ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیاەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێیئیسپانیا
Spain National Football Team badge.png
نازناو لارۆخا
وڵات ئیسپانیا
یەکێتی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی (یوفا)
یاریگای سەرەکی سانتیاگۆ بەرنابیۆ
هەڵبژاردە و یاریزانان
ڕاهێنەر ڤیسینتی دێل بۆسکی
کاپتن ئیکەر کاسیاس
گۆڵکار داڤید ڤیا (٥١)
ئەنجامەکان
بەرزترین پلە یەکەم (تەممووزی ٢٠٠٨ – حوزەیرانی ٢٠٠٩ – تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ئاداری ٢٠١٠ – تەممووزی ٢٠١٠ – تەممووزی ٢٠١١ – تشرینی یەکەمی ٢٠١١ - ئێستا)
نزمترین پلە ٢٥ (ئاداری ١٩٩٨)
گەورەترین بردنەوە ئیسپانیا ١٣ – ٠ بولگاریا (مەدرید، ئیسپانیا، ٢١ی ئایاری ١٩٣٣)
گەورەترین دۆڕاندن ئیتاڵیا ٧ – ١ ئیسپانیا (ئەمستردام، هۆڵەندا، ٤ی حوزەیرانی ١٩٢٨)
ئینگلتەرا ٧ – ١ ئیسپانیا (لەندەن، ئینگلتەرا، ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣١)
جامی جیهانی
ژ.بەشداربوون ١٣ (یەکەمجار لە ١٩٣٤)
ژ.بردنەوە بەدەستهێنانی نازناوی ٢٠١٠
جامی کیشوەرەکان
ژ.بەشداربوون ١ (یەکەمجار لە ٢٠٠٩)
ژ.بردنەوە پلەی سێیەم لە ٢٠٠٩
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا
ژ.بەشداربوون ٩ (یەکەمجار لە ١٩٦٤)
ژ.بردنەوە بەدەستهێنانی نازناوی ١٩٦٤ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٢
ئۆڵۆمپیادی هاوینە
ژ.بەشداربوون ١٠ (یەکەمجار لە ١٩٢٠)
ژ.بردنەوە بەدەستهێنانی نازناوی ١٩٩٢
جل و بەرگی ڕەسمی
بەرگی ڕەسمی
بەرگی یەدەگ


هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیایە و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکە دیل بۆسکیە. ئیسپانییەکان بە لارۆخا بەناوبانگن.

ئیسپانیا تاکە هەڵبژاردەی ئەوروپییە کە توانیویەتی سێ پاڵەوانیەتی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن. بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا لە تەممووزی ٢٠٠٨ ئیسپانیا پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جیهانی فیفای گرت. لەنێوان تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ تا حوزەیرانی ٢٠٠٩ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بە هۆی ئەوەی ٣٥ یاری یەک لەدوای یەکی بردەوە و هەتا لەبەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان یارییەکی دانا و بوو بە سێیەمی جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ و پێشتریش بەرازیل لە ١٥ یەک لەدوای یەک تامی دۆڕانی نەکردبوو.

مێژوو[دەستکاری]

ساڵەکانی سەرەتا و کاریگەری جەنگ[دەستکاری]

