گابریێل گارسیا مارکێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گابریێل گارسیا مارکێز
Gabriel García Márquez
مارکێز لە ساڵی ٢٠٠٢
مارکێز لە ساڵی ٢٠٠٢
لەدایکبوون٩ی ئازاری ١٩٢٧
ئارکاتاکا، کۆلۆمبیا
مردن١٧ی نیسانی ٢٠١٤(٢٠١٤-٠٤-١٧) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک
نەتەوەکۆلۆمبی
پەروەردەزانکۆی کارتاجینا
چەشنڕۆمان، کورتەچیرۆک
کارە بەرچاوەکانسەد ساڵ تەنیایی، خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرادا
خەڵاتە بەرچاوەکانخەڵاتی نۆبێلی وێژە - ساڵی ١٩٨٢
واژوو

گابریل گارسییا مارکێز (بە ئیسپانی: Gabriel José García Márquez؛ ٩ی ئازاری ١٩٢٧ – ١٧ی نیسانی ٢٠١٤) نووسەرێکی بەناوبانگەی خەڵکی کۆلۆمبیا و براوەی خەڵاتی نۆبێلی وێژە بووە.

ژیاننامە[دەستکاری]

گابریێل گارسیا مارکێز ڕۆمانووس و ڕۆژنامەوان و بڵاوکەر و سیاسەتمەدارێکی وڵاتی کۆلۆمبیا بوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ١٩٢٨ لە گوندی ئارکاتاکای ناوچەی سانتامارای کۆلۆمبیا لەدایک بوو. خێزانی گارسیا بەھۆی ھەژاری و نەداری ئەرکی بەخێۆکردن و گەورەکردنی گارسیای منداڵ بەباوەگەورەی دەستپێرن.

ئەو ماوەی لەلای باپیری بوو گابرێلی منداڵ ھەموو رۆژێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێی لەحیکایەت و چیرۆکەکانی باوەگەورەی دەگرێ و ئەو بابەتە ھێندە کاریگەری لەسەر گابریێل دادەنێ کەناوبراو دواتر دەنووسێ ھەست دەکەم سەرجەمی نووسراوەکانم دەربارەی ئەزموونەکانم لەباوەگەورەو رابردووەکانی باوو باپیرانمەوەیە.

دواتر گابریێل لە ھەشت ساڵیدا باوەگەورەی لەدەست دەدات و دایە گەورەشی بەھۆی پیری و پەککەوتوویی چاوی لەدەست دەدات و کوێر دەبێ. ھەر بۆیە گابرابرێلی مێرمنداڵ بۆ جارێکیتر بۆ لای خێزانەکەی دەگەڕێتەوەو بەشێوەی فەرمی دەست بەخوێندن لەقووتابخانەکان دەکات. گابریێل لەخوێندنگە سەرەتاییەکەی شاری "سوکری" بەنووسینی شیعرو کێشانی کاریکاتێر ناوبانگ دەردەکات و بەھۆی بێدەنگبوون و سەرقاڵبوون بەکارەکانی لەقووتابخانە بە «گابرێلی پیرە پیاو» دەناسرێ. گابریێل ھاوڕێی نزیکی ڤیدڵ کاسترۆ بووە.


خوێندن[دەستکاری]

ساڵی ١٩٤٠ و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی زیرەک وەردەگرێ روو لەقووتابخانەیەکی سەر بەکەنیسە لەشاری زیپاکیورای نزیک پایتەختی کۆلۆمبیا دەکا. پاش ھەفتەیەک مانەوە لەقووتابخانەکە واز لەخوێندن دێنێ و بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە.

دواتر گابرێلی گەنج دەست بەنووسین دەکات و یەکەم نووسراوەکانی لەساڵی ١٩٤١ و لە رۆژنامەی «جوین تودەێی» تایبەت بە خوێندکارانی کۆلۆمبیا بڵاودەکاتەوەو لەساڵی ١٩٤٧ بۆ درێژەدانی خوێندن روو لەزانکۆی بۆگۆتا دەکات و دەست بەخوێندنی یاسا دەکات.

گابریێل ھاوشێوەی زۆربەی نووسەرانی گەورەی جیھان پێیوایە کەزانکۆ ھیچ چێژو خۆشییەکی زانستی پێ نابەخشێ و ھەربۆیە بەجێگەی سەعیکردن و خوێندنی کتێبەکانی زانکۆ روو لەخوێندنەوەی شیعرو گەڕانی بێ ئەنجام بەناو شەقامەکانی شاردا دەکات.

