ئاڵۆزییەکانی ٢٠٢٢ی عێراق
| ئاڵۆزییەکانی ٢٠٢٢ی عێراق | ||||
|---|---|---|---|---|
| ڕۆژ | ٢٩ بۆ ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ | |||
| شوێن | ||||
| هۆکار |
| |||
| شێواز | ||||
| بەشداری حیزبەکان | ||||
| ||||
| کەسە دیارەکان | ||||
| زیانە گیانییەکان | ||||
| ||||
ئاڵۆزییەکانی عێراق (عەرەبی: التوترات في العراق) یاخود بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا ناودەبرێت، ئاڵۆزییەکان کاتێک دەستیان پێکرد کە موقتەدا سەدر سەرکردەی دیاری شیعیزم و ڕەوتی سەدر لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە لایەنگرانی کرد لەبەردەم پەرلەمان کەمپ ھەڵبدەن و خۆپیشاندانی ھێمنانە دەست پێبکەن و داوای ھەڵبژاردنی نوێ بکەن، ھەفتەیەک دوای ئەو بەیاننامەیەی سەدر، لایەنگرانی سەدر دەستیان بەسەر کۆشکی کۆماری حوکومییدا گرت و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان دەستیپێکرد.[٢]
قووڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکان
[دەستکاری]پاش مانگێک لە خۆپیشاندانەکان، ھەزاران خۆپیشاندەر لەژێر ناوی لایەنگرانی سەدر، بینای حکوومیی ئەنجومەنی وەزیرانیان لە بەغدای پایتەخت کۆنتڕۆڵکرد و بەرەو بەشەکانی تری ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن.[٣][٤] گرووپێک لە پشتیوانانی سەدر بەناوی (سەرایە سەلام) لە ناوچەی سەوز کە بینا حکوومییەکان و نوێنەرایەتییە بیانییەکان و باڵیۆزی وڵاتانی لێیە، بڵاوبوونەوە و دۆخەکەیان بەسوودی لایەنگرانی سەدر شکاندەوە و شەڕی ڕووبەڕووی ھێزی حوکومەتیان ڕاگەیاند. سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنیی، بەڵام گرووپەکە بەربەستە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاند و داوایان لە بەرپرسانی حوکوومەت کرد دەست لە کار بکێشنەوە، دوای زیادبوونی ئاڵۆزییەکانیش لەلایەن فەرماندەی سپا و ھێزە چەکدارەکانەوە، قەدەغەی ھاتوچۆ لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ڕاگەیەندرا.[٥]
وازھێنانی موقتەدا سەدر
[دەستکاری]دوای ئەوەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر وازھێنانی خۆی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکانی بەغدا ئاڵۆزی زیادتری تێکەوت و خۆپیشاندەران ھەوڵیان دەدا زیاتر بچنە ناوەندی ناوچەی سەوز.[٦]
ئاکامەکان
[دەستکاری]بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی عێراق، بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق لەنێوان خۆپێشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان، لانیکەم ٢٨ کەس کوژراون و ٣٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Rasheed، Jillian Kestler-D'Amours,Zaheena. «Iraq's al-Sadr on hunger strike; protesters storm gov't palace». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ Adnan، David S. Cloud and Ghassan (٢٩ی ئابی ٢٠٢٢). «Violence Erupts in Baghdad After Iraqi Cleric Moqtada al-Sadr Quits Politics». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Iraq tensions soar as thousands join counter-rally against parliament occupation». France 24 (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Violence in Iraq escalates: List of key events». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ڕووداوەکانی عێراق جێگەی نیگەرانین». www.aa.com.tr. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/224646-لایەنگرانی-سەدر:-دەست-بەسەر-کۆشکەکاندا-دەگرین
- ↑ «کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن». www.rudaw.net. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.