ئایپاد پرۆ (نەوەی سێیەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایپاد پرۆ نەوەی سێیەم
لقیئایپاد پڕۆ
پاشکۆئایپاد پرۆ نەوەی دووەم
لەدوای ئەوئایپاد پرۆ نەوەی چوارەم
وێبگەhttp://www.apple.com/ipad-pro

ئایپاد پرۆ نەوەی سێیەم (بە ئینگلیزی: Ipad Pro 3rd Generation) ئایپاد پرۆ نەوەی سێیەم لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ نمایشکرا، و بە دوو قەبارەی شاشەی ١١ ئینج (٢٨ سم) و ١٢٫٩ ئینج (٣٣ سم) ناسێندرا. ئەم شاشانە جێگەی مۆدێلی ١٠٫٥ ئینجیی نەوەی پێشوویان گرتەوە. ھەروەھا نەوەی سێیەمی ئایپاد پرۆ تا یەک تێرابایت بیرگەی ھەیە. فەیس ئایدی ھەستەوەرێک لە لێواری سەرەوەی تابلێتەکەدا بەکاردەھێنێت کە بە پێچەوانەی مۆدێلەکانی ئایفۆن کە فەیس ئای دییان ھەیە، دەتوانێت بە ھەر ئاراستەیەکدا قفڵی ئایپادەکە بکاتەوە. ئەم ئامێرە یەکەم ئایپادە کە پەیوەندی (USB Type-C)ی ھەبێت، جێگەی پەیوەندی ڵایتینگی تایبەت بە کۆمپانیای ئەپڵ گرتەوە.[١][٢] نەوەی سێیەمی ئایپاد پرۆ لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە میانی چالاکییەکی تایبەتی ئەپڵ لە ئۆپێراھاوسی ھاوارد گیلمان لە شاری بروکلینی ویلایەتی نیویۆرک ڕاگەیەندرا. مۆدێلە تازە دیزاینکراوەکانی ساڵی ٢٠١٨ خاوەنی شاشەی نوێی لێوار بە لێواری لیکوید ڕیتینا و فەیس ئای دی و کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵ و ٧ مێگاپێکسڵی باشتر و پەیوەندی (USB-C) و پڕۆسێسەرەکانی Apple A12X Bionicە.[٣]

ئەم تابلێتانە بە قەبارەی ١١ ئینج و ٩٫١٢ ئینج بەردەستن، ھەروەھا یەکەم مۆدێلی ئایپادن کە شاشەی ئێڵ سی دی بۆ ڕووناکی بەکاردەھێنن (وەک ئایفۆن ئێکس). مۆدێلەکانی ١ تێرابایت (١ تێرابایت = ١٠٠٠ گێگابایت) ناوازە بوون چونکە ڕامەکەیان لە ٤ گێگابایت بۆ ٦ گێگابایت زیاد کرد.[٤] جگە لەوەش تابلێتەکانی نەوەی سێیەم کەمی تاچ ئایدی و دەرچەی ھێدفۆنیان نییە کە بە فەیس ئایدی یەکەم گۆڕدراوە. ئەم تابلێتانە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراونەتەوە و تەنھا بە ڕەنگی زیو و خۆڵەمێشی بەردەستن. ھەروەھا تەنکترین ئایپادە بە ئەستووری ٩٫٥ ملم.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Highlights from Apple's keynote event". Apple Newsroom (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-31.
  2. ^ "New iPad Pro with all-screen design Is most advanced, powerful iPad ever". Apple Newsroom (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-31.
  3. ^ Price, David. "Why is an iPhone or iPad's true storage capacity less than its advertised capacity?". Macworld UK. Retrieved 2021-05-30.
  4. ^ Smith, Chris (تشرینی دووەم 3, 2017). "Every new iPhone X gesture you need to learn". BGR. Penske Media Corporation. Archived from the original on December 5, 2017. Retrieved March 18, 2019.
  5. ^ Broussard, Mitchel (October 30, 2018). "2018 iPad Pro With 1TB Storage Has 6GB RAM, Lower Capacities Have 4GB". MacRumors. MacRumors.com. Retrieved April 11, 2021. Using Xcode, developer Steve Troughton-Smith has discovered that the 11-inch and 12.9-inch iPad Pro models with 1TB of storage have 6GB of RAM, compared to 4GB for previous generation iPad Pros.
  6. ^ Welch, Chris (September 11, 2019). "Apple's 1TB iPad Pro just got $200 cheaper". The Verge. Vox Media. Retrieved April 11, 2021. The 1TB iPad Pro is the only iPad with 6GB of RAM; other 2018 iPad Pros have 4GB.