ناوچەکانی باکووری خۆراوای کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەرێمی دەڤەرەکانی باکوری خۆڕئاوا لە کەنەدا. ئەم ھەرێمە پێشتر شوێنی بەرھەمەکانی ھاوبەشگای ھێدسن بەی بوو لەگەڵ ھاوبەشگای مۆنتریال لەسەدەی حەڤدەھەمدا، بەڵام لە ١٨٨٠بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا کە دواتر سەرجەم زەویەکانی جەمسەری باکوریش خرانە سەر ئەم ھەرێمە، ڕووبەری ھەرێمەکە (٣٬٣٧٩٬٧٠٠)کم چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی ٤٥٬٧٤١ کەسە بەگوێرەی سەرژمێری ١٩٨١، نیوەی دانیشتوانەکەی پێکھاتووە لە ئەسکیمۆکان، پایتەختی ھەرێمەکە شاری یەلەونایفە ھەوروەھا شارەکانی ئینۆڤیک و فۆرس سمیس لەگرنگترین شارەکانیێتی.

ھەڵکەوتەی ھەرێمەکە[دەستکاری]

دەکەوێتە ھەرەبەشی سەرەوەی کەنەدا، کە دەڕوانێتە سەر زەریای بەستەلەکی باکور ھەروھا ھاوکەنارە لەگەڵ ئاوەکانی ھێدسن بەی، کە زۆرینەی زەویەکانی سەر ھێدسن بەی لەخۆدەگرێت، کەش و ھەوای ناوچەکە کەشێکی جەمسەری سارد و وشکە ھەربۆیە زۆرینەی مانگەکانی ساڵی زستانە و ھاوینی زۆر کەمە بەم ھۆیەوە پلەی گەرما بەردەوام لەژێر سفرە، ھاوینەکەی بەکاری کشتوکاڵی نایێت، تەنھا لەبەشی باشوری ھەندێک دارستانی دارکاژی ھەیە کە تاوەکو بەرەو باکور ھەڵبکشێی زەویەکان تەخت و بێ ڕووەک دەبن و دەچنە ناو ناوچەکانی تەندرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]