خوێندنەوە[دەستکاری]

لە چێشتخانە گەڕۆکەکان و لەکوچەو کۆڵانەکاندا خورادن دەخوات، بەردەوام جگەرە دەکێشی و روو لەخوێندنەوەی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی و بەرھەمەکانی نووسەران و شاعیرانی چەپی ئەو سەردەمی جیھان دەکات.

خوێندنەوەی کتێبەکانی کافکای بەناوبانگ ژیانی دەگۆڕێ و گابریێل لەوتووێژو نووسراوەکانی دواتریدا باس لەکاریگەرییەکانی خوێندنەوەی بەرھەمەکانی کافکا لەسەر ژیانی دەکات.

نووسین[دەستکاری]

گابریێل گارسیا مارکیز لەساڵی ١٩٤٦ بەشێوەی جدی دەست بەنووسین دەکات و یەکەم چیرۆکی بەناوی سێھەمین دەست لە کارکێشانەوە لەرۆژنامەی ئال بۆگاتا بڵاودەکرێتەوە. پاش بڵاوبوونەوەی کورتە چیرۆکەکە، چەندین چیرۆکیتر دەنووسێ و لەھەمان رۆژنامەدا بڵاوی دەکاتەوە.

دواتر ساڵی ١٩٦٥ دەست بەنووسینی رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیایی دەکات و لەساڵی ١٩٦٨ نووسینی چیرۆکەکە تەواو دەبێ. رۆمانێک کەبووە شاکاری ئەدەب و تائێستاش بە گرنگترین ڕۆمانی جیھان ناودێردەکرێ.

خەڵاتی نۆبێل[دەستکاری]

ساڵی ١٩٨٢ لێژنەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات لە وڵاتی سوید بەتێکڕایی دەنگ رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیایی بەباشترین بەرھەم ھەڵدەبژێرن و خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەگابریێل دەبەخشن. "سەد ساڵ تەنیایی" بە خێرایی ھەموو سنوورەکانی جیھان دەبڕی و وەردەگێڕدرێتە سەر زۆربەی زمانەکانی جیھان.

وێژە[دەستکاری]

مارکیز پێشەنگی فۆرمی ئەدەبی ریالیزمی جادوویی بوو، ئەگەرچی سەرجەمی بەرھەمەکانی سەر بەو قووتابخانە نین، بەڵام رەخنەگران گرنگی بەو لایەنەی نووسینەکانی مارکێز دەدەن.

ڕۆمانەکان[دەستکاری]

گابریێل دواتر چەندین ڕۆمان دەنووسێ و سەرجەمی رۆمانەکان ناوبانگی گەورەی جیھانی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن. ئەوانیش؛ عەشق و شەیتان، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕفاندن، یادەوەری خۆشەویستە خەمناکەکانی من، کاتژمێری شووم، تۆفانە گەورەکە و چەندان رۆمانی تر بەرھەمەکانی دواتری گابریێل گارسیا مارکێزن.

وەرگێڕان بۆ کوردی[دەستکاری]

  1. تۆفانی گەڵا[١]، وەرگێڕ: قادر عەلیخا، ٢٠١٧

نەخۆشی[دەستکاری]

گابریێل گارسیا مارکیز ساڵی ١٩٩٩ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێ و تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو. ئەو ھەرئەو ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٩ بووە پیاوی ساڵی ئەمریکای لاتین و ساڵی ٢٠٠٠ بەسەدان ھەزار کەس لەخەڵکی کۆلۆمبیا داوایان لەناوبراو کرد بێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان و بەڵام داواکەی قبووڵ نەکردن.

وەسیەتنامە[دەستکاری]

کۆتایی ژیان[دەستکاری]

نووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی جیھانی سەد ساڵ لە تەنیایی سەرەنجام بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە جیھان و لەئەدەبیات کردو جیھانی ئەدەبی ھەتیوو خستەوە. گابریێل گارسیا مارکیز ئەستێرە پرشنگدارەکەی ئاسمانی ئەدەبی جیھان لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ تۆفانی گەڵا، عەلیخا، قادر. ناوەندی سایە، سلێمانی: ٢٠١٧