ئاوابوونی بتەکان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ئاوابوونی بتەکان | |
|---|---|
![]() | |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٨ |
| سەرناو | Götzen-Dämmerung oder wie man mit dem Hammer philosophirt |
| بابەتی سەرەکی | فەلسەفە |
| لە پێش | دۆسێی ڤاگنەر |
| لە دوای | The Antichrist |
| چەشن | فەلسەفە، وتار |
| چاپەکان | Q19194011 |
| دانەر | فریدریش نیچە |
| Translator | R. J. Hollingdale |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٩ |
| وڵاتی بنەڕەت | ئەڵمانیا |
| زمان | زمانی ئەڵمانی |
| سەردەم | modernism |
| دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
ئاوابوونی بتەکان یان چۆن بە چەکووش فەلسەفە دەکەیت پەرتووکێکی فریدریش نیچەیە، لە ساڵی ١٨٨٨ نووسراوە و لە ساڵی ١٨٨٩ بڵاوکراوەتەوە.[١]
کورتە
[دەستکاری]لە ماوەی کەمێک زیاتر لە ھەفتەیەکدا نووسراوە، لە نێوان ٢٦ی ئاب و ٣ی ئەیلوولی ١٨٨٨، لە کاتێکدا نیچە لە سیلس ماریا لە پشوودا بووە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوبانگی لەناو ئەڵمانیا و دەرەوەیدا، ھەستی کرد پێویستی بە دەقێکە کە وەک پێشەکییەکی کورت بۆ کارەکانی بێت.[١]
پوختە
[دەستکاری]نیچە ڕەخنە لە چاندی ئەڵمانی ئەو سەردەمە دەگرێت و بە ناگەشەسەندوو و خراپ و نیھیلیستی دەزانێت و تەقەی دژایەتی دەکاتە سەر ھەندێک کەسایەتی چاندی فەڕەنسی و بەریتانی و ئیتاڵی کە نوێنەرایەتی ئارەزووی ھاوشێوە دەکەن. بە پێچەوانەی ھەموو ئەم نوێنەرە گوماناوییانەی داڕمانی چاند، نیچە چەپڵە بۆ قەیسەر، ناپلیۆن، گۆتە، توسیدیدس و سۆفیستەکان لێدەدات وەک جۆرێکی تەندرووستتر و بەھێزتر. پەرتووکەکە باس لە گۆڕینی ھەموو بەھاکان دەکات وەک دوا و گرنگترین پڕۆژەی نیچە، ھەروەھا چاوێک دەخاتە سەر سەردەمە دێرینەکان کە ڕۆمەکان پێش یۆنانییە کۆنەکانن، گەر تەنیاش لە بواری وێژەدا بێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «أفول الأصنام»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە
