون. یەکەمین تاقیکاری گەشەپێدەرانی ئای ئۆ ئێس ١٤ لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، یەکەمین تاقیکاری گشتی لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[٣] بەزۆری نوێکردنەوەکان بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەنجام دەدرێن، بەڵام بۆ خێراکردنی نوێکردنەوەکە یان ئەگەر نوێکردنەوەی خۆگەڕت کوژاندەوە، یان بە ھەر ھۆکارێکی تر کە پێویستی بە نوێکردنەوەی دەستی ھەبێت بۆ وەشانی نوێ، دەتوانیت بچیتە ناو ڕێکخستنەکانی ئامێرەکە و بچیتە بەشی گشتی نەرمامێر (Software Update)، نوێترین وەشانی نوێکراوی ئای ئۆ ئێس بەدەستبھێنیت کە دەتوانرێت لەسەر ئامێرەکە بە خۆڕایی دامەزرێت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Apple Releases iOS 14 and iPadOS 14 With Home Screen Redesign, App Library, Compact UI, Translate App, Scribble Support, App Clips, and More". MacRumors. September 16, 2020. Retrieved September 16, 2020.
  2. ^ "iOS 14 and iPadOS 14 are starting to roll out". The Verge. September 16, 2020. Retrieved September 16, 2020.
  3. ^ "Apple Maps gets electric vehicle routing to find EV chargers". TechCrunch (بە ئینگلیزی). 22 June 2020. Retrieved 2020-10-28. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Peters, Jay; Statt, Nick (June 22, 2020). "Apple announces Car Key for wirelessly unlocking your car with an iPhone". The Verge. Vox Media. Retrieved June 24, 2020.