بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایەتی شمشێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایەتی شمشێر (بە عەرەبی: آية السيف) زاراوەیەکی ئیسلامییە و ئاماژەیە بە ئایەتی پێنجی سوورەتی تەوبە، کە تێیدا خوای گەورە داوا لە موسڵمانان دەکات دوای تەواوبوونی مانگە حەرامەکان لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تاوەکوو باوەڕ دێنن، نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن.[١][٢] ﴿فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ۝٥ [تەوبە:٥] (کوردی: کاتێک مانگە حەرامکراوەکان تەواوبوون لە ھەموو جێگایەک لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن، و بیانگرن و دیلیان بکەن، و گەمارۆیان بدەن، و لە ھەموو کەمین و ڕێگایەک بۆیان دانیشن، خۆئەگەر تۆبەیان کرد و نوێژیان ئەنجامدا و زەکاتیان جێبەجێکرد ئەوا ئێوەش وازیان لێبێنن، بەڕاستی خوای گەورە لێخۆشبوو و میھرەبانە).[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سبب نزول آية السيف - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «آيات السيف الواردة في القرآن الكريم - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ قورئانی پیڕۆز