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەساڵی ١٩٠٩ دامەزرا و لەساڵی ١٩١٣ بوو بە ئەندام لە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی. هەرچۆنیەک بێت هەڵبژاردەی ئیسپانیا هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجام نەدا تاوەکو ئەوەی لەساڵی ١٩٢٠ لەیارییەکانی ئۆڵۆمپی یەکەم ڕووبەڕووبوونەوە و سەرکەوتنی نێودەوڵەتی تۆمارکرد دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەدانیمارکی بردەوە. یەکەم دەرکەوتنی لەیارییە کۆتاییەکان بۆ جامی جیهانی فیفای ١٩٣٤ دەگەڕێتەوە دوای سەرکەوتنی بەسەر پورتوگال بە ئەنجامی ٩ – ٠ و ٢ – ١ لەقۆناغی پاڵاوتن. لەگەڕی یەکەمدا لەسەر هەژماری بەرازیل ٣ – ١ براوە بوو پێش دۆڕانی ١ – ٠ لە کۆتاییەکانی خوولەکە لە فلۆرینسی ئیتاڵیا. لە ٣ی ئایاری ١٩٣٦ لە بێرن ٢ – ٠ سویسرا دۆڕا و هەتا کۆتایی هاتنی جەنگی مەدەنی ئیسپانی ١٩٤١ هەڵبژاردەکە هیچ یارییەکی نەکرد. تەنها لەگەڵ وڵاتە هاوپەیمانەکانی یان سویسرا و ئێرلەندا و پورتوگال، و لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا ئیسپانیا لە پێشبڕکێی دووبارە چوونە ناوەوەی فیفا لەبەرامبەر بەلجیکا بە گۆڵێک بەرامبەربوو.

لەپەنجاکاندا[دەستکاری]

جەنگی مەدەنی ئیسپانی و جەنگی جیهانی دووەم ڕێگربوون لەبەشداریکردنی لە پێشبڕکێی یارییەکانی نێوان جامی جیهانی ١٩٣٤ و پاڵاوتنی جامی جیهانی ١٩٥٠، دواتر بانگهێشتنامەیەکیان پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکانی ئایبیری و لەبەرامبەر پورتوگال ٥ – ١ سەرکەوت و ٢ – ٢ بەرامبەربوو. لە کۆتاییەکانی جامی جیهانی فیفای ١٩٥٠ لەبەرازیل، لەگەڵ ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و چیلی پێشبڕکێیان بۆ یاری کۆتایی دەکرد. بۆ یەکەمجار لە مێژووی جامی جیهانی فیفای بڕیاردرا کەدەبێت چوار هەڵبژاردە لەشێوەی کۆمەڵەیەک بەشداربن لەکێبڕکێیەکانی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە. بەرازیل و ئۆرۆگوای و سوید و ئیسپانیا پێکهاتەی کۆمەڵی کۆتایی بوون. ئیسپانیا لەبردنەوەیەکیش سەرنەکەوت بە دەستکەوتی هیچ بردنەوەیەک و بەرامبەرێک و دوو دۆڕان پلەی چوارەمی گرت. هەتا ساڵی ٢٠١٠ و هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی ببێتە پاڵەوان و نازناوی جامی جیهانی ٢٠١٠ بەرز بکاتەوە و نازناوی "ژێر سەرکەوتووان"ی وەرگرت.
لەژێر ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەری فەڕەنسی – ئەرجەنتینی هێلینیۆ هێریرا و یاریدەری ئیتاڵی دانیال نیولان ئیسپانیا لەقۆناغی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ١٩٦٠ سەرکەوت. ئیسپانیا ٧ – ٢ لە پۆڵەندای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی. ئیسپانیا لەقۆناغی چارەکی کۆتایی ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤیەت بوو بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەنێوان دیکتاتۆری ئیسپانیا فرانکۆ و سۆڤیەتییەکانەوە ئیسپانیا ئامادەنەبوو ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤیەت ببێتەوە.

جامی جیهانی ١٩٨٢ لە ئیسپانیا[دەستکاری]

لە ١٩٧٦ ئیسپانیا دیاریکرا بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفای ١٩٨٢. بۆ یەکەمجاریش بوو کە ٢٤ هەڵبژاردە بەشداری بکەن لە جامی جیهانی. هەموو پێشبینییەکان لەبەرژەوەندی ئیسپانیا بوون و ئەوکات هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەژێر ڕاهێنەرایەتی خۆزیە سانتاماریا بەشداری لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و کەوتە کۆمەڵەی ٥ و بەرامبەر هیندۆراس و یۆگسلاڤیا و ئێرلەندای باکوور یاری دەکرد لە قۆناغی کۆمەڵەکان و بە ئەنجامی گۆڵێک لەبەرامبەر هیندۆراس بەرامبەربوون و ٢ – ١ بەسەر یۆگسلاڤیا سەرکەوت و ١ – ٠ لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور دۆڕا. بەم ئەنجامە سەرکەوت بۆ گەڕی دووەم لەبەرامبەر گڕووبی ٢ یاریکرد و لەبەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژئاوا دۆڕا و لەگەڵ ئینگلتەرا بەرامبەر بوو، بەم ئەنجامەش ماڵئاوایی لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و سانتاماریا وازی هێنا.

