ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلستانەوە ڕەوانە کراوە)
یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلستان لە جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا یان ئینگلستان (بە ئینگلیزی: England national football team) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری ئینگلستانە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلستان سەرپەرشتی دەکرێت، ئەم ھەڵبژاردەیە بە کۆنترین و دایکی ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیھانی دادەنرێت کە یەکێتییەکەی لە ساڵی ١٨٧٢ زایین دامەزراوە، یاریگای وێمبلی یاریگای سەرەکی ھەڵبژاردەکەیە کەدەکەوێتە شاری لەندەن، ھەڵبژاردەکە توانیویەتی جارێک نازناوی جامی جیھانیی فیفا بەدەستبھێنێت ئەوەش لە ساڵی ١٩٦٦ بوو دوای بردنەوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا دوای بردنەوەی بەئەنجامی ٤–٢ گۆڵ لە کاتی زۆرکراو ی یارییەکە وەلەساڵی ١٩٩٠ پلەی چوارەمی لە ھەمان جام بەدەستھێناوە، وەھەروەھا توانیویەتی پلەی سێیەم لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ساڵی ١٩٦٨ بەدەستبھێنێت ، گەورەترین بردنەوەی ھەڵبژاردەکە ئەو بردنەوە بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتیڤوار کە بە ئەنجامی ١٣ گۆڵی بێ بەرامبەر براوە بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «England national football team»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣.