ئایپاد (نەوەی شەشەم)
| ئایپاد | |
|---|---|
| لقی | ئایپاد |
| دامەزران | ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ |
| لە پێش | ئایپاد |
| لە دوای | ئایپاد |
| پەرەپێدەر | ئەپڵ |
| دروستکەر | ئەپڵ، فۆکسکۆن |
| Exif make | Apple |
| Exif model | iPad (6th generation) |
| سیستمی پشتگیریکراو | ئایپاد ئۆ ئێس |
| Discontinuation date | ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
| وێبگە | https://www.apple.com/ipad-9.7/ |
ئایپاد نەوەی شەشەم (بە ئینگلیزی: Ipad 6th Generation)[١] کۆمپیوتەرێکی شێوە تابلێتە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە و بەبازاڕ کراوە.[٢] ئەم ئایپادە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە میانی بۆنەیەکدا بۆ وانەوتنەوە لە ئامادەیی لێنتێک لە شیکاگۆ ناسێندرا، وەک جێنشینی مۆدێلی ٢٠١٧، کە بە پڕۆسێسەری ئەپڵ (A10 Fusion) نوێکراوەتەوە و پشتگیری بۆ قەڵەمەکانی ئەپڵ دەکات. ھەروەھا ئایپادەکە بۆ پەروەردەکاران و قوتابخانەکان خراوەتە بازاڕەوە.[٣] نەرمامێری ئایپاد لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١١ ھاتووە و کۆمەڵەی ئەپەکانی ئای وۆرک پێشوەختە دامەزراوە. ڕەقامێرەکانی ئایپادەکە نزیکەی ھەمان نەوەی پێشوون، تەنھا چەند نوێکردنەوەیەک نەبێت وەک پشتگیری لە ئەپڵ پێنسڵ و پڕۆسێسەری نوێی ئەپڵ (A10 Fusion). تابلێتەکە بە سێ ڕەنگ بەردەستە کە بریتین لە زیو و خۆڵەمێشی و ڕەنگێکی زێڕینی نوێ بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەنگی نوێی ئایفۆن ٨ بگونجێت.[٤] ھەروەھا لە ڕووی بیرگەی ناوەکییەوە بە وەشانی ٣٢ گێگابایت تا ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.[٥] ئایپادەکە بە بژاردەی ھەڵگرتنی ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IPad (6th generation)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ↑ «iPad 9.7-inch - Apple». ١٩ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «iPad 9.7-inch - Apple». ١٩ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Apple's new iPad with Pencil support is just $299 for students». The Verge. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Apple Launches New 9.7-Inch iPad With Apple Pencil Support, $299 for Schools and $329 for Consumers». MacRumors.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «iPad 9.7 - Technical Specifications». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.