١٩٨٤ بۆ ١٩٨٨[دەستکاری]

ئیسپانیا لەژێر ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید میشێل مونۆز کارەکانی بەڕێوە دەچوو، بەشێوەیەکی کاتی لەساڵی ١٩٦٩ مەشقی بەهەڵبژاردەکە کردبوو. لە پاڵاوتنی یۆرۆی ١٩٨٤ لەگەڵ هۆڵەندا و ئێرلەندا و ئایسلاند لەکۆمەڵەی ٧ بوون، بۆ دەرکردنی هۆڵەندا لەیەکەمی گرووپەکەی پێویست بوو کەمتر لە ١١ گۆڵ لەبەرامبەر ماڵتا تۆمار بکات، و گێمی یەکەم ٣ – ١ براوە بوو و لەگێمی دووەمدا توانی ٩ گۆڵ تۆمار بکات و بەمەش گەیشتە خەونەکەی و ١٢ – ١ کۆتایی بەیارییەکە هات و بوو بەیەکەمی گرووپەکەی. و لەکاتی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ ڕۆمانیا و پورتوگال و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لەکۆمەڵەی ٢ بوون. لە دوو یاری سەرەتادا ١ – ١ بەرامبەربوو و دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بە ئەنجامی ١ – ٠ لەپێشەنگی گرووپەکەی مایەوە. لەیارییەکانی پێش کۆتایی ئیسپانیا دانیمارکی بینی و ١ – ١ بەرامبەربوون لەدوای کاتی زیادکراویش و ئیسپانیا ٥ – ٤ لەلێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتوو بوو. لەیاری کۆتاییدا فەڕەنسا لەگێمی یەکەمدا ٢ – ٠ ئیسپانیای شکاند.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی فیفای ١٩٨٦ لەگەڵ سکۆتلەندا و وێڵز و ئایسلەندا لەکۆمەڵەی ٧ بوون. لەسەرەتای کۆمەڵەکەدا بە دوو دۆڕان دەستی بەیاریکردن کرد بۆ بەڕازیل ١ – ٠، بەڵام لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور ٢ – ١ و لەبەرامبەر جەزائیر ٣ – ٠ سەرکەوت.
لەگەڕی دووەمدا ئیسپانیا سەرکەوت بەسەر دانیمارک بەئەنجامی ٥ – ١ و ئیملیۆ بوترەیگینۆ چوار گۆڵی تۆمارکرد. بەڵام لەیارییەکانی چارەکی کۆتایی ئیسپانیا لەگەڵ بەلجیکا ١ – ١ بەرامبەربوو و بەلجیکا ٥ – ٤ لەلێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوت.
مونۆز ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ یۆرۆی ١٩٨٨. ئیسپانیا و نەمسا و ڕۆمانیا و ئەلبانیا لەکۆمەڵەیەک بوون. ئیسپانیا ٣ – ٢ بەسەر دانیمارک سەرکەوت و ٢ – ٠ لەبەرامبەر ئیتاڵیا و ١ – ٠ لەبەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژئاوا دۆڕا.

