ئاڵای خۆری ھەڵھاتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ھێزی دەریایی ئیمپراتۆری ژاپۆن (١٨٨٩-١٩٤٧) و ئاڵای ھێزی بەرگری دەریایی ژاپۆن (١٩٥٤-ئێستا)
ئاڵای جەنگی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن (١٨٧٠-١٩٤٥)
ئاڵای ھێزی بەرگری زەمینی ژاپۆن

ئاڵای خۆری ھەڵھاتوو ( ژاپۆنی : 旭日旗 ) ئاڵایەکی سەربازیی ژاپۆنە. وەک ئاڵای جەنگی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن و وەک ئاڵای ھێزی دەریایی ئیمپراتۆری ژاپۆن تا کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم بەکارھاتووە. ئەم ئاڵایە ئێستاش وەک ئاڵای جەنگی ھێزی بەرگری زەمینی ژاپۆن و وەک ئاڵای ھێزی بەرگری دەریایی ژاپۆن بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا ئەم ئاڵایە لەکاتی ئاھەنگەکانی سەری ساڵی ژاپۆن و لە بۆنە وەرزشییەکان ھەڵدەدرێت.

نەخشەکێشان[دەستکاری]

ئاڵاکە شێوازەکەی ھاوشێوەی ئاڵای ژاپۆنە بە بوونی دیسکێکی خۆری سوور لە ناوەڕاستیدا، بەڵام بەو جیاوازییەی کە ١٦ تیشکی خۆر ھەیە بۆ دەربڕینی ناوی ژاپۆن "خاکی خۆری ھەڵھاتوو".

ئەم ئاڵایە لە دەرەوە لە سەردەمی مێیجی تا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم بەکارھاتووە. و کاتێک ژاپۆن لە ئابی ١٩٤٥ شکستی ھێنا، ھاوپەیمانان بەکارھێنانی ئاڵاکەیان قەدەغە کرد. بەڵام لەگەڵ دامەزراندنەوەی "ھێزەکانی پاراستنی خۆیی"، ئاڵاکە لە ساڵی ١٩٥٤دا ناسێندرایەوە، ئێستا ئاڵای ١٦ تیشکی لەلایەن ھێزی بەرگریی دەریایی ژاپۆنەوە بەکاردەھێنرێت، لەکاتێکدا ھێزەکانی بەرگری زەمینی ئاڵایەکی ھاوشێوە بەکاردەھێنێت کە تەنھا ٨ تیشکی ھەیە.

ھەڵوێستی چین و نیمچە دوورگەی کۆریا لەسەر ئاڵاکە[دەستکاری]

ئەم ئاڵایە زۆرجار لەو وڵاتانەی کەوتنە ژێر دەسەڵاتی ژاپۆن لە چین و نیمچە دوورگەی کۆریا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا پەسەند نییە، و چین و نیمچە دوورگەی کۆریا بە دەستدرێژییەکی دڕندانەی ژاپۆن وەسفیان کردووە و ئاڵاکە ھێمای ئیمپریالیزمی ژاپۆنە.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]