جۆرج بێرنارد شۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جۆرج بێرنارد شۆ
لەدایکبوون ٢٥ی تەممووزی ١٨٥٦
دوبیلن، ئێرلەندا
مەرگ ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠
هێرت فۆرد شایەر، ئینگەڵتەرا
ھۆکاری مەرگ نەخۆشی مێشک
نەتەوە ئێرلەندی
پیشە نووسەری شانۆگەری، ڕەخنەگر، چالاکوانی سیاسی
ھاوسەر چارلۆت پەین-تاون شێد
خەڵاتەکان نۆبڵ لە بواری ئەدەب ١٩٢٥ ئۆسکار لە بواری باشترین سیناریۆ ١٩٣٨

جۆرج بێرنارد شۆ (بە ئینگلیسی: George Bernard Shaw) (٢٦ی تەمووزی ١٨٥٦ – ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠) نووسەرێکی شانۆیی ئێرلەندی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی لەندەن بۆ ئابووری بوو. یەکێکە لە کەڵە ئەدەبیانی بەریتانیا و ئێرلەندا. یەکەم نووسینی پڕسوودی لە بارەی موزیک و ئەدەبی ڕەخنەیی بوو، بەهرە سەرەکیەکی لە بواری دراما بوو، زیاتر لە ٦٠ شانۆگەری نووسیەوە. چەندین پارچە نووسینی لەسەر بابەتی سۆشیالیستی و هەژاری و دادپەروەرێتی و ئایین و موزیک ئەوجۆرە بابەتانە نووسیوە. شۆ چەندین بواری تاقیکردۆتەوە لەوانە پەروەردە و هاوسەرگیری و ئایین و حکومەت و تەندروستی. هەروەها شۆ ماوەیەک ئەندامی کۆمەڵەی فابی بوو و ماوەیەکی کورتیش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای لەندەن بوو. لە ساڵی ١٨٩٨ شۆ ژیانی هاوسەری لەگەڵ چارلۆت پەین-تاون شێد پێکهێنا، کە هاوڕێی بوو لە کۆمەڵەی فابی . هەردووکیان لە ئایۆت سانت لۆرێنس نیشتەجێ بوون، لە خانووێک کە ئێستا پێی دەگوترێت کۆڕنەی شۆو (بە ئینگلیزی (Shaw's corner)، شۆ هەر لەوێش کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٩٤ ساڵیددا. شۆ تاکە کەس کە توانیویەتی هەردوو خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەب و خەڵاتی ئۆسکار وەرگرێت، شایانی باسە خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەب دا لە ساڵی ١٩٢٥ پێبەخشرا، شۆ ویستی خەڵاتەکە ڕەت بکاتەوە بەڵام ژنەکەی قایلی کرد بەوەی وەریگرێت چونکە ئەمە دەبێتە ستایشێک بۆ ئیرلەندا.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیا ئینگلیزی