١٩٩٠ بۆ ١٩٩٢[دەستکاری]

بۆ جامی جیهانی فیفای ١٩٩٠ی ئیتاڵیا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لەژێر ڕاهێنەرایەتی لویس سوارێز بوو. ئیسپانیا لەکۆمەڵەیەکدا بوو لەگەڵ ئێرلەندا و هەنگاریا و ئێرلەندای باکوور و ماڵتا لەپاڵاوتندا، لە کۆتاییەکانی پاڵەوانیەتیەکە لەکۆمەڵەی پێنجەم بوو لەگەڵ ئۆرۆگوای و کۆریای باشوور و بەلجیکادا، لەبەرامبەر ئۆرۆگوایدا ٠ – ٠ تووشی بەرامبەربوونێکی نەرێنی بوو، بەڵام لەبەرامبەر کۆریای باشوور ٣ – ١ و بەلجیکا ٢ – ١ سەرکەوت، بەڵام لەگەڕی دووەمدا لەبەرامبەر یۆگسلاڤیا ٢ – ١ دۆڕا.
ڤیسنیتی میرا ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیای کرد بۆ یۆرۆی ١٩٩٢، ئیسپانیا بەلێهاتوویی کۆتایی هێنا بە یۆرۆی ١٩٩٢ بەگرتنی پلەی سێیەم لەداوی فەڕەنسا چیکۆسلۆڤاکیا. میرا مەدالیای ئاڵتوونی بۆ ئیسپانیا بەدەست خست لەیارییەکانی ئۆڵۆمپی ١٩٩٢ی بەرشلۆنە.

سەردەمی کلێمینت لە ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٨[دەستکاری]

جاڤیار کلێمینت ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیای کرد لەساڵی ١٩٩٢، بەلێهاتوویی بەشداری لەجامی جیهانی فیفای ١٩٩٤ کرد و لەکۆی ١٢ یارییدا ٨ بردنەوەی لەبەرامبەر دۆڕانێک بەدەستهێنا. لەپاڵەوانیەتیەکەدا لەکۆمەڵەی سێیەم بوو، لەبەرامبەر کۆماری کۆریا ٢ – ٢ و ئەڵمانیا ١ – ١ بەرامبەربوو، دواتر ٣ – ١ بەسەر بۆلیڤیا سەرکەوت. ئیسپانیا لەگەڕی دووەمدا بەسەر سویسرا بەئەنجامی ٣ – ٠ سەرکەوت، لەچارەکی کۆتاییدا لەبەرامبەر ئیتاڵیا ٢ – ١ شکستی هێنا.
ئیسپانیا بۆ پاڵاوتنی یۆرۆی ١٩٩٦ بەشداریکرد و لەگەڵ دانیمارک و بەلجیکا و قوبرس و مەقدۆنیا ئەرمینیا لەکۆمەڵەیەک بوون. لەکاتی پاڵەوانیەتیەکە ئیسپانیا لەگەڵ بولگاریا و فەڕەنسا و ڕۆمانیا لەکۆمەڵەیەک بوون. لە دوو یاری سەرەتادا ١ – ١ بەرامبەربوو، بەڵام ٢ – ١ بەسەر ڕۆمانیا سەرکەوت و جێگای خۆی لەقۆناغی چارەکی کۆتایی جێگیر کرد. لەبەرامبەر ئینگلتەرا شکستی هێنا بەئەنجامی ٤ – ٢ و ماڵئاوایی کرد.
هەروەها لەجامی جیهانی فیفای ١٩٩٨ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کردووە. ئیسپانیا لەقۆناغی پاڵاوتندا لەبەرامبەر یۆگسلاڤیا و چیک نەدۆڕاوە و سەرکەوت بۆ پاڵەوانیەتیەکە. ئیسپانیا بەهاوشانی ١٦ هەڵبژاردەی ئەوروپی بەشدارییان لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و بۆیەکەمجاریش بوو کە ٣٢ هەڵبژاردە بەشداری جامی جیهانی بکەن. لەکۆمەڵەیەکدا بوو کە پێکهاتبوو لە نایجیریا و پاراگوای و بولگاریا. لەبەرامبەر نایجیریا دۆڕا و لەبەرامبەر پاراگوای بەرامبەربوو و لەبەرامبەر بولگاریا سەرکەوت.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٠٠[دەستکاری]

