بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاژانسی بۆشاییی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەزگای بۆشاییی ئێران
سازمان فضایی ایران
جۆرزانستی
بواربۆشاییی ئاسمان و فراوانکردنی پەیوەندی
دامەزراوە لە١ی شوباتی ٢٠٠٤
شوێنی سەرەکیناوچەی قوم لە شەھروود
ژمارەی نووسینگەکان١ لە تاران
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیئێران
بەڕێوەبەرانحەمید فازلی
داھات٣٫٨ ملیار دۆلار (ساڵی ٢٠٠٨)
ماڵپەڕماڵپەری فەرمی

ئاژانسی بۆشاییی ئێران (بە فارسی: سازمان فضایی ایران) کورتکراوەی (ISA)، دەزگایەکی بۆشاییی ئاسمانی دەوڵەتییە سەر بە وڵاتی ئێرانە. [١] ئەو دەزگایە بە ئامانجی فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بواری بۆشایییە.

بوودجە

[دەستکاری]

بوودجەی پێشنیارکراو بۆ ساڵی ١٣٩٣ی ئێرانی (٢٠١٤–٢٠١٥) ١،٨٦٥،٥٨٣ ملیۆن ڕیاڵ (٧١،٧٥٣،١٩٢ دۆلاری ئەمریکی) بوو. ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە تەرخانکردنی بوودجەی جیاوازیان وەرگرتووە. ناوەندی توێژینەوەی بۆشاییی ئاسمانی ئێران ١،٧٥١،٠٠٠ ملیۆن ڕیاڵ (٦٧،٣٤٦،١٠٠ دۆلاری ئەمریکی) زیادەی بوودجەی بۆ ساڵی ١٣٩٣ وەرگرتووە.[٢]

بوودجەی ساڵی ٢٠٠٨ بە ٣.٩ ملیار دۆلاری ئەمریکی (٢٠٠٨) ئاماژەی پێ کرابوو.[٣] لەگەڵ ئەوەشدا، ڕوون نەبوو کە ئایا تەرخانکردنەکە تەنھا بۆ یەک ساڵ بووە یان ماوەیەکی درێژتر.

لە سەردەمی سەرۆککۆمار حەسەن ڕۆحانی، بوودجەی پێشنیارکراوی ٢٠١٧ بۆ دەزگای بۆشاییی ئاسمانی ئێران بۆ نزمترین ئاست دابەزی کە ٤.٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.[٤]

کاری مانگی دەستکرد

[دەستکاری]

ئەو دەزگایە مانگێکی دەستکردی دروستکرد کە لە خێزانی شەھاب ٣ بوو ھەر وەکو مانگە دەستکردەکەی کۆریای باکوور بوو کە مانگی دەستکردی تیبۆدونج ٢ بوو، درێژی ئەو مانگە دەستکردە ٢٢ مەتر بوو، و کێشیشی ٢٦ تەن بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «شیکاری تەواو دەربارەی ناردنی مرۆڤ لۆ دەرێی زەوی لە ماوەی ١٠ ساڵی ئایندەدا».
  2. Budget Bill of 1393 (لايحه بودجه سال 1393 كل كشور). Secretariat of Planning and Supervision, Office of President. کانوونی یەکەمی ٢٠١٣.
  3. «اختصاص ۳ هزار و ۹۶۰ میلیارد تومان برای سازمان فضایی ایران». آفتاب‌نیوز. شوباتی ٢٠٠٨. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. «Cuts and Extensions in Iran's ICT 2017/18 Budget». ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرت دەرەکییەکان

[دەستکاری]