ھێنری بێرگسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێنری برجسۆن فەیلەسوفێکی فەرەنسی بووە و خەڵاتی نۆبڵی لە وێژەدا بەدەستھێناوە، بە گرنگترین فەیلەسوفەکانی سەدەی نوێ‌ دەژمێردرێت ، لە ١٨ ئوکتۆبەری ساڵی ١٨٥٩ لە دایک بووە، ناوبانگێکی بەربڵاوی ھەبووە، شێواز و بیرکردنەوەیەکی نوێی ھێناوەتە ئاراوە بە جۆرێک جێ‌ پەنجەی بەسەر ھەموو بەرھەمە فیکریەکانی ساڵی پەنجاکان بەجێھێشتووە، ھەوڵیداوە بیروڕای مادییەت لەناوبەرێت و بیسەلمەێنێت کە تەنھا ڕوح گرنگە، فەلسەفەکەی تاکوو لە ژیانا مابوو زۆر کاریگەری ھەبووە بەسەر لایانی فەلسەفە و ئایین و ووێژەی فەرەنسادا بەڵام بەپێچەوانەوە کاتێک کە خۆی لەژیان نەما لەکۆتایی شەڕی جیھانی دووەمەوە تاکو ئێستاش فەلسەفەکەی لەبیرچۆیەوە و فەسلەفەی وجودییەت جێگەکەی گرتۆتەوە. ناوەڕۆکی فەلسەفەکەی ھێنری برجسۆن بیرکردنەوە و جوڵاندنەوە بووە کە بە شۆڕشێکی فەلسەفی ھەژمارکراوە، دەربارەی فەلسەفەی ژیانیش دەڵێت ( چونکە ھەین دەبێت گۆڕانکاری بەکەین گۆڕنکاریش پێویستی بە پێگەیشتنە پێگەیشتنیش پێویستی بەخۆ دروستکردنە بەبەردەوامی). بەبڕوای ھێنری برجسۆن ھەموو زیندەوەران بەیەکجار لەلایەن خاوەن ویژدانێکەوە کە لەئێمە گەورەترە دروستکراوە ... ئەم ویژدانەش لە ڕوەکەکاندا ناجوڵێی و خەوتووە لە ئاژەڵانیشدا بریتیە لە غەریزە لەمرۆڤیشدا بریتیە لە عەقڵ ، بەڵام مادە دروستکراوی ڕەوتێکی جموجۆڵکەرە و بەویستی خۆمان دەتوانین بیوەستێنین یاخود درێژەی پێبدەین .. لەڕوی سیاسیەوە پشتگیری لە دیموکراسی کردووە و بەوە وەسفی کردووە کە لەھەموو سیستمە سیاسیەکان باڵاترە بەسەر بارودۆخی کۆمەڵگەیەکی داخراودا. ھێنری برجسۆن لە ساڵی ١٩٢٧ خەڵاتی نوبڵی لە ووێژەدا وەرگرتووە و لە ٤ یەنایری ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]