دوای دۆڕانی ئیسپانیا لەبەرامبەر قوبرس ٣ – ٢ لەقۆناغی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٠، کلێمینت دەستی لەکارکێشایەوە، پۆستی ڕاهێنەرایەتی درا بە خۆزیە ئەنتۆنیۆ کەماشۆ. ئیسپانیا لەقۆناغی پاڵاوتن سەرکەوت و لە کۆمەڵەی سێیەمدا یاریدەکرد. لەبەرامبەر نەرویج ١ – ٠ دۆڕا و بەسەر سلۆڤینیا ٢ – ١ و یۆگسلاڤیا ٤ – ٣ سەرکەوت. لەقۆناغی چارەکی کۆتایی ڕووبەڕووی پاڵەوانی جامی جیهانی فیفای ١٩٩٨ بووە و فەڕەنسا ٢ – ١ سەرکەوت.

جامی جیهانی فیفای ٢٠٠٢[دەستکاری]

لەپاڵاوتنی جامی جیهانی فیفای ٢٠٠٢ لەکۆمەڵەیەکدا بوو کەپێکهاتبوو لە نەمسا و ئیسرائیل و بۆسنەو هەرسک و لێختنشتاین. لەپاڵەوانیەتیەکە ئیسپانیا لەکۆمەڵەی دووەمدا بوو و هەر سێ یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا، لەبەرامبەر سلۆڤینیا و پاراگوای ٣ – ١ و لەبەرامبەر ئەفریقای باشوور ٣ – ٢ سەرکەوت. لەگەڕی دووەمدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئێرلەندا بووە و ئەنجامی یاری ١ – ١ کۆتایی هات بەکاتی زیادکراویشە و لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا ٣ – ٢ لەبەرژەوەندی لاڕۆخا کۆتایی هات. لەچارەکی کۆتاییدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی کۆماری کۆریا بووە و لەلێدانی یەکلاکەرەوە ٣ – ٢ شکستی هێنا.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٠٤[دەستکاری]

لەیۆرۆی ٢٠٠٤ی پورتوگالدا ئیسپانیا لەکۆمەڵەی یەکەمدا لەگەڵ پورتوگال و ڕووسیا و یۆنان بوو. ڕووسیای شکاند بەئەنجامی ١ – ٠ و لەگەڵ یۆنان بەرامبەربوو بە ئەنجامی ١ – ١ و لەبەرامبەربوون لەگەڵ پورتوگال شکستی هێنا و دەرچوو لەپاڵەوانیەتیەکە. ئیناکی سایزی ڕاهێنەری وازی لەڕاهێنەرایەتی هێنا و لویس ئەراگۆنێس جێگای گرتەوە.

جامی جیهانی فیفای ٢٠٠٦[دەستکاری]

ئیسپانیا لەکۆمەڵەی حەوتەمی قۆناغی پاڵاوتنی پاڵەوانیەتیەکە بوو کەپێکهاتبوو لە بۆسنەو هەرسک و بەلجیکا و لیتوانیا و سان مارینۆ. ئیسپانیا سەرکەوت بۆ پاڵەوانیەتیەکە و لەکۆمەڵەی هەشتەم لەگەڵ ئۆکرانیا و تونس و سعودیە لەکۆمەڵەیەک بوون، ئیسپانیا لەقۆناغی کۆمەڵەکان ٩ خاڵی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی لەبەرامبەر ئۆکرانیا ٤ – ٠ و تونس ٣ – ١ و سعودیە ١ – ٠ و بۆ قۆناغی دواتر سەرکەوت.
لەگەڕی دووەمدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی فەڕەنسا بووە و شکستی هێنا بەئەنجامی ٣ – ١ و خەڵاتی پاکترین یاریکردنی لەجامی جیهانی فیفای ٢٠٠٦ وەرگرت.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٠٨[دەستکاری]

پێکهاتەی ئیسپانیا بۆ یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠٠٨.

لەپاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٨دا ئیسپانیا لەکۆمەڵەی شەشەم بوو لەگەڵ سوید و ئیرلەندای باکوور و لاتیڤیا و ئایسلەندا و لیشتنشتاین. ئیسپانیا لەبەرامبەر لیشتنشتاین سەرکەوتنێکی تۆمارکرد و لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور و سوید شکا و بەو هۆیەوە ئاراگۆنێسی ڕاهێنەر رائولی لەپێکهاتەکە دوور خستەوە و دووبارە بە ئەنجامی ٢ – ١ بەسەر دانیمارک سەرکەوت و چوونە نێو پاڵەوانیەتیەکەی مسۆگەر کرد.
ئیسپانیا کەوتە دواکۆمەڵەی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ سوید و یۆنان و ڕووسیا بوو.
لەیەکەم یاریدا ڕووبەڕووی ڕووسیا بووە و سەرکەوتنی تۆمارکرد بەئەنجامی ٤ – ١ و داڤید ڤیا باشترین یاریزانی یارییەکە بوو. لەبەرامبەر سویدیش سەرکەوتنی تۆمارکرد بەئەنجامی ٢ – ١ و بۆ دووەمجاریش ڤیا بوو بە باشترین یاریزانی یارییەکە. ئاراگۆنێسی ڕاهێنەر بڕیاریدا بە پێکهاتەی یەدەگ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر یۆنان بکات و ٢ – ١ سەرکەوت بەسەر یۆناندا چابی ئالۆنسۆ باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.
لەقۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی پاڵەوانی جیهان ئیتاڵیا بووە و لەکاتی ئاسایی و زیادکراودا بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا ٤ – ٢ ئیسپانیا سەرکەوتنی تۆمارکرد و ئیکەر کاسیاس باشترین یاریزان بوو.
لەیارییەکانی پێش کۆتاییدا دووبارە ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕووسیا بووە و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد بەئەنجامی ٣ گۆڵی بێ بەرامبەر و ئەندرێس ئینێستا باشترین یاریزان بوو.
لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨دا ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بووە و بەگۆڵەکانی فێرناندۆ تۆرێس لە خوولەکی ٣٣دا ئیسپانیا بوو بە پاڵەوانی ئەوروپا و بۆ دووەمجار جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەرزکردەوە لەدوای ٤٤ ساڵ لەبەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ١٩٦٤.
ئیسپانیا ١٢ گۆڵی تۆمارکرد و داڤید ڤیاش بوو بەباشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە و ٩ یاریزانی ئیسپانی ناویان لەپێکهاتەی نموونەیی پاڵەوانیەتیەکە هەبووە.

جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٩[دەستکاری]

دوای سەرکەوتنی لەیۆرۆی ٢٠٠٨دا لویس ئاراگۆنێس ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا جێهێشت و ڤیسینتی دێل بۆسکی جێگای گرتەوە.
ئیسپانیا لە جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٩ بەشداریکرد و لەهەر سێ یارییەکەیدا سەرکەوت. لەبەرامبەر نیوزلەندا بە ٥ و عێراق بە ١ و ئەفریقای باشوور بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوت.
لەیارییەکانی پێش کۆتاییدا ئیسپانیا لەبەرمبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر شکستی هێنا و ئەمە یەکەم شکانی ئیسپانیا بوو لە ٢٠٠٦ەوە. بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم ئیسپانیا ئەفریقای باشووری بینیەوە و ٣ – ٢ سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمارکرد و پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەی گرتەوە.

جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠[دەستکاری]

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی هەشتەمی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ بوو لەگەڵ سویسرا و هیندۆڕاس و چیللی بوو. لەبەرامبەر سویسرا شکستی هێنا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر. لەبەرامبەر هیندۆڕاسدا بە ٢ گۆڵی داڤید ڤیا و بەبێ وەڵام ئیسپانیا سەرکەوت. لەبەرامبەر چیللی ٢ – ١ سەرکەوت.
لەیارییەکانی گەڕی ١٦هەمدا ئیسپانیا و پورتوگال بەیەکگەیشتن و پورتوگالی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکاند.
لەچارەکی کۆتاییدا بەپاراگوای گەیشت و بەگۆڵێکی بێبەرامبەر شکاندی.
لەیاری پێش کۆتاییدا بە ئەڵمانیای پاڵێوراوی یەکەم بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ بەیەکگەیشتن بە گۆڵێکی پویۆڵ و بەبێ وەڵام گەیشتە یاری کۆتایی.
هۆڵەندای لەیاری کۆتایی بینی و بەگۆڵێکی ئینێستا و بەبێ وەڵام سەرکەوت و بوو بە پاڵەوانی جیهان.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠١٢[دەستکاری]

