یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
| جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ | ||||
|---|---|---|---|---|
| 1 تەمموز 2012 ٢١:٤٥ (کوردستان) یاری کۆتایی |
ئیسپانیا |
٤ - ٠ | یاریگای ئۆڵۆمپی ، کیێڤ ، ئۆکرانیا ئامادەبووان: ٦٣.١٧٠ ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا ، پورتوگال |
|
| داڤید سیلڤا جۆردی ئالبا فێرناندۆ تۆرێس خوان ماتا |
||||
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای بۆ دیاریکرا. تێیدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان. و یەکەم هەڵبژاردە بوو کەتوانی دوو نازناوی یۆرۆی یەک لەدوای یەک بەدەست بهێنێت دوای بردنەوی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ١-٠ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و بردنەوەی لە ئیتاڵیا بەئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ٤-٠ لە یۆرۆی ٢٠١٢. یەکەم هەڵمژاردە بوو کەتوانی سێ نازناوی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن.
بەم بردنەوەیە ئیسپانیا بەشداریکردنی لە جامی کیشوەرەکان ٢٠١٢ی بەرازیل مسۆگەرکرد.
پێرست |
ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشووی ئیسپانیا و ئیتاڵیا [دەستکاری]
پێش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ٣٠ جار بەیەکگەیشتوون و تێیدا ئیتاڵیا ١٠ جار و ئیسپانیا ٨ جار براوە بووە و ١٢ جاریش بەرامبەربوون
بەرەو یاری کۆیایی [دەستکاری]
| ێیسپانیا | قۆناغ | ئیتاڵیا | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەرامبەر | ئەنجام | قۆناغی کۆمەڵەکان | بەرامبەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ١-١ | یاری یەکەم | ١-١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ٤-٠ | یاری دووەم | ١-١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ١-٠ | یاری سێیەم | ٢-٠ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ڕیزبەندی کۆتایی |
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| بەرامبەر | ئەنجام | قۆناغی دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ | بەرامبەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ٢–٠ | چارەگی کۆتایی | ٠–٠ ک.ز (٤-٢ سزا.) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ٠–٠ ک.ز (٤-٢ سزا.) | نیوەی کۆتایی | ٢-١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
پێش یاریکردن [دەستکاری]
یاریگا [دەستکاری]
دوای بینی یاریگای ئۆڵۆمپی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ وەکو یاریگای دوا یاری پاڵەوانیەتیەکە دیاریکرا و گەورەترین یاریگای نێو ٨ یاریگاکەی پاڵەوانیەتیەکەیە.
تۆپی یاری [دەستکاری]
تۆپی یاری بریتییە لەتۆپی ئەدیداس تانگۆ ١٢ یە کە تۆپی فەرمی پاڵەوانیەتیەکەیە.
ناوبژیوان [دەستکاری]
- ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا (پورتوگال).
- یاریدەرانی ناوبژیوان: بێرتینۆ میراندا ، ریکاردۆ سانتۆس (پورتوگال).
- یاریدەرانی ناوبژیوانی زیادکراو: جۆرجی سۆزا ، دوارتی گۆمێس (پورتوگال).
- ناوبژیوانی چوارەم: جونەیت شاکر (تورکیا).
- ناوبژیوانی زیادکراو: بەهادین دوڕان (تورکیا).
ئاهەنگی داخستن [دەستکاری]
پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئاهەنگی داخستنی پاڵەوانیەتی یۆرۆی ٢٠١٢ دەستی پێکرا و تێیدا ٦٠٠ سەماکەر بەشداربوون و تێیدا ڕاپەری ئەڵمانیا ئۆشیانا بەوتنی مارشی فەرمی یۆرۆی ٢٠١٢ بەشداری کرد.
ڕووماڵکردنی یاری کۆتایی [دەستکاری]
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا جەزیرەی وەرزشی و لە شانشینی یەکگرتوودا بی بی سی و ئای تی ڤی و لە ئەمەریکا ئی ئێس پی ئێن و لە کەنەدا تی ئێس ئێن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی یاری کۆتاییان کرد.
یاری کۆتایی [دەستکاری]
پوختە [دەستکاری]
لە یاریگای ئۆڵۆمپیی شاری کیێڤی بایتەختی ئۆکرانیا و بەناوبژیوانی پێدرۆ پرۆینکای پورتوگالی لەکاتژمێر ٢١:٤٥ بەکاتی کوردستان یاری کۆتایی لەنێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستی پێکرد. لە هێرشێکی ئیسپانیادا لەخولەکی ١٤ داڤید سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و لە خولەکی ٤١ جۆردی ئەلبا دووەم گۆڵی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و گێمی یەکەمی بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات.
بەدەستپێکردنی گێمی ڕاهێنەران هەڵبژاردەی ئیسپانیا زیاتر هێرشی کرد و دوای ئەنجامدانی هەر سێ گۆڕانکارییەکی ئیتاڵیا و گۆڕینی ریکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ و دانانی تیاگۆ مۆتا لەجێگای، بەڵام پاش ٥ خولەک یاریکردنی مۆتا تووشی پێکان هات یاریگای بەجێهێشت و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولەکی ٦٢ بەدواوە بە ١٠ یاریزان یاری دەکرد. لەدوای ٩ خولەک لەهاتنەنێو یاریگا و لە ٨٤مین خولەکی یاریدا فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەدەستهێنانی نازناوەکەی مسۆگەر کرد بۆ هەڵبژاردەکەی. لەدوای تەنها خولەکێک لەهاتنەنێو یاریگاوەلە ڕێگەی تۆرێسەوە خوان ماتا لەخولەکی ٨٨ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و ئیسپانیای لەبەدەستهێنانی جامەکە دڵنیاکردەوە.
پێکهاتە و شێوازی یاریکردن [دەستکاری]
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
باشترین یاریزان [دەستکاری]
- ئەندرێس ئینێستا (ئیسپانیا).
ئامارەکان [دەستکاری]
| زانیاری | ئیسپانیا | ئیتاڵیا |
|---|---|---|
| گۆڵی تۆمارکراو | ٤ | ٠ |
| کۆی تۆپەھاوێژراوەکان | ١٤ | ١١ |
| تۆپەھاوێژراوە کاریگەرەکان | ٩ | ٦ |
| کۆنترۆڵکردنی تۆپ | ٥٢% | ٤٨% |
| کێدانی گۆشە | ٣ | ٣ |
| ھەڵەی گیراو | ١٧ | ١٠ |
| دزەکردن | ٣ | ٣ |
| ئاگادارکردنەوەکان | ١ | ١ |
| دەرکردن | ٠ | ٠ |