ئارەش (گۆرانیبێژ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئارەش
ئارەش لە مۆسکۆ، ڕووسیا (٢٠٠٩)
زانیارییەکان
ناوی خۆماڵیآرش لباف
ناوی لەدایکبوونئارەش لەباف
لەدایکبووی (١٩٧٧-0٤-٢٣) ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٣)
تاران، ئێران
چەشنپۆپی ئێرانی، ھیپ ھۆپ، R&B، دانس، ھاوس
پیشەکانگۆرانیبێژ، دی جەی
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
کۆمپانیای تۆمارکردنWarner Music Scandinavia (WEA)
ماڵپەڕarash.com

ئارەش لەباف (بە فارسی: آرش لباف؛ لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧)، ناسراو بە ئارەش، گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری سوێدی-ئێرانییە.

ناوبراو بە ناوی ئازەربایجانەوە ڕۆیشتە پێشبڕکێی یۆرۆڤیژنی ٢٠٠٩وە لەگەڵ ئایسل، و تەواوکردنی سێیەم بە گۆرانیی «Always». ھەروەھا یەکێکیشە لە لیژنەکانی Persia's Got Talent.[١]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ئارەش لەباف لە تاران، ئێران لەدایکبووە. خۆی و خێزانەکەی لە نزیک پارکی مێڵات ژیاون. لە تەمەنی دە ساڵیدا، خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتوون بۆ سوێد و لەوێ نیشتەجێبوون. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ BBCی فارسیدا، باسی لەوەکرد کە دایک و باوکی ئێرانین و خەڵکی شارەکانی شیراز و ئەسفەھانن.[٢][٣]

ئارەش لە چاوپێکەوتنەکاندا دەریخستووە کە حەزی بە یاری تۆپی پێیە، و گۆرانییەکیشی بۆ بڵاوکردووەتەوە.[٣] ھەروەھا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دوتش وێڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە مناڵییەوە خولیای گۆرانی وتنی ھەبووە و بە مناڵی گروپێکی مۆسیقیشیان لەگەڵ ھاوڕێکانی دروستکردووە.[٤]

پیشە[دەستکاری]

ئارەش لە لاس ڤێگەس (٢٠٠٨)

ئارەش وتوویەتی کە ھۆکاری گۆرانی وتنی بە زمانی دایک «پێکەوەنووسانێکی قووڵە لەگەڵ ئێران و کلتووری ئێرانیدا.»[٥]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ئارەش ھاوسەرگیریی لەگەڵ بەھناز ئەنساریی دەستگیرانیدا کرد لە دوبەی لە ئایاری ٢٠١١دا.[٦][٧]

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

ئەلبومەکان

  • ئارەش (٢٠٠٥)
  • دونیا (٢٠٠٨)
  • سوپەرمان (٢٠١٤)

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

  • ٢٠٠٥: Bluffmaster!، گۆرانیبێژی پلەیباک
  • ٢٠١٢: وەرزی کەرگەدەن لە ڕۆڵی کوڕ (دووانەکان/نێر)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Faghihi، Rohollah (13 December 2019). "Has Iran's award-winning actress left Iran to escape prosecution?". Al-Monitor. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ "Arash's Iranian family from Sweden". BBC (interview by Behzad Bolour). 2008-09-11. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 May 2009. لە ڕێکەوتی 2009-05-16 ھێنراوە. 
  3. ^ ی ا "BBC Persian". www.bbc.com (بە زمانی فارسی). لە ڕێکەوتی 2020-03-02 ھێنراوە. 
  4. ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. "گپى با آرش خواننده ترانه معروف «برو برو» به بهانه سرايت تب اين ترانه داغ به آلمان | DW | 13.05.2005". DW.COM (بە زمانی فارسی). لە ڕێکەوتی 2020-03-02 ھێنراوە. 
  5. ^ "Iran: Arash Tops European Pop Charts With Persian-Language Hits". RFE/RL. 2005-04-21. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 February 2009. لە ڕێکەوتی 2009-02-07 ھێنراوە. 
  6. ^ "APA – Arash presents $400-thousand necklace to his bride Behnaz at their wedding – PHOTOSESSION". Apa.az. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2012-07-18. لە ڕێکەوتی 2012-01-14 ھێنراوە. 
  7. ^ "Arash married on May 28 in Dubai". Chuiko.com. 2011-03-16. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە December 25, 2011. لە ڕێکەوتی 2012-01-14 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرکییەکان[دەستکاری]