ئالان حەمە سەعید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالان حەمە سەعید ساڵح

لەدایکبوون١٩٨١
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستای زانکۆ وەزیری پەروەردە
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)سێ منداڵ

ئالان حەمە سەعید ساڵح (لەدایکبووی ١٩٨١) لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری پەروەردە.[١] ئالان بڕواننامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەریشی ھەیە لەھەمان بوار، ھەروەھا لەسەر ھەمان بابەت قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی سلێمانی. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی ھەڵەبجە.[٢][٣]

ئالان بەرپرسی مەکتەبی ریکخستنی ئەنجوومەن و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی بووە لە پارێزگای سلێمانیی و پارێزگای ھەڵەبجە.[٢]

ئالان حەمە سەعید

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئالان حەمە سەعید، رەوشی خوێندنی ئه‌مساڵ بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو". www.kdp.info. Retrieved 2021-09-05.
  2. ^ ئ ا "ئالان حەمە سعید صالح محمد". حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  3. ^ "سیڤیی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بڵاوکرایه‌وه‌". www.awene.com. Retrieved 2021-09-05.

کوردەکانی باشووری کوردستان