ئیسپانیا لەکۆمەڵەی سێیەمی یۆرۆی ٢٠١٢دا بوو لەگەڵ ئیتاڵیا و ئێرلەندا و کرواتیا بوو. لەبەرامبەر ئیتاڵیا ١ – ١ بەرامبەر بوو. لەبەرامبەر ئێرلەندا ٤ – ٠ سەرکەوت. لەبەرامبەر کرواتیا ٢ – 0 سەرکەوت. لەقۆناغی چارەکی کۆتایی لەبەرامبەر فەڕەنسا ١ – ٠ سەرکەوت. لەقۆناغی پێش کۆتایی بە پورتوگال گەیشت و لەکاتی ئاسایی و زیادکراو بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون و لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا ئیسپانیا ٤ – ٢ سەرکەوت. لەیاری کۆتاییدا ئیتاڵیای پێگەیشت و بەگۆڵەکانی داڤید سیلڤا و جۆردی ئالبا و فێرناندۆ تۆرێس و خوان ماتا و بەبێ وەڵام بوو بە پاڵەوانی ئەوروپا.
کاسیاس باشترین گۆڵچی بوو و تۆرێس بە ٣ گۆڵ بوو بە گۆڵکار و ئینێستا باشترین یاریزان بووە.

جامی جیهانی ٢٠١٤[دەستکاری]

لەقۆناغی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ جامی جیهانی ٢٠١٤ی بەرازیل، ئیسپانیا لەکۆمەڵەی ٩ دایە و لەگەڵ فەڕەنسا و بیلاڕووس و جۆرجیا و فینلەندا ململانێ دەکات.

پێکهاتەی هەڵبژاردە[دەستکاری]

پێکهاتەی ئێستای هەڵبژاردەکە لەژێر ڕاهێنەرایەتی دیل بۆسکی دا.

گۆڵچی 1 ئیکەر کاسیاس (کاپتن)
گۆڵچی 12 ڤیکتۆر ڤاڵدیز
گۆڵچی 23 پیپی ڕینا
بەرگریکار 2 رائول ئەلبیۆل
بەرگریکار 3 جیراد پیکی
بەرگریکار 4 خاڤی مارتینێز
بەرگریکار 5 خوانفران
بەرگریکار 15 سێرجیۆ ڕامۆس
بەرگریکار 17 ئالڤارۆ ئەربیلوا
بەرگریکار 18 جۆردی ئالبا
ناوەڕاست 6 ئەندرێس ئینێستا
ناوەڕاست 8 چاڤی ھێرناندێز
ناوەڕاست 10 سیسک فابریگاس
ناوەڕاست 13 خوان ماتا
ناوەڕاست 14 چابی ئالۆنسۆ
ناوەڕاست 16 سێرجیۆ بوسکێتس
ناوەڕاست 20 سانتی کازۆرلا
ناوەڕاست 21 داڤید سیلڤا
ناوەڕاست 22 خیسۆس ناڤاس
هێرشبەر 7 پیدرۆ ڕۆدریگێز
هێرشبەر 9 فێرناندۆ تۆرێس
هێرشبەر 11 ئەلڤارۆ نیگریدۆ
هێرشبەر 19 فێررناندۆ لیۆرینتی

تۆماری کێبڕکێ[دەستکاری]

ڕووبەڕووبوونەوە[دەستکاری]

ئەنجامی یارییەکان[دەستکاری]

تۆماری جامی جیهانی فیفا[دەستکاری]

تۆماری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا[دەستکاری]

یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد[دەستکاری]

تۆماری جامی کیشوەرەکانی فیفا[دەستکاری]

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  • ویکیپیدیای عەرەبی.